Skip to Content

پەرلەگیرفانانتاران  دەنگدەرانیان شەرمەزار كرد … عەلی مەحمود محەمەد

پەرلەگیرفانانتاران دەنگدەرانیان شەرمەزار كرد … عەلی مەحمود محەمەد

Closed
by ئازار 3, 2018 General

زانیم درۆ دەكەن, بۆیە هەفتەی رابردوو بابەتێكم بەناوی درۆی هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكان نووسی, زانیم روی حكومەت سپی دەكەنەوە, ئاخر من 9 ساڵە چاودێرییان دەكەم, ئاخر من چەندین پرۆژە یاسایانم خوێندەوە و لەناو تەنەكەی زبڵدا بینیمەوە, ئاخر ئەوەی زیاتر موزایەدە دەكات زۆرترین پرۆژە یاسای واژۆ كردو و داوام ان لێیان كرد كەوا ژمارەی بانكی نەدەن بۆ موچەی خانەنشینیەكەتان, بۆ ئەوەی نەیاتە سەر ژمارەكە , كەچی لە بری ئەوە بە گوێمان بكەن, بەدوای ژمارەی بانكی جواندا دەگەڕان, ئێستا دەبێت لەبەردەم دەرگای حكومەتەكە بوەستین و بپاڕێنەوە كە ئەو پرۆژە یاسایە واژۆ نەكات كە پەرلەگیرفانەكان دەنگیان بۆی دا, دەبێت چەند لەو 11 پەرلەمانتارانەی تێدا بێت سوێندیان بە ئەنفال و هەڵەبجەو شەهیدان خوارد كە موچەو خانەنشینی دوای دەرچونیان رەتە كەنەوە, ئێستا خانەنشینی خۆیان 16 جاری فەرمانبەرێكە كە 45 ساڵ خزمەتی هەیە و رەنجی جەستەیی دەدات, ئەی ئەو دایكە شەهید و مناڵە باوك ئەنفالكراوە, كە ئێستا بە دەریایەك خوێنەوە كاكی پەرلەگیرفانی ئەفەندی بە دوو دانە درۆ ەوە خانەنشینییەكەی 10 هێندەی ئەوانە .

پێشبینیم دەكرد ئێستا ئەوان موزایەدە بەسەر حكومەتە ناعەدالەتەكەی كوردستانەوە بكەن و بڵێن نا 2 ملیۆن بۆ ئێستای كوردستان زۆرە , نا دوای پەرلەمانتاری لە كوێ شەڕ بەرامبەر خەڵكی كوردستان هەبێت ئێمە لەوێین , نا دایكی شەهیدان سەروەری ئێمەن و هەموو موچەیەك لە خوار ئەوانەوە بێت, ناو نا و هەزاران نای دی, ئەوانە ئاوا پاداشتی دەنگدەران و خەڵكی كوردستان دەدەنەوە .لە كۆتادا كەس موزایەدەی سەر شاشەمان پێ نەفرۆشێتەوە , ئەگەر راستە كەن , ژمارەی بانكی مەدەن و موچەی خانەنشینی رەت بكەنەوە , ئیتر نامانەوێت جارێكی دیكە بە درۆی هاوكاری خێرخوازی هەڵمان خەڵەتێنن .ئیتر ئەمە سستەمی پەرلەمانییەو ئەوەی ئێمە ئەمرۆ دەیبینین, گەلان دەیان ساڵە بینیویانە, بۆیە كە پەرلەمانتارە بیننن, گیرفان و دۆلار و ئیمتیازاتو بینن.

Previous
Next
Kurdish