Skip to Content

85 Views

ووڵات: شوقەیەکی بە کەل وپەلەوە … شیعر : نزار قبانی

ووڵات: شوقەیەکی بە کەل وپەلەوە … شیعر : نزار قبانی

Be First!
by May 22, 2018 General, Poems
image_print

وەرگێڕانی بە دەستکارییەوە : پشکۆ ناکام
“””””””””””””””””””””””””””

ئەم ووڵاتەی ئێمە
شوقەیەکە بە کەل و پەلەوە
” عەنتەرە ” ناوێک ، خاوەنێتی
هەموو شەوێک لە دەروازەکەی
سەرخۆش ئەبێ
و
كرێ لە خەڵکەکەی وەرئەگرێ
و
داوای هێنانی کچەکانێتی
و
تەقە بەسەر دار..و مناڵ…و
چاو ..و..مەمک …و..نینۆکی عەتراویا ئەکا
ئەم ووڵاتە : هەمووی
كێڵگەیەکی خۆیەتی
ئاسمانی…هەوای… ئافرەتەکانی
بێستانە پێگەیشتوەکانی……….
لێرە : عەنتەرە
لە هەموو بینایەکانا ئەژی
هەر پەنجەرەیەک وێنەی
عەنتەرەی پێوەیە
هەر مەیدان و فولکەیەک
بە ناوی عەنتەرەوەیە
ئەو : لە بۆینباخەکانمانا
لە کراسەکانمانا
لە شوشەی کۆلا
لە خەوەکانمانا کاتی گیانەڵا
نیشتەجێیە….
“””””’
شارێکی جێهێڵراوی چۆڵکراو
هیچی تیا نەماوە..مشک…مێرولە
درەخت…..جۆگەلە
هیچ شتێک نەماوە کە گەشتیاران سەرسوڕمان کا
جگە لە وێنەی
ڕێگە پێدراوی
جەنەراڵ عەنتەرە…
لەسەر عەڕەبانەی کاڵەک و کاهو
لە پاصا….لە شەمەنەفەرا..
لەسەر پۆستی حەواڵە…لە فڕۆکەخانەکان
……لە یاریگاکانی دووگۆڵی..لە چێشتخانەکان..
لە ژووری نوستن..لە حەمام…و
WC…..
لە ڕۆژی بەختەوەریی لە دایک بوونی
لە شانازی خەتەنەکردنەکەی
لە کۆشکە هەڵچوو ..و هایلایفەکەی
“””””
لەم شارە دەست بە سەر گیراوەیا
هیچ شتێکی تازەی نیە..
غەممان دووبارەیە
مەرگمان دوو بارەیە
تامی چاکەی دەممان دووبارەیە
….لە لەدایک بوونمانەوە
لە شووشەی ئەو فەرهەنگەی ئەسوڕێتەوە
ـ….دیلین
لە چونمانەوە بۆ قوتابخانە
تەنها دەربارەی یەک سەرگوزەشتە ئەخوێنین
كە باس لە ماسولکەکانی عەنتەرە
و
خێر و بەرەکاتی عەنتەرە
و
موعجیزەکانی عەنتەرە ئەکات…!!
لە تەلەفزیۆن هەر بەرنامەی
بێ تاقەتکەر ئەبنین
كە تیایا عەنتەرە خۆی نیشان ئەیات
بەرنامەی بەیانیانی هیچ گرنگی پێ نارێ
یەکەم هەواڵ لەسەر عەنتەرە
و
دوا هەواڵیش : هەواڵێکی عەنتەرە
بەرنامەی دووەم هیچ نیە جگە لە :
ژەنینێک لەسەر ” قانون ”
لەدانانی عەنتەرە..!!
و
تابلۆیەکی زەیتی لە تابلۆ نەچووی عەنتەرە
و
چەن کۆپلەیەک لە خراپترین شیعر
بەدەنگی عەنتەرە
“””””
لەم ووڵاتە. :
ڕۆشنبیرەکان دەنگی خۆان ئەیەن بە :
ئاغای ڕۆشنبیرەکان : عەنتەرە
ناشیرینیەکانی جوان ئەکەن
سەردەمەکەی بە ” مێژوویی” ئەکەن
و
بیر و ڕاکانی بڵاو ئەکەنەوە
و
لە شەڕە بەمەرام گەیشتوەکانی
دەهۆڵ ئەکوتن
لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە
یەک ئەستێرە هەیە : عەنتەرە
بە باڵا عەرعەرییەکەی ،
یان پێکەنینە بە شوشەکەی..!
هەر رۆژەی ب بەرگێکەوە
ڕۆژێک بە بەرگی خاکی و جێنشین و بە میراتی گرتن
ڕۆێک لەناو هێلیکۆپتەرا
ڕۆژێک بە مێزەری سەروومان
ڕۆژێک لەسەر زرێپۆشی ناوەندەوە
ڕؤژێک لە خزمەت ئەم دیومان
ڕۆژێک لەسەر قۆڵە تێک شکاوەکانمان
کەس جورئەتی نیە
بە جەنەراڵ عەنتەرە بڵێ : نا
كەس ناوێرێ لە شارا
دەربارەی حوکمڕانی عەنتەرە
لە ” ئەهلی عیلم ” پرسیارکا
“”””””
بژاردەکان لێرە
لە نێوان چوونە زیندان…و
چوونە قەبرەوە
دەست نیشان کراوە
لە ووڵاتی چوار و کسور ملیۆن تابوت
چگە لە قورئان خوێنن
و
چادری گەورەی تەعزێ
و
جەنازەی چاوەڕوانکراو
….چی تر نیە
جگە لە پیاوێک ، لە جانتاکەیا
بیتاقەی چوونە قەبرەوە
ئەفرۆشێ……………….
عەنتەرەی غەزەب گرتوو
بۆ یەک دەقیقە
وازمان لێ ناهێنێ
جارێک خواردنمان ئەخوا
و
جارێک ئاو
و
جارێک خۆی ئەخزێنێتە
جێگەکانمانەوە
و
جارێک بە چەکەوە
سەردانمان ئەکا
بۆ ئەوەی کرێی
ووڵاتە بەکرێ دراوەکەمان
وەربگرێ…………..

Previous
Next

Leave a Reply