Skip to Content

نان و شانۆ …  حه يده ر عه‌بدولره‌حمان

نان و شانۆ … حه يده ر عه‌بدولره‌حمان

Closed
by ئازار 30, 2018 General, Literature

شانۆ وەك زۆر لە رەهەندەكانی دیكەی كۆمەڵگا لە نیشتمانی ئێمەدا، دووچاری هەمان ئەو ڤایرۆسە بۆتەوە، كە زۆرێك لە بەها شارستانی و كولتووری و فەرهەنگییەكانی ئێمەی سڕیوەتەوە و دووچاری سڕ بوون و چەقینی كردووە .
دەرهاوێشتەكانی ئەو ڤایرۆس هەڵگرتنە، دەسەڵاتێكە كە لەوەتەی هەیە نەك هەر بۆ شانۆ بۆ هیچ لە كایەكانی دیكەی ژیانی ئەو كۆمەڵگایە، نەیتوانیووە پلانێك دابنێ‌، كە تێیدا مرۆڤ بەرچاو روونییەكی هەبێت بۆ ئایندە، بەرنامەیەكی هەبێت بۆ ئێستا .

هەمیشە شانۆ لە دواوەی هەموو ئەو رەهەندانە بووە، كەوەك زەرورەتێك بۆ ژیان حیسابی بۆ بكرێت ، ئەگەر دەسەڵاتێك، دەسەڵاتی ئەوەی نەبێت نان بدات بە گەلەكەی،چۆن هانی شانۆ دەدات و رێگە خۆش كەر دەبێت بۆ بەرەو پێشەوە چوونی بزاڤی شانۆیی .

شانۆی ئێمە لە رابووردووداچاوی لە حكومەت نەبووەبەڕێوەی ببات، بەڵكو شانۆكاران خۆیان بوونە، بە ئارەقەی نیشتمانی و خوێنی نەتەوەییان شانۆیان بە زیندوویەتی راگرتووە، بینەریان تێر كردووە لە بیری نەتەوەیی و لە جۆش دانی هەستی نیشتمان پەروەری ، ئێستا نەبێت هەموو رێگاكان دەچنەوە سەر حكومەت ، ئەمەیە وای كردووە،شانۆ قۆرخ بكرێت و ببێتە گۆڕەپانێكی داگیر كراو, لاشەیەك بۆ مشەخۆران ،ئەوە نیە لە پەنای چەندین ناونیشانی زل ئەو ئێسك و پروسكەی شانۆ دەڕوتێندرێتەوە؟ ، خۆ ئەگەر كۆمەڵێ‌ گەنجی خۆ بەخش نەبێت ، كە بۆ ئەشق و خولیای خۆیان كار دەكەن و نایانەوێت دەست بەرداری ئەو ئەشقەی خۆیان بن،ناوە ناوە شانۆمان بیر دێننەوە، ئەوە دەمێك بوو شانۆ دوا هەناسەی كۆتایی دەدا، شتێ‌ نەدەما ناوی شانۆ بێت …

بە كورتی :هەندێ‌ بۆ گیرفان نەبێت شانۆیان ناوێت، هەندێكیش بۆ بە زیندوو راگرتنی رۆحی خۆیان و شانازی پێوە كردنی ئەو ناسنامە هونەری و نیشتمانیەی هەڵی دەگرن دەست بەرداری شانۆ نابن ،لە هۆڵ، لە سەر شەقام ،لە حەمام و ژێر زەمینێكیش بێت، ئەوان بوون و نەبوونی خۆیان لەشانۆیەكدا دەبینن كە بۆتە هێمایەك بۆ گەلێك ناونیشانی پیرۆز ..هەر ئەوانیشن دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە بەها بەرزەكانی شانۆ بگێڕنەوە .

Previous
Next
Kurdish