Skip to Content

322 Views

ژن لەسایەی شەریعەدا … ئومێد قەرەنی

ژن لەسایەی شەریعەدا … ئومێد قەرەنی

Be First!
by July 3, 2018 General, Opinion
image_print

ژن لە شەریعەتی ئیسلامیدا بە تەواوی ونە. شەریعەت لەلایەک روانینێکی تەواو ئامرازیی لەسەر ژن هەیە و ئەو بەتەنیا وەک ئامرازی چێژی (تەمەتوعی) سێکسی دەبینێت و لەلایەکی تر ژن بە شەیتانی جەستەدار (دەرکەوتەی شەیتان) دەبینێت. سەرەک یترین هۆکاری ستەم لەسەر ژنان لە وڵاتانی ئیسلامیدا، شەریعەت و یاسا ئیسلامیەکانە. بۆ سەلماندنی ئەم راستیە، هەم ئایەتەکانی قورئان هەمیش حەدیسەکانی پێغەمبەر باشترین بەڵگەن!
لەسۆنگەی ئایەتە قورئانیەکان ژنێکی موسلمان دەبێت قبوڵی بکات که به پێی(ئایە تی3سوره تی نساء)هاوسەرەکەی بۆی هه یه4ژن بهێنێت ئەمخۆرە فرەژنیە فرەژنی جۆرێکە لە کۆیلایەتی، ئیسلام کۆیلایەتیی ڕەت نەکردووەتەوە، به پێچه وانه وە سە رچاوە ی به رهه مهێنانیه تی ،ڕەنگە ئێستایش میرەکانی کەنداو کەنیزەک بە دیاری بۆ یەکدی بنێرن و هاوسەرگیری سەفەری و ماڕەبڕینی جیهادیش، هەر بە کۆیلەکردنی ژنانن.

/به پێی (ئایه تی 34ی سوره تی نساء)هاوسە ره که ی له کاتی نافه رمانی ده توانێت لێی بدات ،کەدەڵێ:
وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا.

قرطبی لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێ: ئەو ژنانەی کە سەرپێچی لە فرمان و خواستەکانی پیاوەکانیان دەکەن و گوێراێەڵ نابن، پیاوەکان دەبێ تەمێیان بکەن. یەکەمجار ئامۆژگارییان بکەن، ئەگەر باش نەبوون، لە سەر جێگای خەوتن پشتیان تێکەن، ئەگەر بەمەش هەر سەرپێچییان کرد، دەبێ لێیان دەن، بە شێوەیەک کە ئێسکیان نەشکێنن. بەڵام لە تەفسیری تەبەریدا بۆ ئەم ئایەتە هاتوە: مانای (واهجروهن) پشت تێکردن نیە، بەڵکو یانی لە ماڵەوە بیان بەستنەوە بە گوریس و لێان دەن.

طبری بۆ سەڵماندی تەفسیرەکەی خۆی دەڵێ: پیاوەکە بە پشت تێکردن، خۆی تەمێ دەکات نەک ژنەکە. چونکە ژنەکە لە مێردەکەی تورەیە و حەز ناکا پیاوەکە بچێتە لای.
لە سەحیحی موسلیم دا هاتوە: موحەممەد لە خوتبەی دوایین حەجیدا دەربارەی ژنان گتویەتی:

واتقوا اللە في النساء، فانهن عندکم عوان، ولکم علیهن الا یوطئن فرشکم احدا تکرهونە، فان فعلن فاضربوهن ضربا غیر مبرح، ولهن رزقهن و کسوتهن بالمعروف.
ژن لە لای مێردەکەی وەک کۆیلەو و دیل وایە، بەبەزەیی بن لەگەڵیان، نابێ بە بێ ئیزنی مێردەکەی لە ماڵ بچێتە دەر، نابێ رێگا بدا هیچ پیاوێک بێتە ماڵیان و قسەی لە گەڵ بکا، لە داب و نەریتی عەرەب دا قسە کردنی ژن و پیاو پێکەوە شتێکی ئاسایی بو، بەڵام بە دابەزاندنی ئایەتی حیجاب حەرام کرا کە دەڵێ:

(ئەگەر هەر ژنێک سەرپێچیی لەم فەرمانانەی کرد، لێیان دەن، بە جۆرێک کە ئێسکیان نەشکێنن و برینداریان نەکەن.) بەگشتی توندوتیژی و نواندنی توندوتیژی چ بەرانبەر نەیارانی ئیسلام و وە چ بەرانبەر بەژن نزیکە چواریەکی قورئانی داگیرکردووە بەجۆرێک هەموو قورئان لە “١١٤ “سورەت پێکهاتووەو سەرجەمی »٦٣٣٦ »ئایەتی لە خۆگرتووە. سورەتەکانی مەککەیەکان، کە لە ماوەی سیانزە ساڵی خەباتی قۆناغی مەککەدا داڕێژراون، بریتین لە »٨٦ »سورەت،
کە »٤٨٦٩ »ئایەتیان لە خۆگرتووە. لەو ژمارەیە »١١٠٨ »ئایەت ئاراستەی توندوتیژیان تێدایە. سورەتەکانی مەدینەییەکان، کە لە ماوەی دە ساڵی خەباتی قۆناغی مەدینەدا داڕێژراون، بریتین لە »٢٨ »سورەت، کە »١٤٦٧ »ئایەتیان لە خۆگرتووە. لەو ژمارەیە »٣٨١ »ئایەت ئاراستەی توندوتیژیان تێدایە.)سەرجەم هەموو ئەو ئایەتانەی قورئان کە ئاراستەی توندوتیژیان تێدایە بریتین لە »١٤٨٩ »ئایەت،جا ئەو توندوتیژیە چ لە ئاساتی دەروونی بێت یاخود جەستەیی.
وەبه پێی (ئایه تی 11ی سوره تی نساء)ژن نیوە ی میراتی به رده که وێت/بە به پێی (ئایه تی223سوره تی به قه ڕه پیاو هە رچونیک که حه زبکات ده توانێت نیکاحی له گه ل بکات.
وە به پێی (ئایه تی 34ی تی نساء)ژن لە پیاوکه متره له به رئه وه یه مه سره فی ده داتێ وموڵکی ئه وه .وبه پێی (ئایه تی 24سوره تی نساء)لە شه ڕدا ده توانن وه کوو کاڵایه کی به نرخ بیگرن ونیکاحی له گه ل بکه ن !

بۆ نموونە محەمەد سێ لە ژنەکانی خۆی دەسکەوتی شەڕەکان بوون، بە ناوەکانی: ١ – جوریە کچی حارس ی سەرۆکی تیرەی بەنی
موستەڵه ق، ژنی مسافع کوڕی سەفوانی موستەڵه ق بوو. لە هێرشی لەشکری موسوڵمانان بۆ سەر تیرەی بەنی موستە ڵه ق، لە دوای کوشتار، بە دیل گیراو محەمەد بۆ خۆی مارەی کرد. ٢ – سەفیە کچی حەی کوڕی ئەختوبی جوولەکە، ژنی کەنانەی کوڕی ڕەبیع، سەرۆکی یەکێ لە تیرەکانی خەیبەر بوو. لە شەڕی ئەو تیرەیەدا کەنانەی مێردی بە دیل گیراو کوژرا، سەفیەش بە دیل گیراو محەمەد بۆ خۆی مارەی کرد. ٣ – ڕەیحانە کچی عەمرو، لە شەڕی خێڵی بەنی قورەیزەی جوولەکەدا بە دیل گیراو محەمەد بۆ خۆی مارەی کرد. بە گوێرەی ئەم ئایەتەی خوارەوە، مارەکردنی ئەو ژنە بە دیل گیراوانەی بۆ خۆی حەاڵڵ کردووە: (-یا أیها النبي انا أحللنا لك أزواجك الالتي أتیت أجورهن و ما ملکت یمینك مما أفاء اللە علیك)االحزاب/ ٥٠. واتا(ئەی پێغەمبەر! ئێمە ئەو ژنانەتمان بۆ ڕەوا دیوی، کە مارەییت پێڕگەیاندوون، ئەوانەش کە لە تاڵانی چنگ کەوتوون و خوا کردوونیە پشکی تۆ.)دو ئایەت لە قورئان دا هەیە کە بە راشکاوی ژن و پیسایی بە یەک دەشوبهێنێت. بۆ نمونە لە ئایەتی ٦ی سورەتی المائدة دا دەڵێ:

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُواْ وَإِن كُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاء أَحَدٌ مَّنكُم مِّنَ الْغَائِطِ أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَلَمْ تَجِدُواْ مَاء فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ مَا يُرِيدُ اللّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَكِن يُرِيدُ لِيُطَهَّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ.
یانی، ئەی موسوڵمانان پێش لە نوێژ کردن دەستنوێژ هەڵگرن، ئەگەر لە سەفەر بون، یان برینتان هەێە و نابێ ئاوی بەرکەوێ، یان پیساییتان کرد، یان دەستتان بەر ژن کەوت و ئاو نەبو، بە خۆڵ تەیەموم بکەن.
بە هەمان شێوە اللە لە ئایەتی ٤٣ی سورەتی النساء دا ژن و پییسایی دەداتە پاڵ یەک. لەکن موسڵمانان
جەستە ی ژن عەورەت و،تەڵه ی شە یتان پرچی گوریسی ئیبلیسە ،مایە یی بڵاوکردنەوەی فیسق و فجورە،لە هه مان کاتتدا ئاوڕووی تاکی موسلمان و ئومەتی موسڵممانانە.
لەجیهانی ئیسلامیدا گەر پیاو لە دەرەوەی هاوسەرگیری پە یوەندی لە گە ڵ ژنێک ببەستێت لە خۆشیدا ئاهه نگ دەگێڕێت،وەلێ هه مان پە یوە ندی بۆ ژن لەوەیە بە مە رگ کۆتایی بێت. زێدەتر ئیسلام، ژنی وەک کە ندوێک قبولە، ومەبستیەتی بۆ هەلگرتن وپاراستنی کلتوری دێرین.ژن لەکنەوان تەنێ بۆئەوەباشە مندالی ببێت،تاکلتورە کۆنەکە لەڕێگە ئە م پردەوە(کە ژنە) لەم نەوەوەبۆ نەوەی داهاتوو بگوازرێتەوە و بەنەمری بیهێڵێتەوە.

لەکن ئیسلام ئەوە بۆژن جوانیە لەدەرەوە ببینرێت بۆیە لەجەزائیر لەسەروبەندی هه لبژاردن پیاو دەکارێ لە بری ژنەکەی دەنگبدات!
خومەینی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کتێبی (تحریر الوسیلة) وەها دە ڵێت.

(نابێت لەگەڵ مارەبڕاوی خۆماندا جووت ببین، ئەگەر نۆ ساڵی تەواو نەکردبێت، ئیتر ژنی هەمیشەییمان بێت، یان کاتی ، بەڵام دەتوانین لە ڕێی دەست بۆ بردن و بە خۆوە گوشین و ناوڕانییەوە، چێژی لێ وەربگرین، گەرشیرەخۆرەیش بێت. ئەگەر پێش ئەوەی نۆ ساڵی تەواو کردبێت، هەر چیمان لەگەڵ مارەبڕاوی خۆمان کردبێت،بەڵام بنیمان نەپژاندبێت، وەختی جیابوونەوە، هیچی ناکەوێت، خۆ ئەگەر بێبنمان کردبێت، تا زیندوو بێت، نەفەقەی دەکەوێت.)
ئەو شێوە ڕوانینە نەتەنیا بۆ مێینەی پێگەیشتوو تەنانەت منداڵیش لە خۆرا هه ڵنەتۆقیووە، بەڵکوو ڕیشەی قوڵی هه یە لە نێوکەلەپوری ئیسلامیدا ئەوەتا “موسلیم” لە،سێ فەرموودەدا لەزمانی عایشە دەیگێڕێتەوە بەژمارەکانی “٢٥٤٧،٢٥٤٨،٢٥٤٩”(موحەممەد بەشەش ساڵی منی مارەکرد وو بە نۆساڵیش گواستمیەوە هاتینە “مەدینە”بۆماوەی مانگێک دووچاری تایەکی زۆر هاتم،ئەوەبوو دایکم “ئوم ڕوومان-دایکی عائیشە”هاتولام منیش لەسەر جۆلانەبووم،لەگەڵ بووکە شووشەکانم “دەگوترێت ئەو زەمان جۆلانەکان لە پەڕۆ درووستدەکران”هاواری لێکردم و منیش چوومە لای و نەم دەزانی چی دەوێت،دەستی گرتم و بردمیە بەردەرگە منیش گوتم:هه هه هه هەتا ئارام ببمەوە”ئیمامی نەوەوی دەلێت منداڵانی عەرەب ئەوزەمان کەتووشی شۆشێک هاتبان دەیان گوت هە هە بۆئەوەی ترسیان بڕوات” وەپاشان بردمیانە ژوورەوە و ژمارەیەک ژنی ئەنسارەکانی لێبوو گوتیان:لەسەر خێر و بەرەکەت،دایکم تەسلیمی ئەوانی کردم و ئەوانیش سەریان شوشتم و ڕازاندمیانەوە و دایانمە دەست موحەممەد.

عائیشە ئەوەش دەگێڕێتەوە کەدوای ئەوەی موحەممەد مارەی بڕیوە ،لەبەرئەوەی زۆر منداڵ بووە کەس و کارەکەی بەزۆر خواردنی زۆریان داوەتێ تازوو گەورەبێت وقەڵەوبێت. وەدوای ماوەیەکی زۆریش کە موحەممەد عائیشەی گواستۆتەوە ئەو بەنهێنی هه ر یاری بە بووکەڵەکانی کردووە.

وە لە ئیسلامدا ئەرکی ژنان بەرانبەر بە مێردەکانیان دیاری کراوە و نابێ سەرپێچی لەم ئەمرانە بکەن. ئەگەر سەرپێچیان کرد ئەوا گوناهبارن و دەبێ سزا بدرێن، وە لەو دنیاش دەکەونە بەر نەفرەتی اللە. لە کۆمەڵێک ئایەت و حەدیسدا ئاماژە بەم ئەرکانە کراوە کە فەرزە لەسەر ژنان. یەکەم ئیتاعەت و گوێرایەڵ بونی بێ ئەملاو ئەولای ژنانە بەرانبەر بە ئەمری پیاوەکانیان. لەم بارەوە لە سورەتی النساء ئایەتی ٣٤ دا اللە دەڵێ:

الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ.
واتە، پیاو باڵا دەستە بە سەر ژن دا و ژن دبێت ملکەچی ئەمر و نەهی و رێنوێنیەکانی مێردەکەی بێ، خودا کۆمەڵێک تایبەتمەندیی برجەستەی بەخشیوە بە پیاو کە ژن نیەتی، وەک عەقڵ و توانایی جەستەیی و حیساباتی خەرج و مەسرەفی ماڵ.

ابن کثیر لەڕاڤەی ئەم ئایەتەدا دەنوسێت: پیاو باڵا دەستە بە سەر ژن دا، واتە سەرۆک و گەورە و حاکمی ژنە، ئەگەر ژن هەڵەی کرد رێنوێنی بکات، چونکە خودا پیاوی بە باڵا دەست خوڵقاندوە و لە ژن باشتر و پلە بەرزترە، هەر بۆیە پێغەمبەرایەتی و سەرۆکایەتی تایبەتە بە پیاو، وە بە گوتەی موحەممەد، هیچ قەومێک سەرکەوتو نابێت کە ئەگەر کار و باری خۆی بداتە دەستی ژنان،وە ژن لە سەریەتی هەمیشە ملکەچی نیازە جنسیەکانی مێردەکەی بێ. بۆ ئەم مەبەستە لە تەفسیری بخاری و مسلم دا هاتوە: :
اذا دعا الرجل امرأتە الی فراشه فأبت فبات غضبان علیها لعنتها الملائکە حتی تصبح.

واتە، ئەگەر پیاوێک داوای سێکسی لە ژنەکەی کرد و ژنەکە سەرپێچی کرد، وە پیاوەکە بە دڵرەنجاوی و رقەوە خەوت، ئەوا مەلائێکەکان تا بەیانی نەفرەت لەو ژنە دەکەن.
هەر لەم پەیوەندیە دا حەدیسێکی دیکە هەیە کە دەڵی:لایحل للمرأة أن تصوم وزوجها شاهد الا باذنە، ولا تأذن في بیتە الا باذنە، وما أنفقت من نفقة عن غیر أمرە فأنە یٶدي الیە شطرە.

یانی، بە رۆژو بون حەرامە بۆ ژن ئەگەر ئیزن و رەزامەندیی مێردەکەی لەسەر نەبێ، هەروەها ژن بۆی نیە کەس بێنێتە ماڵەوە، وە نابێ هیچ خەرج و مەسرەفێک بکات بە بێ ئاگاداری و ئیزنی مێردەکەی.

موحەممەد لە قورئاندا بەردەوام لەهەوڵی دروستکردنی وێنەی تێکشکاوی ژندا بووەو لە هەوڵی بروا پێهێنانی ئەوانی تردا بووە ئەوەتا لە ئایەتی ٥ی سورەتی النساء دا اللەدەڵێ:
وَلاَ تُؤْتُواْ السُّفَهَاء أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ قِيَاماً وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلاً مَّعْرُوفًا.

واتە، پارەی خەرجی ماڵ مەدەنە دەست نەفام (السفهاء)، هەمو موفەسیران رێکن لە سەر ئەوەی کە وشەی سەفیه واتە نەفام بۆ ژن و منداڵ بەکار دەهێنرێ. طبري دەڵێ مەبەستی اللە لە ژن و منداڵە کە کەم عەقڵن و نازانن چونی سەرفی بکەن. هەروەها پێدادگرێ کە پیاوەکان پارە نەدەنە دەستی ژنان ئەگەر دایک، کچ، وە یان خێزانیانیش بێت.
مسلم لە تەفسیری سەحیح دا دەنوسێ، موحەممەد گوتی:

” يا معشر النساء تصدقن وأكثرن الاستغفار فإني رأيتكن أكثر أهل النار فقالت امرأة منهن جزلة وما لنا يا رسول الله أكثر أهل النار ؟ قال” تكثرن اللعن وتكفرن العشير ما رأيت من ناقصات عقل ودين أغلب لذي لب منكن ” . قالت يا رسول الله ما نقصان العقل والدين قال ” أما نقصان عقلها فشهادة امرأتين تعدل شهادة رجل فهذا نقصان العقل وتمكث الليالي لا تصلي وتفطر في رمضان فهذا نقصان الدين.

واتە، ئەی ژنان، بپارێنەوە لە خودا و تۆبە بکەن، چونکە بینیمن زۆرینەی خەڵکی جەهەنەم ژنان بون. ژنێک لێی پرسی بۆچی زۆرینەی خەڵکی جەهەنەم ئێمەین یا رەسول الله؟ موحەممەد گوتی: “لە بەر ئەوەیکە ناشوکرن و زۆر بڵێن، هەروەها کەسم نەدیوە وەک ژن دین سست و کەم ئەقڵ بێ”. ژنەکە گوتی یا رەسول اللە کەم ئەقڵی و دین سستیمان چیە؟ موحەممەد گوتی: “دانانی دوو ژن بە یەک گەواهیدەر وە لە کاتی خولی مانگانە دا ماوەیەک بۆێان نیە بە رۆژو بن و نوێژ بکن، ئەمە بەڵگەی کەم ئەقڵی و دین سستیی ژنانە.

هەر لەم پەیوەندیەدا لە سورەتی البقرة ئایەتی ٢٨٢ دا هاتوە: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى فَاكْتُبُوهُ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ وَلاَ يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللّهُ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللّهَ رَبَّهُ وَلاَ يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا فَإن كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لاَ يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ وَاسْتَشْهِدُواْ شَهِيدَيْنِ من رِّجَالِكُمْ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاء أَن تَضِلَّ إْحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الأُخْرَى وَلاَ يَأْبَ الشُّهَدَاء إِذَا مَا دُعُواْ وَلاَ تَسْأَمُوْاْ أَن تَكْتُبُوْهُ صَغِيرًا أَو كَبِيرًا إِلَى أَجَلِهِ ذَلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ اللّهِ وَأَقْومُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَى أَلاَّ تَرْتَابُواْ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلاَّ تَكْتُبُوهَا وَأَشْهِدُوْاْ إِذَا تَبَايَعْتُمْ وَلاَ يُضَآرَّ كَاتِبٌ وَلاَ شَهِيدٌ وَإِن تَفْعَلُواْ فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللّهُ وَاللّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيم.

بە کورتی واتە ی ئەم ئایەتە ئەوەیە کە دەڵێ: بۆ گەواهیدان دان دەبێ دو پیاو بێت، ئەگەر دو پیاو بە دەستەوە نەبو، دەتوانن پیاوێک و دو ژن بە شاهێد وەرگرن، دانانی دو ژن بە یەک شاهێد لە بەر کەم ئەقڵ بونیانە، ئەگەر یەکێکیان لە بیری چوبێ، ئەوی تریان بیری بخاتەوە.ئێمە بە خوێندنەوە ی قورئان و گێڕانەوەکانی موحەممەد تێدەگەین ئەوەندەی کۆسپ بۆژن ڕۆنراوە، هێندەکۆت لە دەستی کراوە، ئەوەندەسانسۆر لەسەرهەستی داندراوە ،هێندە جەستەی زەوتکراوە ،زەڕەیەک ڕێز وەک بوونێکی سەربەخۆو ئازاد لە ژن نە لێی گیراوە نە لێی ڕوانراوە.

ئەگەر سەرنجی وانەکانی قورئان بدەین، دەبینین کە بە گشتی روانینی باوی قورئان لەسەر ژن زۆر بەربەری خوازانەیە ، تەنانەت پیاویش بوونەوەرێکی تەواو سێکشواڵە کە هیچ جۆرە نۆرمێکی رەوشتیی (ئەخلاقی) و هیچ جۆرە هەستێکی مرۆیی نییە،بە شێوەی سروشتی شەریعەتی ئیسلامی سروشتی ژنیش هێندە بە خوارتر لە پیاو دەزانێت و لەڕاستیدا دەیکاتە هاوریزی ئاژەڵەکان . کەواتە شەریعەتی ئیسلامی بە هیچ جۆرێک روانگەی ئەرێنی لەسەر ژن نەبووە .

Previous
Next

Leave a Reply