Skip to Content

سروشتی ژیان …. مە ولود ئیبراهیم حە سە ن

سروشتی ژیان …. مە ولود ئیبراهیم حە سە ن

Closed
by شوبات 14, 2018 General, Poems

پایز..

پە ڕە ..پە ڕە
جە ستە ی
پۆشتە ی
سروشتە ژن
جوان
جوان
ڕووت دە کاتە وە
لە بە رگ
بەرگی سروشت
ڕووتی ..ڕووت .
***

زستان..

جە ستە ی ڕووتی
سروشتە ژن
بە ئاوی پاكی باران
نە رم
نە رم
پاک دە کاتە وە
لەگەردی سروشت
پاکی ..پاک.
***

بە هار ..

گوڵ بە گوڵ
جە ستە ی ڕووتی
سروشتە ژن
گوڵپۆش دە کات
پۆشتە ی
گوڵپۆش
بە گوڵی سروشت
گوڵێ..گوڵ .
***
هاوین ..

چرکە بە چرکە
دڵی سروشتە پیاو
پڕ دە کات
لە ئە شقی گە رمی
سروشتە ژن
ژنی سروشت
سروشتە پیاو
بە هه موو هێزو جوانیە کە وە
باوە ش دە کات
بە بە ژنی
ڕازاوە ی بوکی ساڵدا
جە ستە ی سروشتە ژن
سروشتی ژن
جە ستە ی سروشتە پیاو
پیاوی سروشت
بە هیوای
نوێ کردنە وە ی ژیان
بە ئە شقە وە
ئەشقی سروشت
جووت دە بن ..
جووتی ..جووت .

—— ٢٩/١١/٢٠١٧ – هه ولێر

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish