Skip to Content

492 Views

هه‌فته‌یه‌كی پڕ له‌ ڕووداوی تایبه‌ت به‌ كۆچبه‌ران …. ئامادەکردنی: هەژار تەها

هه‌فته‌یه‌كی پڕ له‌ ڕووداوی تایبه‌ت به‌ كۆچبه‌ران …. ئامادەکردنی: هەژار تەها

Be First!
by June 9, 2018 General
image_print

رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا شه‌شی حوزه‌یران ، 33 هه‌زار و 400 كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز سوری به‌ تۆمه‌تی قاچاخچێتیكردن به‌ كۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ و دادگایه‌كی ئوسترالیاش سزای شه‌ش زیندانی به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند به‌ تاوانی هه‌وڵدان بۆ به‌ قاچاخبردنی خێزانێكی عێراقی له‌ ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی ئوسترالیا سیاسه‌تی گرتن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ پیاده‌ ده‌كات.

هاوكات ، ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیداڵی پاكستان ده‌ستگیركردنی چوار قاچاخچی ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ناردنی به‌ قاچاخی كۆچبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ی پاكستان. له‌ ئێرانیش ده‌ستگیركردنی باندێكی قاچاخچی له‌ شاری جویباری ئه‌و ووڵاته‌ ڕاگه‌یه‌ندا كه‌ تاوانی ساخته‌كردنی پاسپۆرت و بازرگانیكردنیان به‌ مرۆڤه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌. به‌ ووته‌ی به‌رپرسی پۆلیسی جویبار، ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌پاش كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك مانگ زانیاری ئه‌منی بووه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌.

رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاماری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ و له‌ ڕێگای ئه‌وروپادا بوونه‌ته‌ قوربانی و له‌ ده‌ریاكاندا خنكاون. به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ، 785 كۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون و 45 كۆچبه‌ریان له‌ سنوری ئاوه‌كانی نێوان یۆنان و توركیادا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌دان قوربانییه‌ ، 125 كۆچبه‌ریان له‌ سه‌ره‌تای چه‌ند ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا خنكاون.

سه‌رچاوه‌ : ئاژانسه‌كان

Previous
Next

Leave a Reply