Skip to Content

مێرگەپان …  پشکۆ ناکام

مێرگەپان … پشکۆ ناکام

Closed
by نیسان 23, 2018 General

…….بازاری حیزبەکان گەرمە ، گرمەی یەت و بەزمی ئاوڕیانەوە لە “عەوام” هەموو مەڵبەند وگرد و گەڵا و لق وچڵ و ئەهلی مزگەوتی گرتۆتەوە ، نزیک بوونەوەی دەنگ یانە ، دەنگ بە نەوتی خەشنۆش کراو..دەنگ بە خاکی بچوکتر لە پار.. دەنگ بۆ دروست کردنی دەستەیەکی قەڵەو بوو لەسەر حسابی وورگی بەتاڵی خەڵک..ئەمڕۆ هەرێم بووە بە سفرەیکی چەور بۆ حیزبە چاوچنۆک و گیرفان پرەکان کە بە هیچ تێر ناخۆن ، سفرەی چوار ساڵی ئایندە ..ئاخۆ رانەکە بەر کێ بکەوێ..؟ ئەی سنگ و پشتە مەغزکەی..؟ سەر و پێکەی بۆ کێ؟..دان تیژکراوەتەوە و بە ناو و دەنگی خەڵکەوە چی لەسەر سفرەکەیە ئەخورێت و دوای قڕقێنەی بردنەوە بە دەنگدەران ئەڵێن : دەستان خۆش هەڵبژاردنێکی بەلەزەت بوو ، تا چوار ساڵی تر و سفرەیەکی تر ماڵتان ئاوا…!! بۆ ئەوەی داهاتی نەوت هەر بە خەو ببینی پەنجەت زەرد کە،، بۆ ئەوەی خانوەکەت بۆ دوو مانگ لەسەرت تاپۆ بکرێت پەنجەت سەوز کە،،بۆ ئەوەی بە
تەلەفۆن مافەکانت بێننە دی تەکنۆکراتەکانت لەبیر نەچێت،، بۆ ئەوەی ببیت بە پەیژە تا داکۆکارێکی بێدەرەتان !! سەرکەوێ بۆ بە بەغا مۆمێک بگرە بە دەستەوە،، بۆ ئەوەی “ئەردوگان” لە “ساڵح موسلیم” کوردپەروەر تر بێ با دەنگت بۆ ڕیش حیجاب بێت،، بۆ ئەوەی ساڵی 2033 بە میترۆ بە دوو دەقیقە بگەیتە بەردەرکی سەرا ، لە چافی لاند هەڵپەڕە و دەنگ بە…….

مەسخەرەیە ، مەسخەرەی هەڵبژاردن و دەوڵەمەند بوونی کۆمەڵێک نەخۆشی ” پلە و پارە ” و هەریەکەیان ب دروشم و ئاڵایەکەوە و هەر هەمووشیان لەسەر بەتاڵان بردنی سفرە و هیوای خەڵک یەک شکڵ یەک ناوەڕۆکن،، ” نوێنەری..!!” وا هەیە هێشتا لە هەولێر دوا معاشی پارلەمانی وەرنەگرتوە ، ناوی نووسراوە بۆ یەکەم معاش لە پارلەمانی بەغا..!! لە شەش ملیۆنەوە بۆ چەن جارێک شەش، ئەو چەن شەش ملیۆن زیایەیەش لەبەر ئەوەیە کە کێشەی کورد لە بەغا چەن شەشێک خراپتر بووە لە جاران و پێویستی بە پارلەمانتاری کێشی بوتڵی غازە….با بزانین گەر حکومەتی ناوەند بریار بات کە معاشی پارلەمانی بەغا ئەکرێت بە یەک ملیۆن ، چۆن ئەو مشەخۆرانە ئەکەونە قسەووتن بە بەغا و چۆن بە رەزیل و شۆڤێنی و نا دادپەروەر و جەردە ..و…و ..و…..ناوی ئەبەن ، ……….

معاشەکەی بەغا ئەوەنە چەورەکە کاندیدی وا هەیە کە سەری زمان و بنی زمانی هەر “هەژارنیزم”ە..! كەچی بۆ دووبارە خۆ کاندیدکرنی هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر کاندید نەکرێتەوە ئەوا هەموو لایەنگرانی خۆی لە بنکە حیزبییەکەی ناوچەکەیان دەست لە کار ئەکێشنەوە ، ئیتر خوا هەڵناگرێ بۆ ئەوەی تەقەی تێ نەکەوێ و بەرنامەی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی تێک نەچێ برادەران ووتیان بەسەر چاو…!!

…..گەر دووەم جار کەس و لایەنێک هەڵیخەڵەتانین ئەوا خوا خۆمان بگرێ ، بۆیە خواش فریا ناکەوێت بمانگرێ ئەونە جار خۆمان ، خۆمان هەڵخەڵەتانوە….خەڵکی کەم دەرامەت و ئەهلی دووچارەکە معاش قاچێکیان لەسەر جادە و قاچەکەی تریان لە مەکتەب و دائیرەکانە و بەدبەختانە نازانن بەکام شێواز داوای ماف و موچەی خۆیان بکەن ، لە بەرامبەریشا ئەو کاندیدانە بە ناوی ئەوانەوە بە دەنگی ئەوانەوە ئەچن بۆ بەغا و پاش چوا ساڵ بۆ ئەوەی دووربن لە دەنگی ئیزعاجی خۆپیشاندەران
لە گوندی ئەڵمانی یان لە مێرگەپان بۆ خۆیان ڤیلایەکی خنجیلانەی بیست سی دەفتەری ئەکڕن ،،، کێ ئەڵێت حیزبایەتی خراپە…!!..؟؟

Previous
Next
Kurdish