Skip to Content

كورتەنامە بۆ هاوڕێیان! …. سەلام عەبدوڵڵا

كورتەنامە بۆ هاوڕێیان! …. سەلام عەبدوڵڵا

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 5, 2016 General

ئێمە تەنها كێشەی موچە و فەرهەوودكردنی كەرتە گشتیەكانمان نیە. رەخنەی من لە خیتاب و كاری راگەیاندن و هووشیاركردن ئەمەیە: لە بەیاننامە و لێدوان و درووشم و لافیتەو كۆڕ و چالاكییەكانمان بەهیچ شێوەیەك ئاماژە بۆ(وێرانكردنی مەرجی كاركردن- گرێبەستی كاتی،+12كاتژمێر كار لە رۆژێكدا+ 6رۆژ كار لە حەفتەیەك+، داخوازی كرێكاران و ستەم لە جووتیاران- قەرەبوونەكردنی زەوییەكانیان+ دامەزراندنی خەڵكی ناوچەكان+ پشتگوێخستنی ئەركە كۆمەڵایەتییەكانی كۆمپانییەكان وەك چاككردنی رێگاوبانەكان+ سەوزكردنی دەوروبەری كۆمپانیەكانیان+ درووستكردنی بنكەی تەندرووستی+ قوتابخانە- و فەرهوودكردن و ژەهراویكردنی زەویوزار و بەرووبووم و پیسكردنی ژینگە)نەكراوە. تكایە ئەم ئاراستەیە لەبەرچاو بگرن، چونكە لەدواییدا هێرشی سەرەكی سەرمایەداران و بەرنامەی ئابووری(لیبڕالیزمى نوێ)كەی لەسەر ئاستی كوردستان، عیراق و جیهان دژ بە خەڵكی كاركەر، مەرجی كارو بژێوی و ژینگەیە.

Previous
Next
Kurdish