Skip to Content

من داوای لێبوردنێک ،بەخۆم قەرزارم … نیگا قادر

من داوای لێبوردنێک ،بەخۆم قەرزارم … نیگا قادر

Closed
by حوزه‌یران 27, 2018 General, Poems

لەبەر ئەوەی خۆم داوەتە مەنفا بوون !
حەقیقەت لێرە ئازاری پێ چەشتوم
حەقە تۆزێک پشو بدەم
مەگەر جەنجالی دوونیا
بەمن چی…..

کە چاوەکانم تێرن لەو وێنانەی هەموو ڕۆژێ
یەک پارچە تەنهای و
یەک دوونیا بێ خۆیی تێدا خولقاندوم

من داوای لێبوردنێک بەخۆم قەرزارم !
کە هەموو ڕۆژێ ڕەش پۆشی هەزاران
خۆزگەی لەم نیشتمانی
بێ نیگایە خستە گۆرەوە
من کە هێشتا چیا و
نیگا و شعر و
ئاسمان و
سپی بوونم نەبینیوە ،
چی لە ئازادی بکەم!
کە من قاچەکانم
دوای ئەو نەهاتی بێ منیە کەوتوە

من داوای لێبوردنێک بەخۆم قەرزارم !
کەهێشتا باوشی
دایک بوونم بۆ هیچ کۆرپەیک نەکردۆتەوە ،
کەمن سەرابی ئەو هەموو تەنیایەم تێدا خولقاوە!
نەبومەتە باوک بۆئەو وشانەی هێشتا لە تێگەشتن
لە ئازادی جێماون

من کە هێشتا سەما و
گۆرانی و
نۆتەکان شارەزانیم
من کە هێشتا بەلای “هومادا”
خەیاڵ نەی بردووم
من کە هێشتا وێنەی
شاخ و داخ و زەوی و ئاسمان
نازانم !

من جارێ
کازیوەم لەگەل شعرا نەکردۆتەوە
هێشتا جاویدانی
نەم ڕوانیوەتە ئاوێنە !
من هێشتا بۆجارێک لە گەڵ خۆم
شەقام و
پایز و
بارانم نەبی نیوە
من کە هێشتا میهرەبانیم
لە ژێر هیچ نیگایک نەبی نیوە
من کە هێشتا تاڵە قژەکانم ڕەنگی زەوین
من بۆ جارێکیش
هێشتا خۆر نەی ڕفاندوم…

من و
من و
من نیم …..
ببورە ئەی”خۆم”
من کە خۆم نیم و
بەدوای خۆمم و
ماندوی بێ خۆیم
ئەزانی لە هەمووی بەئازارتر چیە ؟
زیندانێکی ئەبەدی خۆمم……

نیگا قادر

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish