Skip to Content

ئافرەتی کورد ئەیەوێت چۆن بژیت ؟ … کرمانج فەتاح

ئافرەتی کورد ئەیەوێت چۆن بژیت ؟ … کرمانج فەتاح

Closed
by ته‌مموز 5, 2018 General, Women

ئافرەتانی کورد ، هەرکاتێک هەنگاو ئەنێن بۆ ئەوروپاو جیهانی دەرەوەی دور لە نیشتمان ، تێروانیان بۆ ژیان دەگۆرێ ، گۆرانی ئەوان لەچی سەرچاوە ئەگرێت و چۆن لە ژیان دەروانن ؟

گەر ئێمە باسێک لەسەر ئەمە بیکەینەوە ، یان هەرکات لەگەل هەر ئافرەتێک ئەدوێیت دواندن لەسەر ژیان ، ئەبینی خاوەن بۆشایێکی گەورەی دەرونین ، بن بەست بوونی ئەم بۆشایەی گەورەی لە ناخی ژن و کچانی کورد هەیە ، لە پیاوەندا سەرچاوە دەگرێت . .. هەرگیز پیاوی کورد رونەچۆتە نێو دونیا راستەقینەی کە ژن دەیەوێت …
سەر ئەنجام ژن دەیەوێت ژنانە بژی ، ئەوەش مافێکی سروشتی خۆیانە ، کە خاوەن ئەو هەستبوونەن له ناخی خۆیاندا.. تاکی کورد بەتایبەت هەمیشە پیاوبوونی زاڵتر کردووە بەسەر ئەم مێنەی لەبەر دەستیدایە چ وەک دایک چ وەک خوشک و هاوسەر و هاورێ …

سەر ئەنجام لەگەل گەیشتن بەو ئازادیەی دەیبینن ، سەرەنجامی ئەوەی کە دەگات بە دەرەوە وەک ولاتانی تر .. ژن بوونی خۆی ئەدۆزێتەوە راستەقینەو شوناسی خۆی ئەدۆزێتەوە ، بێ دوودلی هەوڵ ئەدا لەم فەزایدا رابکا کە پێشتر تێیکەوتووە ،، حەزێکی گەورەی ژن بوون ئەوەیە ، هەبوون و هەناسەدانێک هەناسەبدا لە ناخیدا هەست بە ژن بوونی و ناسک بوونی و گرنگی پێدانی بکات ، پیاوی کورد رۆبۆت ئاسا روانینی کردووە بۆ ژن ، ژن ئەبێت لە ماڵ بێت مناڵ دورست بکات ، خواردن ئامادە بکات ، خزمەتی پیاوەکەی بکات ،، ئەوەش تێروانیێکی هەڵەیە بۆ ئەوەێ ئارفرەت لەو بازنە خوڵاوەدا بسورێتەوە ،، من پێم وایە ئافرەت باشترین دروستکراوە تا زۆرترین ئاسانکاری بێت هام وەک پەروەردەی و ئابوری و سیاسی و کۆمەلایەتی …

راکردنی ژن لە پیاوەکانیان ، زوو هەوڵدان بۆ جیابوونەوە ، لەوە سەرچاوە دەگرێت پیاوی کورد لە هەر کوێی دونیا بێت پیاو بوونی زاڵتر دەکات بەسەر ژندا .. ئەوەش راستێکی تاڵە و ناکرێت ئێمە بەو شێوەیە لە ژنانی نیشتمان بروانین .. چونکە مێژووی ئێمە پراو پرە لە ژنی فیدا کارو سەرکردە .
ئێستا زۆر رونترە چونکە بە دەهان ژن و کچی بوێرو بەتوانا هەن شان بە شانی پیاو لە کایەو جمگەکاندا کاردەکەن و خاوەن هێزبوونی خۆیانن .

چارەسەر ئەوەیە پێویستە پیاوی کورد ، پشت سەنگی تواناو هێزی ژنان بن ، گرنگ بەوە بدەن کە ژن چی دەوێ ، ئەیەوێ چۆن بژیت .. هاوسەنگیێکی دەبێت بدوزێتەوە ، کە پیاوی و ژان تەواوی یەکتربکات ، نەک لێکترازان دروست بێت … ئەو بۆشایەی ژنی کورد تێی کەوتووە سەر ئەنجام لە پیاو سەرچاوە دەگرێت پیاویش دەبێت ئەو بۆشایە پربکاتەوە ، با لەوە گەرێین سەر ئەنجام ئێمە مرۆڤین ، هەردووکمان خاوەن توانا و هێزین ،
نمونەی ئەم جوانیەی ئافرەتی کوردش لەیلا قاسمە

لەیلا قاسم، کچە تێکۆشەری کورد، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە، لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو کردووە. لەیلا لە ساڵی ١٩٧١دا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە.، لەیلا ھەر زوو ئاشنایەتی لەگەڵ بزووتنەوە و ڕێکخستنەکانی نەتەوەکەیدا پەیداکرد. ساڵی ١٩٧٠ لە ڕێگای سەلام قاسمی برا گەورەکەیەوە پێوەندی بە بزاڤی سیاسیی نەتەوەکەیەوە کردووە.

لەگەڵ بەرفراوانبوونی شەڕەکان لە ساڵی ١٩٧٤دا، دەزگا ھەواڵگرییەکانی ڕێژیمی بەعس بەردەوام و زۆر بەتوندی چاودێری یەک‌بەیەکی تاکەکانی کوردییان دەکرد. بۆیە ئەوەندەی نەبرد لە ڕۆژی ١٩٧٤/٠٤/٢٨دا لەیلا قاسم و چوار لە ھاوڕێکانی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران) لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھێزەکانی ئاسایش و سەربازی ڕێژیم لە بەغدا دەستگیرکران.

ھێشتا دوو ھەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێنەپەڕیبوو، کە کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٩٧٤/٠٥/١٢ لەیلا قاسم و ھەر چوار ھاوڕێکەی لەسێدارەدران. سەلام قاسمی، برای لەیلا قاسم، بە ماوەیەک دوای لەسێدارەدانی لەیلا ھەر لە بەغدا لەلایەن بەعسییەکانەوە کوژرا. تاوانی سەلام قاسم تەنیا ئەوە بووە کە وێنەی لەیلای خوشکی ناردبوو بۆ دەستی قوتابیانی کورد لە دەرەوەی وڵات. دایک و باوکی لەیلا قاسمیش بەھۆی لەدەستدانی دوو ڕۆڵەیان، ھەر زوو بە کۆست و خەمێکی گەورەوە سەریان ناوەتەوە و کۆچی دواییان کردووە.

هەروەک هێمن لەسەر قارەمانی لەیلا دەڵێ:
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من لە بسکت رەشترە مانگەشەوی من
برۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی ھاتێ، وتی جەلادی خوێری! بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نیە میدالی ئیفتخارە کە بوومە قارەمانی میڵەتی خۆم

کرمانج فەتاح

Previous
Next
Kurdish