Skip to Content

ناڕەزایەتی بەرفرانتر و رادیكاڵتر دەكەن؟! … سەلام عەبدوڵڵا

ناڕەزایەتی بەرفرانتر و رادیكاڵتر دەكەن؟! … سەلام عەبدوڵڵا

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 10, 2016 General

ئەمڕۆ حكومەت لە غیابی خیتاب، رۆشنبیری و ناڕەزایەتی و درووشمی رۆشن دژ بە وەحشیگەری ئابووری لیبرالیزمی نوێ، هەستا بەشێوەیەكی صدامیانە بەسەر خەڵكی كوردستان سەپاند. ئەم مڵهوڕیە بە ئامادەیی بانقی جیهانی، سەرمایەداران، سەفیر و قونسوڵی ئەمریكی و صندوقی دراو و هەڵویستی سەرۆكی نایاسایی ماوە بەسەرچووی هەرێم بە كردەوە سەلماند كە وتی: ئێمە پابەندنی بە بەڵێنەكانمان بۆ بانقی نیودەوڵەتی. حكومەتی بۆرژوا مشەخۆر و كویلەی بانقی جیهانی بە شێوەیەكی رادیكاڵتر لەجاران بەرنامە ئابوورییەكەی راگەیاند: (كەرتی خزمەتگوزاری گشتی هەنگاو بە هەنگاو دەدەین بە كەرتی تایبەت) و لەمەودوا بەرنامەی جیهانی سەرمایەداری جیهانی بە بڕیار و یاسای حكومەت، ژیانی ئابووری دیاری دەكات. ئەم بەرنامەیە دەمێكە جێبەجێكرداوەو ئیتر لەمەودوا دوا كەرتی خزمەتگوزاری گشتی دەخاتە خزمەت كەرتی تایبەت و نیشتمانیش بە كردەوە دەبێت بە نیشتمانی خاوەن كۆمپانیا و بانقە بیانیەكان و بەشی هێزی بیرو بازووی كاریش هەر خزمەتچێتی بە كرێی هەرزان و بێ ماف . وەك دەڵێن(مردوو لەمە باشتر ناشۆردرێت): ئایا ئێستا ئیتر تێدەكەن لەوەی كە كێشەكە تەنها موچەی مامۆستا و كارمەندانی كەرتە گشتیەكان نیە؟ ئایا ئیتر پشت لەو حزبانە دەكەن كە بازرگانی بە ناڕەزایەتییەكانمان دەكەن؟ ئەوە هاتووە هێزی لەبننەهاتووی خەڵك بەگشتی بۆ بەرگری لە مافی خۆی، دەرژێتە سەر شەقامەكان؟ بەرەی دژ بە لیبرالیزمی نوێ دادەمەزرێنن؟ تۆ بۆ بژێوی خۆت و منداڵ و مافی خانەنشینیت ناڕەزایەتی دژ بە فرۆشتنی كەرتە خزمەتگوزارییە گشتیەكان دەدەبڕیت!
ناڕەزایەتی بەرفرانتر و رادیكاڵتر دەكەن؟! ئەمڕۆ حكومەت لە غیابی خیتاب، رۆشنبیری و ناڕەزایەتی و درووشمی رۆشن دژ بە وەحشیگەری ئابووری لیبرالیزمی نوێ، هێرشی بەرفراوانی خۆی كرد و هەستا بەشێوەیەكی صدامیانە بەسەر خەڵكی كوردستان سەپاند. ئەم مڵهوڕیە بە ئامادەیی بانقی جیهانی، سەرمایەداران، سەفیر و قونسوڵی ئەمریكی و صندوقی دراو و هەڵویستی سەرۆكی نایاسایی ماوە بەسەرچووی هەرێم بە كردەوە سەلماند كە وتی: ئێمە پابەندنی بە بەڵێنەكانمان بۆ بانقی نیودەوڵەتی. حكومەتی بۆرژوا مشەخۆر و كویلەی بانقی جیهانی بە شێوەیەكی رادیكاڵتر لەجاران بەرنامە ئابوورییەكەی راگەیاند: (كەرتی خزمەتگوزاری گشتی هەنگاو بە هەنگاو دەدەین بە كەرتی تایبەت) و لەمەودوا بەرنامەی جیهانی سەرمایەداری جیهانی بە بڕیار و یاسای حكومەت، ژیانی ئابووری دیاری دەكات. ئەم بەرنامەیە دەمێكە جێبەجێكرداوەو ئیتر لەمەودوا دوا كەرتی خزمەتگوزاری گشتی دەخاتە خزمەت كەرتی تایبەت و نیشتمانیش بە كردەوە دەبێت بە نیشتمانی خاوەن كۆمپانیا و بانقە بیانیەكان و بەشی هێزی بیرو بازووی كاریش هەر خزمەتچێتی بە كرێی هەرزان و بێ ماف . وەك دەڵێن(مردوو لەمە باشتر ناشۆردرێت): ئایا ئێستا ئیتر تێدەكەن لەوەی كە كێشەكە تەنها موچەی مامۆستا و كارمەندانی كەرتە گشتیەكان نیە؟ ئایا ئیتر پشت لەو حزبانە دەكەن كە بازرگانی بە ناڕەزایەتییەكانمان دەكەن؟ ئەوە هاتووە هێزی لەبننەهاتووی خەڵك بەگشتی بۆ بەرگری لە مافی خۆی، دەرژێتە سەر شەقامەكان؟ بەرەی دژ بە لیبرالیزمی نوێ دادەمەزرێنن؟ تۆ بۆ بژێوی خۆت و منداڵ و مافی خانەنشینیت ناڕەزایەتی دژ بە فرۆشتنی كەرتە خزمەتگوزارییە گشتیەكان دەدەبڕیت!

Previous
Next
Kurdish