Skip to Content

142 Views

شه‌ڕه‌کان جیاوازن … ن.ف. عبدوڵا

شه‌ڕه‌کان جیاوازن … ن.ف. عبدوڵا

Be First!
image_print

کاتێک کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه داری له‌سه‌ر ئاسه‌واری کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گایه‌تی بنیات ئه‌نرێ و گیان به‌به‌ریدا ده‌هێنرێت. دوو چین پێک هاتی ئه م کۆمه ڵگایه دیاری ده‌کەن، دوو چین دژ به یه ک و یه ک ئه وی تر دیاری ده کات. واتا کاتێک ئه م کۆمه ڵگایه، ئه م دوو چینه ی تیا ده بینرێت، به دوو پێک هاتی ئابووری جیاوازی خۆیانه وه، به دوو به رژه وه ندی جیاوازی خۆیانه وه. ئه م دوو چینه له ململانێدان له گه ڵ یه کتریدا. واتا ناکۆکی چینایه تیان ئه م ململانێ یه دیاری ده کات.

ئه م ناکۆکی یه شه ڕی ڕۆژانه ی تێدایه، له گه ڵ دوو به رژه وه ندی جیاواز به یه کتری دا. ئه م شه ڕه چ وه ک تاک یان وه ک ده سته و گروپ و کۆمه ڵ بێت شه ڕێکی هێمنانه نی یه. به ڵکو شه ڕێکه له نیزامی سه رمایه داری یه وه سه ر ده رده کات و ڕاسته وخۆ ئه بینرێت، به شێوه ی تایبه ت به جۆری شه ڕه که.
واتا شه ڕی ئابووری که له خه باتی ئابووری دا ده بینرێت جیاوازی هه یه له و شه ڕه ی که شه ڕی کۆمه ڵایه تی و شه ڕی حه قیانه ته دژ به نیزامی سه رمایه داری واتا شه ڕ له جۆری یه که میاندا له چوارچێوه ی زیادبوونی کرێدایه. ئه بێت ئه وه ش بزانرێت شه ڕ به مانا شۆڕشگێڕی یه که ی نابینرێت، له خه باتی ئابووری دا. واتا شه ڕ له پێناو چاره سه رکردنی هه نووکه یدایه.

واتا ئه م شه ڕه یان شه ڕی گۆڕینی ده سه ڵات نی یه. شه ڕی له ناو چوونی چینێکی کۆمه ڵایه تی نی یه. شه ڕی گۆڕانی سیسته مێکی ئابووری سیاسی کۆمه ڵایه تی نی یه. شه ڕی جێگرتنه وه ی ده سه ڵاتی چینێک نی یه له به رامبه ر چینێکی تردا.
ئه م شه ڕه جۆرێکی شه ڕه کانه، واتا هیچ کات ناکۆکی به رژه وه ندیه کان، شه ڕێکی هێمنانه به خۆیه وه ناگرێت. ئه گه ر ئه م شه ڕه ش نه بێته هۆی گۆڕانی سیسته مه که. ئه و ناکۆکی یه له هه موو سوچێکی ئه م جیهانه دا سه ر به خه باتی ئابووری هه ڵ ئه دات، له کون و قوژبنه کانی دنیادا… واتا شه ڕی ڕه وای پڕۆلیتاریا له نیزامی سه رمایه داریدا شه ڕی له ناوچوونی سیسته می سه رمایه داری یه.

ئیتر ئه و شه ڕانه ی تر شه ڕی جزء ی و بچوکن له چاو شه ڕی کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا. له گه ڵ ئه وه شدا هێمن نین له گه ڵ چینی دژ به یه کدا.
ئه و کاته ی له ئه مریکا و ئه وروپا دا که دیسپلینی کارکردن به جۆری سه رمایه داری یه که ی له ئارادا ئه بێت، به رامبه ر به پڕۆلیتاریادا. ئه و کاته چرکه ی دواکه وتن ئه بێته جێگه ی سه ر زه نشت بۆ پڕۆلیتاریا، تأهدید به بێکار کردن ئه کرێن هه ر ئه و کاته شه ڕ به ژیانی مه مره و مه ژی یه ی پڕۆلیتاریا ئه گێڕێت له لایه ن سه رمایه داری یه وه، وه هه ر ئه و کاته ی که کرێکارێک یان کرێگارانی کارگه یه ک هه ڵوێستی ڕژانه سه ر جاده ده گرنه به ریان له ناو کارگه دا به رامبه ر به خاوه ن کار ئه بزوێن. کاردانه وه ی ئه و کارانه یه که خاوه ن کار به رامبه ر به کرێکاران ده یگرنه به ر. واتا هه ر له سه ره تای له دایک بوونی نیزامی سه رمایه داری یه وه، ئه م دژه وه ستاندنه هه بووه و بوونیشی ئه بێت هه تا ئه م سیسته مه ئابووری یه بوونی هه بێت.

کاتێک کاک ئاراس له نوسینه خنجیلانه که یدا له لا په ڕه (1) دا ئه ڵێت: { دیاره ناکۆکیش جۆرێکی هێمنانه یه له شه ڕ به بوونی ناکۆکی چ چینایه تی یان به ده ست هێنانی ده سه ڵات بۆ بازاڕی فراوان و زۆرتر و قازانجی زیاتر که چینی بۆرژوازی به ته نها مامه ڵه ی له گه ڵدا ده کات، بۆ به ده ست هێنانی سه رمایه ی که ڵه که بۆی زیاتر و زامن کردنی مانه وه ی له سه ر ده سه ڵاتی سیاسی به ڕێوه بردنی کۆمه ڵگه..ل1 (شه ڕ له نیزامی سه رمایه داری دا)}.
لێره دا ئه وه ده بینرێت که کاک ئاراس تێکه ڵ و پێکه ڵیه ک ده خاته ناو باسه که ی خۆیه وه، وه یان به ده سته وه نه دانی کرۆکی موضوعه که به مانا دروست و پاراوه که ی.

ئێمه ئه بێت ئه وه ش بزانین که کاتێک شه ڕ له نێوان دوو ده وڵه تی یه ک نیزامدا ئه بێت شه ڕێکی زۆر کۆنه په رستانه یه و دژ به بزووتنه وه ی ڕزگاری پڕۆلیتاریایه. چوونکه ئه م شه ڕانه بۆ پاوان کردنی نفوسی سیاسی و ئابووری خۆیانه له ناوچه که و جیهاندا، یان به واتایه کی تر، کاتێک دوو به رژه وه ندی جیاوازی یه ک چین له ململانێدا ئه بن، هه ر یه که یان بۆ بڕینی سهمی زیاتره بۆ خۆیان. بۆ دوو ده وڵه تیش هه روایه، به س به جۆرێکی فراوان تر. ئه بێت ئه وه ش ڕۆشن بێت که ناکۆکی جۆرێکی هێمنانه نی یه له شه ڕ. به ڵکو ئه وه ناکۆکی یه که شه ڕ دروست ده کات. واتا ڕێک لێره دا ئه وه ده رده که وێت که ناکۆکی شه ڕ ده خوڵقێنێ و شه ڕیش به ره نجامی بوونی ناکۆکی یه. کاتێک ئیمپریالیزمی جیهانی ئه یه وێت به شێک له دنیا پاوانی ده سه ڵاتی سیاسی و ئابووری خۆی بکات، واتا ئه یه وێت بازاڕ بۆ کاڵاکانی دروست بکات یان زیاتر بکات.

واتا ئه و ناکۆکی یه له نێوان ده وڵه ته ئیمپریالیسته کانی دنیادایه، ناکۆکیه کی جیاوازتره له ناکۆکی نێوان پڕۆلیتاریا و سه رمایه داران. واتا بۆ ده وڵه ته ئیمپریالیسته کان ده سه ڵات سائیده و سیسته م بوونی هه یه. ئیتر ململانێ له نێوان گۆڕینی جوگرافیای سیاسی ناوچه کان یان هه ر هیچ نه بێت ململانێ له نێوان گۆڕینی ده سه ڵاتی سیاسی و ئابووری خۆیان له سه ر ناوچه کانی تری دنیا. واتا شه ڕه که شه ڕی گۆڕینی سیسته مه که نیه. شه ڕی به ده ست هێنانی سوود و قازانجی زیاتری جووته کانه له ده ریای بازاڕی جیهاندا. واتا شه ڕه کان جیاوازن له ناوه ڕۆکدا، چوونکه کاتێک پڕۆلیتاریا ئه بێته وه سیله ی مماره سه کردنی شه ڕی ئیمپریالیسته کان بۆ سوود و قازانجی سه رمایه داران.
ئیتر ئه و شه ڕه ی له ناو خۆی ده سه ڵاتێکی سیاسی یه ک ده وڵه تدا بێت. که زۆر جار ئه بنه چه کی دیفاع کردن له حیزبه بۆرژوازیه جیاوازه کان له شکڵدا و به رژه وه ندیه کانیان ده به نه پێشه وه. وه ک ڕووه ندا و عێراق و له قاڕه کانی ئه فریقیا و ئه مریکای لاتین و…..هتد.
شه ڕی نێوان سنووره جیاوازه کان شه ڕی ڕه وای پڕۆلیتاریا نین، یان شه ڕه ناو خۆییه کۆنه په رسته کانی حیزبه بۆرژوازیه جیاوازه کانی یه ک سنوور شه ڕی ڕه وای پڕۆلیتاریا نین.

شه ڕی ڕه وای پڕۆلیتاریا شه ڕی له ناوبردنی ده سه ڵاتی سه رمایه دارانه، شه ڕی له ناوبردنی چینی بۆرژوازی و سه رمایه دارانه. شه ڕی ڕه وای کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا که تاقه زامنی ڕێگای بنه بڕکردنی هه موو مأسات و تراژیدیاکانی نیزامی سه رمایه داریه.
ئه مه وێت قسه له سه ر چه ند دێڕێکی تر بکه م که کاک ئاراس باس و خواسی خۆی ئاوا ده کات: { په یوه ندی ئابووری که په یوه ندی..کۆمه ڵایه تی دیاری ده کات به هۆی شێوازه کانی به رهه م هێنانه وه وه واقعی کۆمه ڵایه تی و هووشیاری چینایه تی و سیاسی و ئایدیۆلۆژی بۆ خه باتی چینایه تی پڕۆلیتاریا ده سته به ر ده کات وه ک فاکته رێک هه لومه رج و ئه گه ری شه ڕ موجود ده کات له کۆمه ڵگای سه رمایه داری دا.. ل1/ ل2 (شه ڕ له نیزامی سه رمایه داری دا)}.
کاتێک باس له هووشیاری ده کرێت بۆ پڕۆلیتاریا له نیزامی سه رمایه داری دا ئه بێت ئه وه مان له بیر نه چێت که هووشیاریه که دژ به واقعی سائید بێت. واتا هووشیاری کۆمۆنیستانه یه که دژ به واقعی نیزامی سه رمایه داری ئه جووڵێته وه و گه شه به پراکتیک و تیۆری خۆی ده کات. بۆ له ناوبردنی هه موو ئاسه وار و گه نده ڵی بیری کۆنه په رستی و چه وسانه وه و کاری به کرێ.

واتا ئه و هووشیاریه بۆ پڕۆلیتاریا له گه ڵ مێژووی مرۆڤایه تیدا مامه ڵه ی پێ ده کرێت که ببێته هۆی له ناوچوونی چینه کان و ئه و هووشیاریه که ئه توانێت ڕێگای مێژوویی به پڕۆلیتاریا بگرێته به ر ته نها له زانستی فه لسه فه ی مارکسیزم دایه و، ته نها ئه و بیره یه که ئه توانێت گۆڕکردنی نیزامی سه رمایه داری نیشان به پڕۆلیتاریا و مرۆڤایه تی بدات. لێره وه یه که دیسانه وه پڕۆلیتاریا معرضه بۆ هه ڵگرتنی هووشیاری جیاواز له و هووشیاریه ی که ئه توانێت گۆڕانکاری مێژوویی به خۆیه وه بگرێت. واتا ئه بێته ئه وه ی که هه ڵگری هووشیاریه ک ئه بێت که له گه ڵ سیسته می سه رمایه داری دا هاوکار و هاونه زه رده بێت، واتا یه ک زه ڕه زه ره ری بۆ گیانی بۆ گه ن کردووی سه رمایه داری نابێت، ئه مه شیان جۆرێکی تره له هووشیاری بۆ پڕۆلیتاریا.

واتا پڕۆلیتاریا هه ڵگری بیری دژه که ی خۆی ده بێت سوودمه ند ده بێت بۆ دژه که ی خۆی،
ئه گه ر قه راربێت بوونی شه ڕ به بوونی هووشیاریه وه به ند بێت، ئه وا ده که وینه ئه و هه ڵه یه ی که ئه توانین ئه وه ببینین که سیسته می سه رمایه داری هووشیاری شه ڕی تێدا دروست ده کات. له گه ڵ ئه وه شدا که هووشیاریش نه بێت جۆری شه ڕه هه نووکه یی و ڕۆژانه که ی پڕۆلیتاریا ده بێت. به ڵام هووشیاری بوون بۆ پڕۆلیتاریا مه رجی باشترکردن و هه ڵوێستگرتن بۆ پڕۆلیتاریا ده سته به ر ده کات.
هه ر له دوو دێڕ خوار ئه و په ره گرافه ی که وه ک خۆی نوسیومه ته وه کاک ئاراس ده ڵێت: { شه ڕ به شێک بووه له موماره ساتی سیاسی ڕۆژانه ی ئه م نیزامه…ل2 (شه ڕ له نیزامی سه رمایه داری دا)}.

ئه م به شه هه ر زۆر جیاوازی هه یه له گه ڵ ئه و په ره گرافه ی که له پێشتردا نوسیومه ته وه وه ک خۆی چوونکه له وه و پێش باس له هووشیاری و خه باتی سیاسی بۆ خه باتی چینایه تی پڕۆلیتاریا ده کات و لێره شه وه، شه ڕ ده کات به و خه سڵه ته ی که ته نها شه ڕه بۆ هێشتنه وه ی نیزامی سه رمایه داری. ئه مه وه ک ته نها شه ڕی سه رمایه داران خۆیان بێجگه له وه ی که یه کلایی کردنه وه ی به شێک له منافه سه ی سه رمایه داران خۆیانه.
به ڵام ئه وه که ده ووترێت (هووشیاری چینایه تی و سیاسی و ئایدیۆلۆژی بۆ خه باتی چینایه تی پڕۆلیتاریا ده سته به رده کات وه ک فاکته رێک هه لومه رج و ئه گه ری شه ڕ موجود ده کات).

جیاوازی زۆره له گه ڵ ئه و چه ند دێڕه ی دواتردا ئه نوسرێت له لایه ن کاک ئاراسه وه. واتا نه توانراوه له یه که م جاردا جۆری شه ڕه که ده ستنیشان بکرێت که چ جه نگێکی حه قیانه ته و چۆن گۆڕانکاریه کۆمه ڵایه تیه کان دروستده کات و ئه و جه نگه ی دووه میش جیا ناکرێته وه لای کاک ئاراس یان جیانه کراوه ته وه له جه نگه که ی یه که م. یه که م ئه کرێ به دووه م، دووه میش هه ر یه که م وهه ردووه میش بوونی هه یه و دووه میش باسکراوه. کاک ئاراس له م چه ند دێڕه دا که وا له خواره وه به بێ ده ستکاری ئه یخه مه وه به ر چاو که ده ڵێت: { فرماسیۆنی کۆمه ڵایه تی ئابووری گه شه ی خۆی به پێی ته کنیک و زانستی ته کنیکیه وه له دنیای سه رمایه داریدا له مماره ساتی سیاسی و ئابووری ته واو کردووه وبه درێژایی په ره سه ندنی توانیویه تی پرۆسیسه چه ندایه تیه کان له ڕێی پێویستی بازاڕه وه بگۆڕێ بۆ پرۆسیسی چۆنایه تی به پێی پێشکه وتنی یاسا ئابووریه کانی ناوخۆوه.. ل2 (شه ڕ له نیزامی سه رمایه داری دا)}.

ئه گه ر سه رنج له م چه ند دێڕه ی سه ره وه بده ین ئه وا ده توانین ئه م باسکردنه ی به باسکردنێکی مجرد له پێشکه وتن و ته کنیک ببینین. واتا باسکردنه که ده چێته سه ر ئه وه ی که گوایه نیزامی سه رمایه داری مماره سه ی سیاسی و ئابووری خۆی، به پێی ته کنیک و ته کنه لۆژیا بنیات ناوه. له گه ڵ ئه وه شدا هه تا ته کنیک نه شبێت نیزامی سه رمایه داری پێویستی به مماره ساتی ساسی و استبدادی خۆی هه یه به وه سیله جیاکانی خۆی که مامه ڵه ی پێده کات، بۆ ژیاندنی سیسته مه که ی خۆی. واتا ناتوانرێت مماره سه ی سیاسی و ئابووری له نیزامی سه رمایه داریدا به وه وه به ندبکرێت که ته کنیک له هه موو ڕوویه کیه وه هه یه و به هه موو جۆرێک هاو سه نگه له گه ڵ گه شه ی ئابووری وه یان دواکه وتوویی ئابووری. واتا له هه موو سوچێکی ئه م جیهانه دا به ووڵاتانی پێشکه وتوو پاشکه وتووشه وه هه ریه که یان جۆرێک له استبدادی سیاسی و کۆمه ڵایه تی و ژیاندنی ئابووری ئه به نه سه ر. هه ر هه مووشیان له یه ک سیسته مه وه سه رچاوه ده گرن. واتا سیسته مه کان به پێی بوونی ئه و هه لومه رجه ی که پڕۆلیتاریا بۆ مماره سه ی سیاسه تی سه ربه خۆی خۆیان گرتوویانه ته به ر، مامه ڵه ی استبدادی سیاسی له گه ڵدا ده که ن.

وه کو له ئه وروپای پێشکه وتووی سه نعه تی و ئه فریقای دواکه وتووی سه نعه تی هه ر جۆرێک له جووڵانه وه ی سیاسیانه ی پڕۆلیتاریا بوونی هه بێت ئه وا به ره نگاری بوونه وه کان جۆری تایبه ت به خۆیه وه ده گرێت. واتا ئه وروپاش هه ر هه مان دژه وه ستان ئه وه ستێت له به رامبه ر پڕۆلیتاریادا که له ئه فریقا و ئاسیا و هه موو گێتیدا که هه ر دژه وه ستان ئه بێت به کردار مماره سه ی دژی پێ ده کرێت. له گه ڵ هه موو ئه و شتانه شدا هێشتا نیزامی سه رمایه داری ناتوانێت به ته واوی مماره سه ی سیاسی و ئابووری خۆی ته واوبکات. واتا ناتوانیت بڵێیت مماره سه ی سیاسی و ئابووری ته واوکردووه. چوونکه گه شه و په ره سه ندنی ژێرخانی کۆمه ڵی سه رمایه داری پێویستی به گه شه و په ره سه ندنی سه رخانه که شی هه یه بۆ سه رمایه داران… هه روه ها له به ر ئه وه ی که ئێستا به جۆرێکی که م تا زۆر سه رمایه داری ڕێگه له ته کنیک و ته کنه لۆجیا ده گرێت بۆ به شداری کردن له به رهه م هێناندا.

ئه مه ش ڕێگه ی مستقربوونی سیاسه ت و سیاسه تی ئابووری پێ نادات. چوونکه له ڕێگه ی هه موو ئه و کێشانه ی که نیزامی سه رمایه داری له ژێرخانه که ی و سه رخانه که شیه وه ئه زمه له گه ڵ خۆیدا هه ڵده گرێ. ڕووبه ڕووی زۆر کێشه و گۆڕینی شکڵی سیاسه ت و ئابووریه که شی ئه بێته وه. هه موو ئه و شتانه جموجۆڵی ناو هه ناوی نیزامی سه رمایه داری ڕێگه به ئیستقرارکردنی سیاسه تی نیزامی سه رمایه داری نادات. خاڵێک که زۆر گرنگه له پێشکه وتنی یان احتیکارکردنی بازاڕی جیهانی. له لایه ن ده وڵه ته گه وره ئیمپریالیسته کانه وه. ئه ویش گۆڕینی پرۆسه ی چه ندایه تی بۆ پرۆسیسی چۆنایه تی بۆ ئه وه ی بتوانێت له ڕووی چه ندایه تیه وه به رهه م زیاتر به رهه م بهێنێت و زیاتر که لوپه له کانی له بازاڕی جیهانیدا ساغ بکاته وه.

