Skip to Content

ئه‌وه‌ی شێوه‌ی له‌ تۆ بكات … كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

ئه‌وه‌ی شێوه‌ی له‌ تۆ بكات … كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

Closed
by كانونی دووه‌م 16, 2018 General, Poems

ئه‌وه‌ی شێوه‌ی له‌ تۆ بكات
ئه‌وه‌ی پیتێك له‌ پیته‌كانی ناوه‌كه‌ی
وه‌ك ناوت بێت…
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی له‌ سه‌رنجی تۆ بچێ‌ و
ره‌نگی چاوی وه‌ك چاوت بێت…خۆشم ده‌وێت
ئه‌وه‌ی خزم و دراوسێت بێت
ناسیاوت بێت
هه‌رچی خه‌ڵكی شاری تۆش بێت …
ئه‌و گوڵانه‌ی ره‌نگیان وه‌كو لێوت سوورن
ئه‌و كچانه‌ی ره‌نگی قژیان له‌ تۆ ده‌كات
رووخساریان جوان و روخۆش بێت…خۆشم ده‌وێت
ئه‌و جێگایه‌ی تۆ بۆ ساتێك
هه‌ناسه‌ی پشووت لێ‌ دابێت…
ئه‌و رێگایه‌ی سنگیان بۆت واڵا كردبێت
روخسارت جوانیان پێ‌ دابێت…خۆشم ده‌وێت
ئه‌و ده‌سته‌خوشكانه‌شت كه‌ ته‌نیا جارێ‌
لێوه‌كانتیان خستۆته‌ سه‌مای پێكه‌نین…
جانتای ده‌ستت
ئه‌وانه‌ش كه‌ خۆشیان ویستی و
فێریان كردی ووشه‌ی ئه‌وین….خۆشم ده‌وێت

19/5/2012

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish