Skip to Content

من شەڕڤانم … هیوا عەساف

من شەڕڤانم … هیوا عەساف

Closed
by شوبات 7, 2018 General, Poems

ئەسپارتەیی کوردزمانم
من شەڕڤانێکی کچم
تا دەتوانن ببڕن مەمکم، لێو و لچم
من شەڕڤانم، مامەڕیشەم
دوژمن تۆقاندنە پیشەم
من عەفرینم، لە سەرکەوتن خاترجەمم
من کۆبانێم، لینینگرادی سەردەمم
من ڕۆژئاوام
کچ و کوڕ وێنەی گیڤارام
من عەفرینم
تەنیا و تەنیا دژ بە تاریکی وەستاوم
من یوسفی لەبیرنراوم
بنیامین لە بیرم دەنێ
جیهان لە ئاستما بێ دەنگە و
سەیردەکا و پێدەکەنێ!
من عەفرینم
من یوسفم، خەودەبینم
بنیامین و تەماشاکەر
کڕنۆش بۆ قاچەکانم دەبەن
دەقەوچێنن وەکو ماکەر!

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish