Skip to Content

ڕفاندنی بەهاکانی ژن لە ئەنکییەوە تا ئەردۆگان … مەحمود عەبدوڵا

ڕفاندنی بەهاکانی ژن لە ئەنکییەوە تا ئەردۆگان … مەحمود عەبدوڵا

Closed
by شوبات 7, 2018 General, Opinion, Women

مێژوو ئەگەر نهێنییەک ئاشکرانەکات نهێنییەک دەشارێتەوە،ئەگەر مێژو گرێکوێرەیەک نەکاتەوە ئەوا بابەتێک دەکات بەگرێکوێرەی گۆردن،بەڵام هیچ ڕاستییەک تا کۆتایی ناشاردرێتەوە. بەدرێژایی مێژوو ژن کێشەیەک بووە، کەنەک هەر بیرمەندو فەیلەسوفان پێوەی خەریک بون،بەڵکو هەرسێک ئاینە ئاسمانییەکەش لەدە وری چارەسەرکردن ،یاخود شاردنەوەی سوڕاونەتەوە.مەسەلەی ئازادی ژن،ئەوەی کەدەبێت ژن گوێڕایەڵی پیاو بێت ،و بابەتی چێژو لەزەتی پیاوبێت یان ژنیش وەک پیاو دەشێت بیربکاتەوە و بڕیار لەسەرژیانی خۆی بدات مەسەلەیەکە تا ئێستا لەنێوان ئاین و فەلسەفە و تەنانەت کۆمەڵناسیشدا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە ،هەڵبەت لەڕوی تیۆرییەوە نەک پراکتیکی.پێویستە ئەوە لەیاد نەکەین ئەو ئازادییەی ژن هەیەتی لە سایەی سیستەمی سەرمایەداری، پەیوەندی بە حەقیقەت و سروشتی ژنەوە نییە،یاخود ئەو پێگەیە نییە کە ژن دەبێت هەیبێت،یاخود شایەنییەتی ،چونکە ئەوستاتۆیەی ژن هەیەتی پێگەیەکە بەگوێرەی بیرکردنەوەی پیاو،یاخود بەرژوەندی سیستەم داڕێژراوە،زۆر لەم لای ڕاستینەی ژنەوەیە،ژن بە گوێرەی ئایدیۆلۆژیای سەرمایەداری سوکایەتی پێدەکرێت،وەک چۆن ئاینەکانیش کورتیان نەهێناوە لە هێرشکردن بۆسەر بەهاکانی ژن.

ئەم بابەتە شیکردنەوەی زۆری دەوێت،لێرەدامەبەستمە لێکچواندنێک بکەم لەنێوان ئەنکی خواوەندی نێرینە و ئەردۆگان کە نوێنەرایەتی هەمان کلتوری نێرسالاری و فێڵبازی دەکات، هەڵبەت لێرە دا ئاماژە بە ئەردۆگان دەکەم،بەڵام دەکرێت بڵێین اسلامی سیاسی بە گشتی نوێنەرایەتی ئەو کلتورە دەکات، کە لەسەردمی بابلی و سۆمریەکانەوە درێژەی هەیە.

ئەوەی زۆر بەڕونی ئەفسانەی پیاوی بەهێز،و ژنی لاواز تێک دەشکێنێت ،و بەشێوەیەکی پراکتیکی و لەسەر ئەرز هه موان دەیبینن،شۆڕشی ژنە لەڕۆژ ئاوای کوردستان،کە تەنانەت هێندەی زاڕەیەک گومان ناهێڵێتە وە بۆئەوەی پیاو تێبگات کە ژن ئەو بونە نییە ،یاخود ئەوبون نییە کە بەگوێره ی ئاینەکان و اسلامی سیاسی داوەری لەسەردەکرێت،ڕۆژ ئاوای کوردستانو بەرخۆدانی ژنان و داستانی”ئاڤێستا و باران ” سەلمێنری ئە و ڕاستییەن. ئیتر ئەو پیاوانەی ک وەک نەعامە سەر دەخەنە ژێر خۆڵەوە با هە ر نەیبینن خۆ جیهان دەیبینێت .

بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە ،بە شێوەیەکی پراکتیکی، جیهان قەرزاری هزری ئۆجلانە، ئەو نەک لە چوارچێوەی تیۆریدا بەڵکو بەشێوەیکی پراکتیکی سەردمی دایکسالاری و خواوندە ژنی بیرجیهان خستەوە.
ئێستا کە نەعرەتەی ئازادی ژن زراوی نوێنەرانی ئەنکی فێڵبازی بردووە و ئەزانن سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ژێرکەوتنی خەلیفە مێشک ژەنگگرتووەکانە. پێویستە ئاماژە بەوە بکەم ،کە وەک چۆن فرۆید لە ڕێگەی ئەفسانەی ئۆدیبە وە،جیهانە شاراوەکەی مرۆڤی دۆزییەوە کە بزوێنه ری سەرکی ڕەفتاری مرۆڤە،بەهەمان شێوە ئۆجالان لایەنێکی تاریکی ژیانی مرۆڤایەتی دۆزییە وە و پەردەی لەسەر مێژویک هەڵدایەوە که پیاو دەینوسێتەوە ،مێژویەکی خوڵقاند،مێژوی خواواندەژن و دایک سالاری.

لە ئەده بیاتی بابلی سۆماریدا خواوەندی پیاو ئەنکی بەهاکانی خواوەندەژن.. ئینانا ..دەدزێت،ئەنکی وەک یەکەمین خواوە ندی نێرینە 99بەهاکەی ژن،یاخود داهێنانەکانی دەدزێت و دەیبات بۆ شاری ئەریدۆ،سەرەڕای ململانێیەکی زۆر ئەنکی سەردەکە وێت و ژن بۆ ماوەی پێنج هه زار ساڵ بێ کاریگە ر دەکات.و کلتوری خواوەندی نێرینە زاڵدەبێت وئاینەکانیش درێژە بەم کلتورە ئەدەن! بەڵام شۆڕشی ڕۆژئاوا کە شۆڕشی گەلان و شۆڕشی ژنە،جارێکیتر بەهاکانی کلتوری دایکسالاری لە پیاوی فێڵباز و ەرگرتەوە،ئێستا ئەردۆگان وەک نوێنەری کلتوری پیاو سالاری هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی ژن و کلتوری خواوەندەژن،دەیهەوێت جارێکیتر ببێت بەئەنکی و بەهاکانی ژن،و ئاوستاتۆیەی هەیەتی بۆخۆی ببات. باڵام ئیتر ناتوانێت چونکە ئیتر ژن بەرگرییەکی ئازایانە دەکات،و بەگیانی خۆی بەرگری لەو ڕاستییە مێژوییە دەکات کە پێی گەیشتووە و،جارێکیتر دەستبەرداری بەهاکانی نابێت.

ئیتربەشێوەیەکی پراکتیکی سەلمێندرا کە ئەم کلتوری دژە ژنە لە ئەنکییە وە دەستپێدەکات و ئاینەکان تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ لە ڕێگەی قوتابیەکانی وەک بغدادی و ئەردۆگان و قەراداغی درێژەی پێدەدن.
بۆیە دەکرێت بەشێکی ئەو هێرشانە و ئە وهاربونەی ئەردۆگان ،سەرڕای دژایەتی ئازادی گەلان و ستاتۆی کوردا هێرش بێت بۆسەر کلتوری ئینانا.بڕاستەو خۆ یان ناڕاستە و خۆ.

مەحمود عەبدوڵا

———————————
بۆ نوسینی ئەم وتارە سود لەم سەر چاوەیه ورگیراوەِ
ژنۆلۆژی ـ عبداللە ئۆجالان

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish