Skip to Content

211 Views

فه‌وتان…ستار ئه‌حمه‌د 

فه‌وتان…ستار ئه‌حمه‌د 

Be First!
by February 7, 2018 General, Poems
image_print

به‌ر له‌وه‌ی مردن به‌رۆكی ژیان بگرێ ،
ده‌ستێكمان هه‌بێ بۆگومڕابوون
جووداییه‌ك له‌ده‌رگه‌مانی نه‌دابوو
نه‌مانده‌زانی قه‌ده‌ر له‌كوێ
ژووری دڵمان تووڕده‌دا
له‌كاملاوه‌ به‌ژنی خۆشه‌ویستی درز ده‌با
بۆچی ماڵی حه‌ق له‌زیكری عه‌شق خاڵی ده‌بێ
شه‌وانه‌ چۆن مانگ ده‌گرێنێ
خۆره‌تاو بۆپه‌لكی داره‌كان سووڕده‌دا
گزنگ چۆن په‌لكه‌ گیا
ده‌كاته‌ سه‌رنشین
بۆ ژماردنی بولبوله‌ ته‌ریوه‌كان
بۆچركه‌ساتی رامووسان
ئه‌و كاته‌ مه‌یلێكمان نه‌بوو
بۆ ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ پیاسه‌
هه‌ناسه‌یه‌كمان به‌دیاری
نه‌ده‌دا به‌ خه‌ون
له‌گه‌ل َ خه‌وتنا پاشاگه‌ردانی
بێئاگا له‌ماچ
دوور له‌تێكه‌ڵبوون
برسی بۆ شه‌وباسێك
تینوو بۆله‌یه‌كحاڵیبوون
به‌دوای وێنه‌ی كچێنی فریشته‌كان
یادگاری به‌هه‌شت و
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زه‌مزه‌مه‌ی نه‌مری
جه‌رگمان وه‌ك بخوور ده‌سووتاو
به‌زه‌یی و شووره‌یی
سكمانی به‌دوكه‌ڵ ده‌ماڵی
پشتمانی به‌ئاگر ده‌شێلا
دووره‌په‌رێز بووین له‌ته‌نیایی
ئاشنابووین به‌هه‌ڵچوون
خۆمان ده‌جوی
درۆمان ده‌باران
كه‌سمان به‌رامبه‌ری هه‌رس نه‌ده‌كرد
دونیایه‌ك بووین له‌خاڵیبوون
سه‌به‌ته‌یه‌ك بووین له‌خوڵه‌مێش
ره‌گێك بووین له‌ماتی
به‌رێك بووین له‌قاتی
ره‌وه‌ندێك بووین بێ نان
نانێك بووین
له‌گه‌ڕه‌لاوژێ
سوێندێك بووین له‌ره‌هایی
بووین به‌ عاشقێ
هاوسه‌رێتیمان مران
كاسه‌ی ئابڕوومان تووڕهه‌ڵدا
گوڵاوی ته‌نیاییمان كرده‌ باران
به‌ر ره‌حمه‌تی نه‌فره‌ت كه‌وتین
هه‌میسان له‌جیابوونه‌وه‌ ئاڵاین
ئاڵای درۆمان هه‌ڵگرد
پشتمان كرد له‌سایه‌ی خودا
په‌یكه‌رێكمان له‌ته‌فره‌ دروست كرد
به‌یانیان سوێندمان به‌پاكی ده‌خوارد
شه‌وانه‌ لاپه‌ڕه‌ی عومرمان ناڕه‌وا ده‌سووتان
بۆیه‌ دووكه‌ڵ .. سه‌رابی راز
كۆچ مه‌ودای ژوانگه‌..
ئه‌ندێشه‌ ئامانج و
رایه‌خمان مه‌ودای فه‌وتان بوو

Previous
Next

Leave a Reply