Skip to Content

سەردەمی ئیمپریالیزم (١٨٧٠ – ١٩١٤) … وەرگێڕانی: هێمن عەزیز

سەردەمی ئیمپریالیزم (١٨٧٠ – ١٩١٤) … وەرگێڕانی: هێمن عەزیز

Closed
by ئازار 4, 2018 General, Opinion

هەرچەندە شۆڕشی پیشەسازی و ناسیۆنالیزم لە سەدەی نۆزدەدا ڕەنگڕێژی کۆمەڵگا ئەوروپیەکانیان کرد، ئیمپریالیزم – زاڵبوونی وڵاتێک یان خەڵکانێک بەسەر وڵاتێک یان خەڵکانێکی تردا – بە تەواوی جیهانی گۆڕی لە نیوەی کۆتایی سەدەی ناوبراودا.
ئیمپریالیزم لەسەدەی نۆزدەهەمدا دەستی پێنەکرد. لە سەدەی شازدەهەمەوە تا سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم، سەردەمێک کە بە سەردەمی ئیمپریالیزمی کۆن ناسراوە، نەتەوەکانی ئەوروپا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگای بازرگانی دابوون بۆ ئاسیای دوور، جیهانی تازە دەگەڕان و نشینگەیان لەئەمریکای باکوور و باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دامەزراند. ئەوان شوێنگەی بازرگانیان دامەزراندن و پێگەی گرنگیان لە کەنارەکانی ئاسیا و ئەفریقا بەدەستهێنان و بە دۆستانە کاریان لەگەڵ فەرمانڕوا ناوخۆییەکان دەکرد بۆ دڵنیابوون لە پارێزراوی بەرژەوەندیە ئابووریەکانی ئەوروپیەکان. لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری و نفوزیان سنووردار بوو. لە سەردەمی ئیمپریالیزمی نوێدا کە لە ساڵانی ١٨٧٠کان دەستی پێکرد، ئەوروپیەکان کۆمەڵێ ئیمپراتۆریەتی گەورەیان دامەزراند بەزۆری لە ئەفریقا و دواتریش لە چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش……
بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن ……

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish