مه‌رگ له بسفۆردا … عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لبه‌یاتی …. وەرگێڕانی: نه‌ژاد عزیز سورمێ
بۆ یادی ( نازم حیكمه‌ت )
———————-
(1)
دوای شه‌وی هه‌زاره و
پاش ساڵی ده‌یه‌م ،
به ئه‌سته‌مبۆڵ دا تێپه‌ڕیم
به هاوڕێیان گه‌یشتم :
هه‌ندێكیان مرد بوون
هه‌ندێ پیر ببوون و
هه‌ندێ خیانه‌تیان كردبوو ..
تریفه‌ی مانگی له (بسفۆر)دا هه‌ڵاتوو
پاش شه‌وی یه‌كه‌م ..
هه‌ندێكیشیان – وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه
كه به‌جێم هێشتبوون –
به‌ناو وێنه و
شیعر و مه‌ی و خۆشه‌ویستیدا ..
به‌ره‌و شاری خه‌ون ده‌چێ و
هه‌ر وه‌ختێ (ته‌ڕواده)
له خه‌ونه‌كانیدا گه‌مارۆ ده‌درێ .. ده‌گری
( گریكه‌كان ) شووره‌كانییان كوتایه‌وه و
ژنه‌كانیان لاقه كردن
مه‌ینه‌تی هه‌ژاران ،
گه‌مارۆ ده‌درێن و
به‌سه‌ر شووره‌ی
ئه‌و شاره شه‌هیدانه‌وه
له بێن ده‌برێن
ده‌گری و ناگری ..
به هاوڕێیان گه‌یشتم :
یونسه شه‌ل مردبوو
یوسفی زیندانیش له سه‌رچاوه بوو
هێشتا بۆ (مه‌درید)
له كه‌شتیه‌كی كاغه‌زیدا كۆچ ده‌كا و
به تێكشكاوی ،
پاسه‌وانی به‌ندیخانه
له سه‌رچاوه‌دا فریو ده‌دا ..
(شێخ به‌دره‌ددین)یش له عه‌بایه‌كی سووری
گوڵاڵه سووره‌دا
له ده‌ماره‌وه بۆ ده‌مار سه‌ربڕاو
ماهی ڕه‌شی ناپاكی
له بازن و گواره‌ی ژنان و
مه‌یخانه و بازاڕ و
گه‌مییه سپییه‌كانی بسفۆر دایه ..
كرێكاری به‌نده‌ره‌كه ،
به جل و به‌رگی شینه‌وه
تارمایی بوو به‌سه‌ر كورسییه‌كه‌یه‌وه
له مه‌یخانه‌دا
فیله‌ته‌نێكه بێ چه‌ك :
وه‌ك بڵێی به شمشێری برووسكه
له ده‌ریامان نه‌دابێ
یان تێنه‌په‌ڕیبووین ،
له پێناوی ئه‌وه‌ی شه‌وی ئاده‌مزاد
– خوداوه‌ند – باڵداران
ڕووناك بكه‌ینه‌وه ..
هه‌ندێكیان
وه‌ك به‌جێم هێشتبوون
وا مابوونه‌وه
به‌سه‌ر شانۆی چۆل و
له سێركدا
به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپێكی دارینه‌وه
نمایش ده‌كه‌ن .
هاوڕێیان
به‌سه‌ر شۆسته‌ی به‌نده‌ردا
له‌سه‌رخۆ
ده‌بنیسان و ده‌مردن ..
لێ سترانبێژ ، به گۆرانییه‌كانی
به‌ره‌نگاری
سیس بوون و مه‌رگ ده‌بووه‌وه و
له دۆزه‌خیدا ، هه‌ڵقرچاو
شه‌وی ئاده‌مزاد و خوداوه‌ند و باڵدارانی
ڕووناك ده‌كرده‌وه .
(2)
دوای تۆ
مه‌رگ و جودایی له ئه‌سته‌مبۆڵ
گه‌مه‌ی چاو له ڕێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی ده‌كرد
(مننه‌وه‌ر) شووی كرده‌وه و ڕۆیی ..
ئه‌وانی دیش پرده‌كانیان سووتاند .
(3)
به‌ره‌و قوڵایی شۆڕده‌بیه‌وه
به‌ڵام نقوم نابی ..
داخۆ له تاراوگه‌دا ،
به‌ره‌و سوڵتانخانی عه‌شق
به‌سه‌ر هه‌ورێكی سه‌وزه‌وه گه‌ڕایته‌وه ؟
ئایا حه‌ریم و مانگت
له چاویدا دی ؟
ئه‌ستێره‌ی جه‌وسه‌ر
نهێنی نادركێنێ ..
وه‌ختێ كه‌نیزه‌ی چاو زه‌یتی
ده‌روازه‌ی باخچه‌م بۆ ده‌كاته‌وه
كه مافووری سوورم له‌ژێر پێ ڕاده‌خا
ده‌گریم
(یونس)
به دارشه‌قه‌كه‌ی به‌دوامه‌وه‌یه
سوڵتانی مه‌مله‌كه‌تی مه‌رگ :
منم
ئه‌و پۆسته‌چیه‌م ،
فرمێسك و شه‌خته و خۆری
بۆ عاشقان هه‌ڵگرتووه ..
سه‌رچاوه‌كانی به‌هارت
له په‌نجه‌ره‌ی زیندانه‌وه : دیوه ؟
یا شه‌مه‌نده‌فه‌ری شه‌و
كه لووره‌ی ،
له ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌فریدا ده‌نێرێ ؟
به قژی سوورییه‌وه كۆت كرا بووم ..
به‌ره‌و مه‌نفا یان ده‌بردم
ده‌لوورێنم و كۆت ده‌گه‌زم
كێ له مندا ده‌ڕوا و ناگه‌ڕێته‌وه ؟
بینیت ؟
شتێك نییه
له ژاوه‌ژاو و
چه‌پڵه‌ی هۆڵه‌كان زیاتر
شه‌و له هه‌موو شوێنێكدا بوو
منیش به قژییه‌وه كۆت كرابووم
وه‌ك كۆیله
به‌دوایه‌وه بووم
بینیت ؟
یوسفی زیندانی
ببووه جاسووسی ده‌سه‌ڵات ..
كرێكاری چیكه‌نه و
چاپخانه‌ی نهێنی بووه .
ڕۆژگار وه‌رسووڕا
به‌فر به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی
باخچه‌دا باری
من ، سوڵتانی مه‌مله‌كه‌تی مه‌رگ
به‌دوای گه‌وره‌وه‌مم
به‌ره‌و تاراوگه ..
میراتم ، گۆڕی شه‌هیدانه
تا ماوم
میداله‌كانیان ،
له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی پاشا و
دزیكه‌رانی شیعر و
هۆزه نوێیه‌كان .. هه‌ڵده‌گرم
هاوڕێیان هه‌ندێكیان بزركران
یان ون بوون ..
هه‌ندێكیشیان هێشتا
به ئازایه‌تییه‌وه
له‌گه‌ڵ كاروانه مه‌زنه‌كه ده‌ڕوا و
یونسه شه‌لیش
هه‌ر له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی
هه‌موو شه‌وێ
نه‌خشه‌ی جیهان
به دار شه‌قه‌كه‌ی ده‌پێوێ ..
كه ده‌گه‌ڕێته‌وه گۆڕیش ،
ده‌ست درێژ ده‌كا و
خۆڵ له‌سه‌ر ده‌م و چاوی سترانبێژ
بسڕێته‌وه ،
كه له گۆرانییه‌كانیدا
به‌ره‌نگاری
سیس بوون و مه‌رگ ده‌بێته‌وه و
له دۆزه‌خیدا ده‌سووتێ ،
شه‌وی ئاده‌مزاد و خوداوه‌ند و باڵداران
ڕووناك بكاته‌وه .
——————————————
عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لبه‌یاتی : (1926 – 1999 ) شاعیری عێراقی ناسراو یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی شیعریی نوێی عه‌ره‌بی له عێراق .
له به‌غدا له دایك بووه و بكالۆریۆسی له به‌شی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه.
له نێوان 1980 تا 1989 له ئیسپانیا ژیاوه ، له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر له كۆشیعره‌كانی كراونه‌ته ئیسپانی.
له ساڵی 1991 چووه‌ته ئه‌رده‌ن .. یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی بایه‌خی به مێژوو و كه‌سایه‌تییه‌كانی مێژوو داوه و هه‌میشه وه‌كو ماسك له شیعره‌كانیدا به‌كاری هێناون .
زیاتر له 25 كۆشیعری بڵاوكردووه‌ته‌وه بێجگه له چه‌ندان وه‌رگێڕان . به‌یاتی له‌و شاعیرانه‌یه زۆرترین تێزی ماسته‌ر و دكتۆرای له‌سه‌ر شبعره‌كانی نووسراوه.
(مه‌رگ له بسفۆر)دا له كۆشیعری ( سیره ژاتیه لسارق النار ) بڵاوكردنه‌وه‌ی (دار الشروق) چاپی دووه‌م 1985 . ل60 . كراوه به كوردی .