Skip to Content

دلۆپێ باران کەوتە سەر دڵم … كاروان ئه‌حمه‌د

دلۆپێ باران کەوتە سەر دڵم … كاروان ئه‌حمه‌د

Closed
by ئایار 13, 2018 General, Poems

لەلێوار دەریا دانیشتووم
نەوڕەسەکان بەڵەمی
ڕاوچیەکی نزیک لەخۆریان
کردووە بەهێڵانەی خۆیان
ئاگری منداڵە سواڵکەرەکان
دامرکایەوە
هەموان ڕۆیشتنەوە
تەنیا من لێرە مامەوە
سەرما ڕوومەتی ڕنیم
ڕەشەبا یاخیەکان تێپەڕین
باران دایکرد
شوێنپێی گەڕانەوەم وون بوو
شەهێن هات
دڵۆپە ئاوی چۆڕاوی
بڕژانگەکانمی
ووشک کردەوە
ئاوی دەریا هەڵکشاو داکشا
پاپۆڕەکان سەرنشینەکانیان داگرت
گەڕانەوە
تاریکی باڵی کێشا
یەک دوو ئەستێرە
پڕژانە سەر فرمێسکەکانم.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish