Skip to Content

لە نوێوە ! … مەولود ئیبراهیم حەسەن

لە نوێوە ! … مەولود ئیبراهیم حەسەن

Closed
by ئایار 25, 2018 General, Poems

نە هاتووم..
تۆم خۆش بوێت ،
گەرەکمە..
داگیرت بکەم !
پیاوەتیم..
وام لێ دەخوازێ .
***
بروام بە هاوسەنگی نیە،
خەریکم..
ڤالایی ئەزەلی خۆم
بەهه میشەیی تۆ..
پڕدەکەمەوە .
***
تۆ جوان نیت ..
ئەوی جوانت دەکا
خاوەنداریەتی منە
بۆ تۆ .
***
هه رگیز بە تەمای مەبە
ئازادی تۆ
لە خۆبەدەستەوە دانتە
بۆ من .
***
بیرلە دەسەڵات نەکەیتەوە
ناتوانم..
سوڵتانێکم خۆش بووێ
حاکم بیت بەسەرمەوە .
***
ئەگەر حەز دەکەی
پەری بیت و بچێتە بەهەشت.
کلیلی دەرگاکان لای منە .
***
لە دایک بوونی تۆ
ئەو ڕۆژە نەبوو
کەناوکیان بڕی،
ئەوسەردەمەیە
کەدەبیتە هاوڵاتی
مەمملەکەتی من .
***
ناوو زمان و ڕەگەزی خۆت
لەبیرکە
من خەریکم ..
لە نوێوە
دروستت دەکەمەوە .
***
پێویستیم بە
بروانامەو پسپۆری و سەرمایەت نیە
هیندەت بە سە
لەخولی ئەمجارەما
خۆت ناونووس کەی .

*** ٣٠/٤/٢٠١٨- هه ولێر

Previous
Next
Kurdish