Skip to Content

611 Views

چه‌پكێك هایكۆ … ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی

چه‌پكێك هایكۆ … ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی

Closed
by May 7, 2018 General, Opinion

(1)
باران به‌ڕقه‌وه‌ ده‌باری،
چه‌تره‌كه‌م له‌پێكه‌نینا ،
هاڕه‌ی كرد…!
(2)
ژنێك به‌عه‌با خۆی داپۆشی،
ڕێژنه‌ی قسه‌كانی تیشك نه‌خۆش..!!
(3)
ئینجانه‌یه‌ك تای لێهات،
گوڵ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر خێڵی تابووت..!!
(4)
دیكتاتۆر سه‌رئێشه‌ ده‌گرێ،
قاچی كورسییه‌ك ده‌له‌قێ…!!
(5)
چیمه‌نێك قاچی لوول بووه‌،
گۆره‌وی چۆته‌ پرسه‌ی ئاو…!!
(6)
بۆقێك كڵاوی سه‌وز له‌سه‌ر ده‌كا،
خه‌یاڵ پێچراوه‌ به‌به‌هار…!!
(7)
ئاو ده‌پژمێ ..جۆگه‌له‌ پێڵاو
ده‌كاته‌ پێی ڕووبار…!!
(8)
هه‌نار نه‌زیفی به‌ربووه‌،
چه‌قۆ چۆته‌خولی سه‌ربڕین..!!
(9)
ده‌رگا یاخی بووه‌،
كلیل چۆته‌ گیرفانی (با)..!!
(10)
ئاوێنه‌ درزی برد،
قریوه‌ی كچێك ،
ئاڵۆزكا به‌گریان..!!
(11)
تاریكی قاچی چه‌قی،
مۆمێك كه‌وته‌ شنه‌ شن..!!
(12)
شه‌و كه‌وت به‌ده‌مدا،
كه‌ڵه‌شێر جانتاكه‌ی
له‌خه‌و ته‌كاند…!!!

ڕۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی
25/5/2016

Previous
Next