Skip to Content

فڕین … كەژاڵ عەلی

فڕین … كەژاڵ عەلی

Closed
by ئازار 27, 2018 General, Poems

بروسکە ژنێک لە دهۆک
پیاوێك؛كۆترین؛لە ئەربائیلۆ،
پەپوولەیەك سپی سپی
لەدووڕ شێخی چۆلی،

چلێک نا/ی خۆڕسک
بەهارێک دەنگی ناڕازی،
بەرەو ئەبەدییەت.

ئازادیت باش
خۆپیشاندانت گەش
شەبەنگە ژنەکانی بنەسلاوە
کۆترە پیاوەکانی قەڵا و وبرایەتی.

سەربەستیت لە قەفەزی غەدر
دوباڵ لە ئاواز،

شابالت لە ئاسمانی منارە
سایەقەیەک لە ڕەنگ،
وەك شەکانەوەی ڕەگەزەکانی ئاڵا
لە ئاسۆی خانەقین
لە تابلۆی زیوینی خورماتوو،

وەك سەمای گەردنی مەرگ
بۆ پەتی كورتی سێدارە،
وەک سێپێی ئەللا وەیسی و قەتار
لە ناو دلی كەركووك،

وەك نمایشی ئیرادە
لەئیمرالی
لە فەلسەفەی قەندیل،

وەك بەرخۆدانی خاتووزین
لە كۆبانێ
لە ئامەد
لە سەردەشت
لە عەفرین

ئازادیت ئاوەدان
فرینت ڕەنگاوڕەنگ
ئاسودەییت پیرۆز..

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish