بێپه‌روایی … نه ژاد عزیز سورمێ
ده‌نوویه‌وه ؟
له ئاژاوه و سه‌رگه‌ردانی ئاسۆی لێڵ بوو و
ڕۆژگاری تووش و بابردووی
ته‌مه‌نی تارماییبه‌ند و شكۆفه‌ڕێژت..
كه‌ی له شه‌وی پڕ ئه‌ستێره و هێمنی وا هه‌ڵده‌نگوی ؟
ده‌نوویه‌وه ؟
سبه‌ی كه ڕۆژ ده‌بێته‌وه
ئه‌م ته‌نیاییه‌ت
له كوێ ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه ؟
( تۆ و ئه‌ستێره و دنیای كپ بوو
تۆ و گلۆپه چاوزیته‌كانی سه‌ر شه‌قام
تۆ و هه‌وای خوا و
بۆنی گوڵه‌كانی به‌هه‌شت..
تۆ و خۆت و
تونێڵه گوشاده‌كانی
خوێنی گڕگرتووی بێ په‌روات..
تۆ و غوربه‌تی دوا نه‌هاتوو..
تۆ و تۆ و.. و.
……….
……….
……….. )
به ڕۆژ له كوێ؟
له ئاسمانی به‌رته‌نگ و
زه‌وی هه‌وه‌سبازی سوڵتان ..
یا ڤڕه‌ڤڕی فڕه‌ی داڵه زیوكفته‌كان
سمكوڵ و
سه‌ره‌سم و
تیلاكی خوار و سمێڵی بریقه‌دار
چی ده‌بینی و
چی ده‌بیه‌ی ؟!
سبه‌ی كه ڕۆژ ده‌بێته‌وه
ئه‌م ته‌نیاییه‌ت
له كوێ ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه ؟
ده‌نوویه‌وه ؟
(نووستن
مردن)
لێ ڕامینه !
به‌ینیان تاڵه موویێكه
له‌شه‌وی ئه‌م ڕۆژگاره‌دا
هه‌موو شتێك وه‌كو یه‌كه
مرۆڤ له چۆله‌كه ده‌كا
چۆله‌كه‌یش وه‌ك مرۆڤ وایه ،
تنۆكێكی نه‌ڕژاوه
له‌چاوی ئه‌وانه‌ی ته‌نیا به‌دڵ ده‌گرین ..
لێ ڕامینه !
له خۆشبه‌ختی شه‌وه یا
به‌دبه‌ختی ڕۆژ
گزنگی خۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی شه‌و داده‌ڕژێ ؟
ده‌نگ : ( كلیلی ژیانت به‌خۆته پێ نازانی
پێ نازانی
پێ
نا
زا
نی..!
له‌قسان ئاڵی زه‌نگانی
له كارانیش….)
-: كار ده‌ترازێ
ده‌ترازێ..
ده
ترا
زێ….
تێر نه‌بووی..!؟
ده‌نوویه‌وه..
سبه‌ی كه ڕۆژ ده‌بێته‌وه
جارێكی دی
ده‌بێ له خۆت جیابییه‌وه..
پشت له ده‌رگای كراوه بكه‌ی
ڕوو له ڕێگایێ بێ ئاسۆ و دنیای گومان..
ده‌نگ: (كێن ئه‌وانه‌ی شه‌و به‌هیوای سبه‌ینێ
به‌رێ ده‌كه‌ن؟
كێن ئه‌وانه‌ی ڕۆژ به ئومێدی شه‌وی وا
دگوزه‌رێنن ؟
ئاپۆره‌ی شاری خامۆشان
له‌كوێرا گوریسی كورتی خه‌ونه‌كانتان
ده‌پچڕێنن؟)
ته‌نیا ون نه‌بوون به‌س نییه ،
تۆ به‌ته‌مای هه‌لێكی
كه نه ڕه‌نگ و
نه ده‌نگ و
نه‌ناونیشانی ده‌زانی !
هه‌لێ ، كه دێت و نایێ..
ته‌نیا ون نه‌بوون به‌س نییه .
9/1984