Skip to Content

نەخشەی من ، لەش ولاری تۆیە….شیعری : نزار قبانی… وەرگێرانی: پشکۆ ناکام

نەخشەی من ، لەش ولاری تۆیە….شیعری : نزار قبانی… وەرگێرانی: پشکۆ ناکام

Closed
by ئازار 17, 2018 General, Poems

عەشقم زیاتر بەرێ ، زیاتر
ئەی خۆشترین ساتەکانی ” شێتی” تیم
ئەی سەفەری خەنجەر
لە نەخشەی من
ئەی دەمی چەقۆ
ئەی خانمەکەم
زیاتر بمخە ژێر ئاو
دەریا بانگم ئەکا
زیاتر بمکوژە..زیاتر
بەڵکو گەر مەرگ کوشتمی
زیندوم کاتەوە
باکم بە نەخشەی جیهان نیە
نەخشەی من :لەش و لاری تۆیە..
ـ……………..
من کۆنترین پایتەختی غەمم
و
زامم: نەقشێکی فیرعەونیە
ئازارم: وەک پەڵە زەیتێک
لە سلێمانییەوە تا ووڵاتی چین ئەکشێ
ئازارم کاروانێکە
لە دێر زەمانەوە
باو و باپیران ناردوویانە
بۆ زۆر دوور لە سنوورەوە
و
لە دەمی نێرگزا وون بون..
……………….
چۆلەکەی دڵم ، خۆشی من
هاوڕێی دەریا و
بێستانی زەیتون
ئەی تامی بەفر و
چێژی ئاگر
ئەی چێژی گومانم
ئەی چێژی کفر
ترسم لە رووداوی نەزانراو هەیە
بمگرە خۆت….
ترسم لە تاریکی هەیە
بمخە باوەشت….
سەرمامە. .. دامپۆشە
چیرۆکی مناڵانم بۆ بگێڕەوە
لە نزیکم بە…..
لەیلایەم بۆ بکە…
من لە دێر زمانەوە
بۆ ووڵاتێک ، بۆ ناوچەوانم
ئەگەڕێم..
بۆ شیعری ژنێک
ئەگەڕێم ..
لە سەر دیوارکانا بمنووسێ
و
بمکوژێنێتەوە..
بۆ خۆشەویستی ژنێک
ئەگەڕێم
تا سنووری خۆر بمبات
و
فڕێم باتەوە
…………..
ڕۆشنکەری عومرم
مایەی ڕەوت و جوڵەم
چراکەم
بۆن و بەرامی بێستانەکانم
لە بۆنی لیمۆ ، پردێکم بۆ دروستکە
وەک شانەیەکی لە ئێسقان دروستکراو
بمخە تاریکی قژتەوە
و
لە یادم کە…
……………
من دڵۆپێکی سەرگەردانی ئاوم
لە دەفتەری پایزا ماومەتەوە
عەشقم زیاتر بەرێ ، زیاتر
ئەی خۆشترین
ساتەکانی ” شێتی ” تیم
بۆ تۆ دوای خانمەکانم. كەووتم
و
مێژووم لە دوای خۆمەوە
جێ هێشت….
بەڵگەی لە “دایک بوونم ” م
كوژانەوە……و
جومگە خوێن بەرەکانی ” لەشم ” م
بڕییەوە…
تۆش :
عەشقم زیاتر بەرێ…زیاتر
………………..
17/مارس/2018

Previous
Next
Kurdish