Skip to Content

کۆتایی فتح  … مەحمود عەبدوڵا

کۆتایی فتح … مەحمود عەبدوڵا

Closed
by ئازار 18, 2018 General

ئەگەر خودا بخەیتە پاڵ جەنگێک و بیدۆڕێنیت ئەوا خوداش ئە دۆڕێنیت!ئەردۆغان و هاوبیرەکانی بەناوی خوداوە هێرشیانکردە سەر عەفرین بۆ ئەوەی بڵێن خودامان لە پشتە و ئەیبەینەوە!بەڵام جارێ ئەوا زیاتر لە پەنجا ڕۆژە عەفرین بە رگری دەکات لە جەنگێک کە خودای ئاکە پەو داعش و هاوبیرەکانی بەشدارە لەو جەنگەدا!خودایەک کە بە چەند شەوڕۆژێک دنیای دروستکردوە،بە زیاتر لە پەنجا ڕۆژ نەیتوانیوە عەفرین داگیربکات.

لەبەرئەوە سەرکەوتنی عەفرین کلیلێک دەبێت بۆکردنەوەی ئەو قفلەی لە مێشکی خەڵک دراوە ، لەلایەن ئەردۆغان و قەڕەزاوی و هاوشێوەکانیان شکستی ئەردۆگان هەر شکستی سەربازی نابێت ،بەڵکو شکستێکی گەورەی ئایدیۆلۆژیش دەبێت .بۆیە تەواوی دۆگماتیک و کۆنە پەرستان هاربوون ئەترسن گرێکوێرەی بێ هەست و ڕوح کردنی تاکی ڕۆژ هەڵاتی بکرێتەوە ،ئەمە دەبێتە سەرەتای هۆشیاربونەوەی ویژدانی تاک و لەو خەوە قوڵە ڕزگاری دەبێت ئیتر پیلانگێڕانی عەقڵ فڕێ دەدرێنە زبڵدانی مێژو .
ئەمە جەنگی بەدر نییە،جەنگی گوڵاڵە نییە،کە ئیمپراتۆریەتێکی داڕزاوی لەبەردەمبێت،ئەوە جەنگی ئاینی سێیەمە لەگەڵ ئاینی چوارەم*
جەنگاوەرانی ڕێگای ئازادی،و ئاشتی و برایەتی گەلان لەبەردەم خەلیفە وەستاون،لە بەردەم سورەت فتحدا سوڕەتی ئازادی و ژن و ژیان وەستاون،ئێرە دوڕیانی تاریکی و ڕوناکی،عەقڵانیەت و تۆگماتیزم،دیموکراتیەت و فاشیزمه.

ئەم جەنگە هەرچەندە جەنگێکی نابەرابەرە،هەر چەندە خەلیفە لەجیاتی شیر و تیر پێشکەوتوترین چەک و تەکنەلۆژیای جەنگی پێیە،بەڵام بەڵام بە دواکەوتوترین مەزهەب و عەقڵێکی ژەنگگرتو ،ڕوبەڕوی شۆڕشێک بونەتەوە کە هاوتای نییە لەئیرادەومرۆڤایەتیدا.
بەڵێ شۆڕشێک کە بانگەوازی ئازادی و هەستانەوە سەرپێی گەلە بەدبەختەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات،،نەعرەتەی شۆڕش زراوی سوڵتانەکان و پیاوە فێڵباو بێویژدانەکانی بردووە.
بۆ ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ژیانێک بژی شایستەی ژیان، دەبێت لەیستۆکی سوڵتانە خوێنمژو واعیزەکانی کۆتایی پێ بێت،دەبێت مێشکی تاک بکرێتەوە تا دەست و دڵ و چاو و گوێچکەی بەڕوی داهێنان و خۆشەویستی و جوانی و ئاوازی ژیاندا بکرێتەوە.بە باوەڕی من سەرکەوتنی عەفرین لێدانێکی گەورە دەبێت لەو دۆگماتیزمەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە و ئەو قفڵە دەکاتەوە کە بەناوی خوداوە لە مێشکی مرۆڤەکان دراوە.

سەر کەوتنی عەفرین دەبێتە پاژنەی ئاشێلی پیاوەکانی خوداو قفڵێک لە فتح دەدرێت و فتح کۆتایی دێت.ئیتر ئەو بەهەشتەی سوڵتانەکان و دۆزەخی چەوساوەکان شوێن بۆیەکتر چۆڵ دەکەن .
دەبێت بزانین ئەوانەی جەنگ دەبەنەوە بەهێزەکانن نەک ئەوانەی خوایان لەگەڵە.قەڕەزاویش وتویەتی کە خودا پشتیوانی ئەردۆگانە،گەلۆ لە شەڕی عەرەب ـ ئیسرائیلیش واتان ئەوت،لێ ئیسرا ئیل سەرکەوت!
مرۆڤی هۆشیار تێدەگات کەخودا بەشداری هیچ جەنگێک ناکات .

مەحمود عەبدوڵا
*مەبەست لە و کۆمەڵگا نوێیەیە کە ئۆجالان تیۆریزەی کردووە ئۆجەلان دەڵێت”سەرم سوڕما کەوتیان تۆ خەریکی دروستکردنێ ئاینێکی نوێیت”

سەرکەوتن بۆ عەفرین

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish