Skip to Content

ئسوڵیه‌تی دینی( فنده‌منتالیزم) تیرۆریسته)) … نەجمەدین فارس حەسەن

ئسوڵیه‌تی دینی( فنده‌منتالیزم) تیرۆریسته)) … نەجمەدین فارس حەسەن

Closed
by حوزه‌یران 26, 2018 General

ڕووداوی(١ ) شوبات كارێكی تیرۆریستی چاوه ڕوان كراوبوو.
له به ر ئه وه ی هه وڵی كۆمه ڵێك كه له ده سه ڵاتدانی یه و ، ده یه وێت ده سه ڵات بگرێته ده ست، ده یانه وێت له ڕێگه ی هه وڵێكی به و شێوه یه ، داواكاری یه كانیان به ده ست بهێنن.
ئه م كاره له ئێستادا كه ڕوو به ڕووی ئه ندامانی ده سه ڵاتدار و ‌حیزبه قۆرغ كاره كانی ده سه ڵاتی كۆمه ڵگایه، له به رئه وه یه له ئێستادا له ده سه ڵاتوو مل ملانێیه كی كۆنه په رستانه دان به پراكتیكێكی قێزه وون.

هه روه ها ئه م پراكتیكه كۆنه په رستانه یه هه ر ڕووبه ڕووی ده سه ڵات نی یه، به ڵكو ڕوو به ڕووی هه موو كۆمه ڵگایه. چونكه (فنده منتالیزم) هه رهێزو لایه نێك كه به ئاڕاسته ی جیاوازی خۆیان ببینن، ئه وان له به ره ی دووژمن و بێ باوه ڕوو كافر به قسه ی خۆیان ده زانن و له قه ڵه می ده ده ن. پڕۆژه ی (فنده منتالیزم) پڕۆژه یه كی كۆنه په رستانه ی په یوه ندی یه كی كۆمه ڵایه تی یه له سیسته می سه رمایه داری. له به ر ئه وه ی ئه و پڕۆژه یه ی ئه وان به شێكی بۆ تێكدانی ڕه وه ندی بزاوتنی كۆمه ڵه به ئاڕاسته یه كی ڕاستی گۆڕانی مێژوو ، به شه كه ی تریشی كۆبوو نه وه ی به رژه وه ندی چه ند ئه ندامێكه و ، هه وڵێكه بۆ به ده ست هێنانی به رژه وه ندی یه تایبه تی یه كانیان . هه روه ها بۆ له خشته بردنی كۆمه ڵه له چوار چێوه ی تێزو ئایدیایه كی نامادی یانه یان و كۆمه ڵ نقوم كردنه له گه ڵ كۆنه په رستیدا.

فنده منتالیزم ده ست بردنی بۆ كارێكی تیرۆرستیانه ناوه ڕۆكی پڕۆژه كه یانه ، بۆ به ڕێوه بردنی كۆمه ڵگا، كه ناتوانێت پڕۆژه یه كی جیاواز به ده ست بهێنێت له پڕۆژه ی به ڕێوه بردنی سیاسی و ئابووری و كۆمه ڵایه تی ێستای په یوه ندی به رهه م هێنانی سه رمایه داری . له م كاته دا ده بێت بۆ به ده ست هێنانی داخوازی یه تایبه تی یه كانیان ، له ڕێگه ی زیندوو كردنه وه ی هه ستی دینی له ناو ئه ندامانی كۆمه ڵداو له ڕێگه ی چه ند پڕۆژه یه كی هووشیار كردنه وه وه . كه پڕۆژه ی ترس و تۆقاندنی مرۆڤه له ئه و دنیاو ده سته مۆ كردنیانه بۆ سیاسه ت و به رژه وه ندی تایبه تی ئابووری ئه م دنیای خۆیان چۆن ئێستا ده سه ڵات داران مشه خۆری به رهه م هێنانی كۆمه ڵایه تی و ، ئه وانیش ده یانه وێت مشه خۆری هه مان سیسته م بن ، به ڵام له ژێر ناوی گه ڕانه وه بۆ سه له فی ساڵح و هاتنه سه ر هێڵی په یڕه وی ئاینی خودا ده بێته ڕوو پۆشی سیاسه تی چه په ڵی هه مان مسته خۆرانی ده سه ڵات داران و له ڕێگه ی ڕێگه چاره ی كۆنه په رستانه ی به ده ست هێنانی هه مان ده سه ڵاتی تیۆ كراتی سه ده كانی ڕابردووه ده یه وێت كۆ مه ڵگه له چوار چێوه ی كۆت و به ندی ترس و تۆقاندن و سنوور دانان بۆ ژیانی تایبه تی مرۆڤ ڕامی مرۆڤایه تی بكات.

دین به ر هه می سه ده كانی ڕابردووه و ته نهاش له یه ك سه ده ی كۆ مه ڵایه تیدا كه سه ر ده می په یووه ندی كۆمه ڵایه تی كۆیله داری یه دین و ئاینه كان به ر هه م هاتن و له دایك بوون . چوونكه به شێكی پێك هاتی كۆنه په رسترین سه رده مه كه له هه مان كاتیشدا دین له و ساتانه دا ڕه ت كه ره وه ی ئه و په یوه ندی یه كۆمه ڵایه تی یه نه بووه ، به ڵكو شه ر عیه ت دا ن و به قانونی كردنی په یوه ندی كۆیله و خاوه ن كۆیله بووه له چوار جێوه ی دین و په یڕه وه كانیاندا . كاتێك له سه ر ده مێكی زۆر جیاوازی په یوه ندی سیا سی و ئا بووری و كۆمه ڵایه تی جیاوازدا هه مان هه ستی ئاین چێتی زیندوو ده كرێته وه ، له به ر ئه وه ی سه رده می نوێ توانای وه رگرتنی ده سه ڵاتێكی له و جۆره ی ڕابردووی تێپه ڕاندووه ، به ڕێگه ی تووندو تیژی و به زۆری زۆرداره كی ده یانه وێت بیسه پێنن و بیكه نه په یڕه وی كۆمه ڵایه تی مرۆڤه كان ، له ڕێگه ی هه وڵێكی تیرۆرستی یه وه هێزو توانای خۆیان پیشان ده ده ن ، بۆ ئه وه ی وادیاربێت كه بوونیان له كۆمه ڵدابوونێكی هێزدارو گۆڕان كاره . له بنه ڕه تدا هێزێكی خافڵ گیری قێزه وونی ناو كۆمه ڵگایه .

له ڕابردوودا ئه م هێزانه له لایه ن زلهێزه كانه وه زیندوو كرانه وه و هێزیان به به ردا ده كردن و ده یان كردن به گژ هێزو نفوسه( ئیتۆریته) سیاسی و ئابووری وكۆمه ڵایه تی یه كانی تری جیهاندا . له ئێستادا هێزی ئه م ڕه وه ندانه به پێی به رژه وه ندی یه كانی تر له جیهانداو هه روه ها له ناوچه كه دا ده كرێت به گژ ناوچه جیاوازه كاندا – له لا یه كی تر ئه م ڕه ووته مان و نه مانیان به ندبووه به تێك دان و له ناو بردنی پڕۆژه كانی سیسته می نوێی جیهان له عێراق دا . واتا كۆتایی سووڕێكی ژیانیان ده بێت و له وانه وه بچنه وه سووڕی ژیانی متبوونی قۆزاغه یی و جارێكی ترگه شه كردنیان له ناوه ندێكی ترو به پێی هه لو مه رجێكی تری مێژوو هه مان سووڕی ژیان ده ست پێبكه نه وه به سوودوقازانجی هه مان سیسته م،ئه م هێزانه وهه ڵخڕاندنیان هێزه گه و ره كانی جیهان ده چنه پشتیانه وه، كه له ڕابردوودا ئه و په یڕه وه جێ به جێ كران . له ئێستادا ئه گه ر دژایه تی یه كیان بكه ن له وانه یه له ئاینده دا بچنه وه باوه شی خاوه نیان و زلهێزه كان.

بۆ چاره سه ر كردنی كێشه یه كی له وبابه ته پێویستی به درووست كردنی ئیراده یه ك هه یه له به رامبه ر ئیراده یه كی دینی سه له فی یه وه كه ئیراده كه ی پێك هێناوه بۆ هووشیاری یه كی تر كه ئیراده ی دژ به هه وڵێكی له و جۆره ی ( فنده منتالیزم) پیاده ی ده كات . واتا گۆڕینی هووشیاری دینی یان زهنی و دینی یه ، به هووشیاری یه كی زانستی و زهنێكی زانستی كه جیهان بینی یه كی واقعی هه یه و دنیا له دووتوێی شیكاره مادی یه كاندا تاووتوێی ده كات و له گه ڵ تێزی خورافه و نازانستیدا دژ ده وه ستێت . واتا گۆڕینی زهنی (فنده مینتالیزم) له به رگی تووند ڕه ووی و میان ڕه ویدا ئه ر كێكه و جیاواز ناكرێته وه . چونكه میانڕه ووی خۆ مه ڵاس دانی هه مان هێزی تووندڕه وی یه له به رگی پیاو چاكیدا
له به ر ئه وه ی سه رچاوه ی وانه و ستراتیژ له یه ك ده زگای فكری و یه ك سه ر چاوه ی شیكاری دینی فنده منتالیزم وه ر ده گیرێت . به م پێ یه نابێت خانه جیایی بۆ هێزه كانی فنده منتالیزم بكرێت . له به ر ئه وه ی هه ر ڕێڕه وه و كاتێك و شوێنێك به گونجاو ده زانێت بۆ گه شه ی گه رای فكری وسیاسی و نفوسی كۆمه ڵایه تیان له پێناو به ده ست هێنانی ده سه ڵات ، له ڕێگه ی به كار هێنانی كاری تیرۆرستی یه وه.

به م پێ یه پێوویسته له كۆڵه كه كانی فنده منتالیزم بدرێت و ڕیشه ی فكری ئه و ڕه ووته بخرێته ژێر نه شته ری تیژی ڕه خنه ی ماددی زانستی یه وه و ته واوی ده زگاو هێزه هووشیار ده ره سه له فی یه كانیان ، به هووشیاری یه كی زانستی بدرێته دواوه و ڕیشه كێش بكرێت له نێوه ندی كۆمه ڵی هه ژارو نه خوێنده وارانداو خوێنده وارانی ئه و داموده زگایه ی ئه وان به ڕه خنه ی ڕووناكبیری بخرێته ژێر پرسیارێكی گه وره وه و پێ كوته یی یه كانیان له چوارچێوه یه كی ته سك بینیندا بۆ هه موو لایه ك ڕۆشن بكرێته وه ، بۆ ئه وه ی ئاینده ی مرۆڤ گه شترو ڕۆشنتربێت بۆ به ده ست هێنانی خۆش گووزه رانی

8.2.2004

Previous
Next
Kurdish