Skip to Content

نیشتمان …. شیعری: نزار قبانی – وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

نیشتمان …. شیعری: نزار قبانی – وەرگێڕانی: پشکۆ ناکام

Closed
by ئازار 3, 2018 General, Poems

کاتێک نیشتمانەکەم
ئەگەڕێم
جگە لە دەفتەرێک
چی ترم پێ نیە
ئەم بازگەیە ئەمنێرێتە
ئەو بازگەیە
لەم سەربازگەیە
بۆ ئەوەی ئەوبەر …!
منیش جگە لە چۆلەکەیەک
چی ترم
لە گیرفانا نیە..
بەڵام”ئەفسەر” ڕام ئەگرێ
و
داوای پاسپۆرتی
چۆلەکەکەم لێ ئەکا..!!
لەم نیشتمانە
“..ووشە..”
پێویستی بە مۆڵەتی
تێپەڕ بوونە..
لە چاوەڕێی فەرمانی
کار بەدەست
فڕێ ئەدرێمە
سەر ئەرز
سەیری ئەو هەموو
فەردە ” لم “ە ئەکەم
و
فرمێسکی چاوم
وەک دەریا وایە
.. و…
لەبەر دەمما لافیتەیەک
لە یەک
” نیشتمان”ی ئەدوێ
لە یەک
“میللەت” ی ئەدوێ…!!
منیش وەک ” مشک ” ێکی
بێ دەستەڵات
هەر دانیشتووم
هێڵنجی غەمەکانم، ئەیەم..
و
هەموو دروشمەکان
ئەسڕمەوە
و
لەبەر دەم دەروازەی
نیشتمانم
وەک کوپێکی شکاو
هەر…فڕێ دراوم …

****************

Previous
Next
Kurdish