Skip to Content

فایلی ئەتک کردنێکی سیاسی شیعر… نزار قبانی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

فایلی ئەتک کردنێکی سیاسی شیعر… نزار قبانی … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

Closed
by نیسان 15, 2018 General, Poems

بمانبورن ….
كە تۆزێک جوێنمان پێ یان
و
دڵمان ئیسراحەتی کرد
كتێبە مێژووییەکان
هیچیان بۆ ئێمە نەکرد
سەرگوزشتەی باو و باپیرانمان
هیلاکی کردووین
كە تا ئێستاش باس
لە کوەردایەتی !! ئەکەن
بۆیە :
هەرێمێکی لە تەختە دروستکراومان
دۆزییەوە،،،
زمانێکمان لە تەختە
دۆزییەوە ،،،
قسەی بێ مانامان
دۆزییەوە ،،،
بمانبورن
كە سیلەی ڕەحمی نێوانمان
بچڕان
بمانبورن
كە وامان کرد
“””””””
گەورەکانمان
بمانبورن کە هەزاران
ساختەچیمان خستە سەرشان
هەرلە دایک بوونمانەوە
خوێنیان ڕژانین
هەزاران پۆلیس
تەقەیان لە نووسینەکانمان کرد
بەڵام نەکەوتین
بۆ ئەوەی ڕێگری لە چونە پێشوەمان
لێ بگرن
ویستیان قاچمان ببڕنەوە
بەڵام هەر بە پێوە
وەستاین
بۆ ئەوەی قەڵەم نەگرین
بەدەستمانەوە
دەستیان بڕینەوە
بەڵام بەردەوام بووین
لە نووسین
ویستیان باوەڕ بکەین
كە شیعر ووتن : كفرە
بە هەزاران جار
…..کفرمان کرد
“”””””’
بمانبورن
گەر جارێک باو و باپیرانمان
لە ناو برد
و
گومانمان
لە بابان و کاوە و ماد کرد ..
بمانبورن
لەو شیعر و دەقانەی
لەبەرمان کردوون
گومانمان کرد
لە باسی خەنجەر و ڕم
و
هەبوو و هەبووین
گومانمان کرد
بمانبورن
لە ناوی هەموو سەرانی
مێژوومان ڕامان کرد
جارێک نەبوە
چای ئەوانمان نەخواردبێتەوە
و
دواتر نەخنکابین
جارێک نەبوە
داوامان نەکردبێ بە دەنگمانەوە بێن
و
تەریق نەبوبینەوە
مێژوومان ، هەڵبەستراوە
بمانبورن
هەرچیەکمان خوێند بێ
بییرمان چۆتەوە
بمانبورن
“””””””
بمانبورن
بێ مۆڵەت چوینه ناو کۆشکەکانتان
و
چوینە دیوەخانی حوکم
و
هۆڵی ئاوێنەکان
و
لە هەموو لایەکەوە بۆنی
لەش و لاری
بە عەتر ڕژێنراومان کرد
لەسەلاجەی سوڵتانا
گۆشتی تازەی هەمە جۆرمان
بەدی کرد
بمانبورن
گەر دەست درێژیمان
كردە سەر موڵکەکانتان
و
زۆرترین ژمارەی هاوسەرەکانتمان
دەرکرد…
بمانبورن
گەر تەریق بوینەوە
ڕقمان لە خۆمان بۆوە
ڕقمان لە پێستمان بۆوە
و
ئێوەمان تەخت کرد
و
خۆشمان کوشت…
“””””””””
بمانبورن
كە جارێک مەستبونتانمان
تێک یا
بۆ رۆژێک ” ویسکی” مان
لێ دزین
و
دەمی زامەکەنمان کردەوە،،،
بمانبورن
كەمێک ” ڤیدیۆ ” کەمان
لێ دزین
تا مەرگی خۆمانتان
نیشان بەین
ئێمە بە دوای کەسێکا
ئەگەڕێین
ناوی ” مەولەوی” یە
رۆژێک لە رۆژان
زمان حاڵمان بوو
دەرکەوت کە بە دەستی
پارێزەرانی ئاسایش و ئارامی
لە ناو چوو !!
گوللەیەکمان بە سەرییەوە دی
گوللەیەکمان بە ڕیشییەوە دی
گوللەیەکمان لەسەر دڵی دی
و
گوللەیەکی ترمان
لەناو دڵی خۆمانا دی…
“””””””””
بمانبورن
گەر رۆژێک دەست درێژیمان
كردە سەر” كچێنی ” ووڵات
و
زۆر دڕندانە ئەتکمان کرد
و
دڵمان ئاوی خواردەوە
و
وەک گورگ گازمان لە دەستی گرت
و
باوک و دایکیمان
بە لەعنەت کرد
و
فەرمانمان بۆ گەل دەرکرد
كە گۆشتی تازەی بێ تاوانی
ئەو بخۆن
بمانبورن
گەر کەمێک لە خۆمان دەرچووین
و
وەک مناڵی برسی
هەڵس و کەوتمان کرد
و
لە خوێنی ووڵات
دەریامان خواردەوە
و
خەومان لێ کەوت…
“”””””””
بمانبورن
میزمان کردە سەر
هەموو پەیکەرەکانی شار
میزمان کردە سەر
هەموو ئەو وێنانەی
پۆلیس بە توڕەییەوە
بە هەموو دوکانەکانی شارا
هەڵیانواسی….
میزمان کردە سەر
هەموو ئەو دروشمانەی
مناڵانی شار
بە قۆچە قانی ئەیهاوێژن
بمانبورن
كە وەک ” مەڕ ”
لە پاپۆڕێکا
ساڵ بە دوای ساڵ
بەسەر هەموو کیشوەرەکانا
ئاوارە بووین
لە ناو هەموو بازرگانە سیاسیەکانی کوردا
یەکێکمان نەدی
نە گیامان باتێ
نە بمانکڕێ
لە ناو هەموو ژنە جوانەکانی کوردا
یەکێکمان نەدی
نە عاشقمان بێ
نە سەرکردەمان بێ
لەناو هەموو
شۆڕشگێڕەکانی کوردا
یەکێکمان نەدی
چەقۆیەکمان پیا نەکا..!!
“””””
بمانبورن
بمانبورن کە:
هەموو شتێکمان قبوڵ کرد
و
هەموو شتێکمان شکان
و
هەموو شتێکمان هەڵکێشا
و
ناوی خۆمانمان بۆ فڕێ یان
سنوورەکان
قبوڵیان نەکردین
بەندەرەکان
قبوڵیان نە کردین
و
فڕۆکەخانەکانی شەو و ڕۆژ
پێشوازی لە باڵندە ئەکەن
قبوڵیان نەکردین
لە هەموو شوێنێکا
بە خۆری داپڵۆسین
سووتاین
بمانبورن
كە تف لە سەردەمێک بکەین
كە هیچ ناوێکی نیە….
بمانبورن
گەر کفرمان کرد
لەسەر دەمێکا
كە هیچ ناوێکی نیە
كفرمان کرد
بمانبورن….

“”””””””””
4/ی ئەپریل /2018

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish