Skip to Content

مردووەکانی نیشتمان بۆ کوێ ئەچن …. شیعر : نزار قبانی

مردووەکانی نیشتمان بۆ کوێ ئەچن …. شیعر : نزار قبانی

Closed
by حوزه‌یران 26, 2018 General, Poems


وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
“””””””””””

وەک سەگی سەرجادەکان
بە ڕێکەوت ئەمرین
و
ناوی خاوەن بڕیارەکان
….نازانین
و
ئەمرین و باس لەوە ناکەین
بۆچی ئەمرین..؟
كەی ئەمرین…..؟
ڕۆژێک بە گوللەی راست ئەمرین
و
ڕۆژێک بە گوللەی چەپ
لە شەڕ و ئاشتیا
لە خەفەتا ئەمرین
و
ڕووخساری بکوژەکانمان لەبیر نایە
و
ناوی ئەوانەی ئەمان نێژن لە بیر نایە
لە ساتی مردنا
جیاوازی لە نێوان ڕەش و سپیا نیە
“””””’
ووڵاتێک
شارەزا لە نووسینی شیعری ماتەم
درێژە ئەکێشێ
لە نێوان گریان و گریانا
ووڵاتێک
هەموو ئاسەوارەکانی
هەر کەربەلایە…
“”””””
ووڵاتێک
خۆی بۆ سەفەر
حازر ئەکا
نە شۆستەی هەیە
نە شەمەنەفەر
“””””’
ووڵاتێک
بە پاژنەی پێڵاو بەرێوە ئەچێ
بێ زانا
بێ پەیامبەر
بێ کتێب
گەل تیایا
شێوەی مێش وەرئەگرێ
ووڵاتێک ، دەمانچە تیایا
گفت و گۆ بەرێوە بەرێ
ووڵاتێک… ترس ئەیچنێ
كوردایەتی !! وەک سزا وایە
لەش فرۆشی بە پاکیزەیی
بەزین بە سەرکەوتن ئەژمێرێ
“””””’
ووڵاتێک
بیر و باوەڕ لەسەر عەڕەبانەی سەوزە
بە کارتۆن کەووتوە
پەرەگرافەکانی گەرەنتی
ئازادی ڕا دەربڕین ، وەکو توور
لەسەر عەڕەبانەی سەوزە
نیشان ئەدرێ..
قەسیدەکان نیمچە ڕووتن
شەوانە لای هەر سەرکردەیەکن
و
هەموو سەربازەکان ڕازی ئەکەن
و
بەیانیش وەک لەشێکی بۆگەن
لەسەر عەڕەبانەی سەوزە
فڕێ ئەدرێن
“”””””
ووڵاتێک بێ ووڵات
لە نێوان ئابڵۆقەیەک و ئابڵۆقەیەک
شوێنی شیعر لە کوێیە
نووسین لە شارەکانی نیشتمان
وەک کارێکی خۆکوشتن وایە
“”””””
ووڵاتێک
لە بێزاریا
درەختەکانی ئەپاڕێنەوە
بۆ پاس پۆرتێک
“””””””
بۆ ووڵاتێک ئەگەڕێم
كە نایەت
لە(زمان)ێکا نیشتەجێم
هیچ دیوارێک نابینم
“”””””
ووڵاتێک
لە قەسیدەیەکی شیعری بترسێ
و
لە مانگە شەو کاتێک
قژی دەمەو ئێوارە دائەهێنێ
بترسێ…
و
بە پۆستی سۆزداری و چاوی ژنان
لە ئاسایشی خۆی …بترسێ
“””””’
مردووەکانی نیشتمان بۆ کوێ بچن
كە هەموو موڵکەکان
بۆ پاسەوانەکانی سەرۆک
بۆ چێشت لێنەرکانی سەرۆک
دانراون
هی ئەوانەیە کە :
سنگ و پشت و وورگی سەرۆک
بەزەیت ئەشێلن
و
بۆ ئەوانەیە کە مەنجەڵە ماستی بۆ هەڵئەگرن..!!
ئەی ئەوانەی لەشەڕەکانی سەرۆکا
پێکران..سەقەت کران
كە شوقەیەک بۆ نیشتەجێ بوون
شک نابەن
بۆ کوێ بچن…!!
“””””’
گەر مردنمان
لەپێناو کارێکی مەزن بوایە
بە پێکەنینەوە ئەچوین بۆ مردنەکانمان
و
گەر مردنمان لە پێناو شانازییەک بوایە
پێش هەمووان
ئەگەشتینە
بەهەشتی ئیماندارەکان
بەڵام بڕیار وایە بمرین
تا دەسەڵات و
كاسەلێسەکانی دەسەڵات و
بەردەستەکانی دەسەڵات
بمێنن
و
وەک پەیکەری لە هەویر دروست کراو
هەر بمێنن…
“”””””
لێرە بەهەزاران ئەمرن
و
یەک توک قژی سەری
سەرۆک، ناجوڵێ
نەمئەزانی خۆ سەپێنەرەکان
بە حاسیبەش
لەشیان ئەخورێ
“”””””’
ئەمەوێ بە شیعر
شەوقی رۆژ
و
گیای کێڵگەکان
و
ڕووناکی ئەستێرەکان بگێڕمەوە
و
گەنم
لە ژێر ئەم وێرانەیەیا
بچێنم
“””””’
ئەمەوێ بە شیعر
كۆتایی بە سەردەمی دواکەوتن بێنم
تا سەردەمێکی تازە
لە گوڵزار
و
گوڵە هەنار
دروست کەم
“””””’
ئەمەوێ بە شیعر
سەردەمێک بتەقێتەوە
و
گەردونێک بگۆڕێ
و
ئاگرێک بکەوێتەوە
“”””””
گەڕام بۆ مەولەوی
بەڵام لە عیزەتی نەفسا
نەمبینی
زۆر بە دوای شانازیا
گەڕام
بەڵام لەسەردەمی کۆیلەکانا
جگە لە گوڵزار و گوڵە هەناری
بچوک ..بچوک
چی ترم نەدی…

Previous
Next
Kurdish