واتا لای کاک ئاراس ده ست بۆ ئه وه نه براوه که گۆڕینی چه ندایه تی بۆ چۆنایه تی له به رهه م هێناندا بۆ ئه وه یه که بتوانێت چه ندایه تیه کی زیاتر له بازاڕی جیهانیدا له که لوپه له کانی ساغ بکاته وه. وه ئه م تصویره ی کاک ئاراس بۆ ئه و یاسایه ی کردووه ته نها شکڵ پیشاندانه و هیچی تر. خۆی له خۆیدا جه وهه ره که ش شتێکی له خۆی ده گرێت. که واته نابێت ئێمه ئه وانه به مجردی ببینین له کرداری به رهه م هێناندا، ئه گه رگۆڕانه کان ته نها له چه ندایه تیه وه بۆ چۆنایه تی ببوایه و هیچی تر ئه وا چه ندایه تی له به رهه م هێناندا زیادی نه ده کرد. واتا ئه گه ر به رهه م هێنانی ئۆتۆمبێل به نموونه بهێنینه وه که هه ر ساڵه و جۆرێک له مۆدێلی خۆی به رهه م ده هێنرێت، ئه بوایه چه ندایه تیه که که می بکردایه له به رهه م هێناندا له گه ڵ ئه وه شدا چه ندایه تیه که زیادی کردووه، به به کارهێنانی چۆنایه تیه کی تازه وه، واتا داواکاری له سه ر زیاد ده کات و زیاتر له بازاڕدا سه رف ده کرێت.

کاتێک باس دێته سه ر ووڵاته دواکه وتووه کان له ڕووی پیشه سازیه وه ئه بێت بۆ هه موولایه ک ڕۆشن بێت ئه گه ر ووڵاته دواکه وتووه کان نه بن به بازاڕ ئه وا به ئیمپریالیست بوونی ووڵاته هه ره پێشکه وتووه کان بوونی نابێت. هه ر ئه وانیشن که دابه شکردنێکی کار به سه ر جیهاندا ده سه پێنن بۆ ئه وه ی که کاڵاکانیان به ڕێژه یه کی زۆر زۆر مۆڵ نه خوات یان بازرگانی که م تا زۆرێک نه مرێت. که ئه بێته جێگای سوود و قازانجێکی زۆر بۆیان واتا که کاتێک کاڵایه ک به رهه م هێنرا ئه بێت بازاڕێکیش هه بێت. ئه م بازاڕانه له ناوخۆی خۆیاندا زۆر نابێته جێگای سوود و که ڵه که ی زۆری سه رمایه بۆیان وه ک له وه ی که له ڕێگه ی بازرگانیه وه ئه نێردرێت بۆ ئه و ووڵاتانه ی که بازاڕه که یان پێویستیان به که لوپه لی به رهه م هێنراو هه یه بۆ دانیشتوانه که یان. که واتا ئه گه ر ووڵاته دواکه وتووه کان هه مان جۆری به رهه م هێنانی تێدابوایه و هه مان جۆری ته کنیک و پیشه سازی بوونی ته واوی ووڵاته که یان هه بوایه.

ئه وا که متر پێویست به که لوپه لی به رهه م هێنراو ئه کات بۆ ئه و ووڵاتانه له ده ره وه ئه و کاته ئیمپریالیست بوونی نه ده بوو، وه نه به م ڕێژه یه ش احتیکاراتی ئیمپریالیستی له سه ر ووڵاتانی ده ره وه ی خۆی ئه بێت و نه به م جۆره ش مادده خاوو کانزاکانی بۆ ئه بردن. مشلولی به رهه م هێنانیش نه ده بوو. بۆ نموونه له عێراقدا له زۆرێک له کانزا و مادده ی خاووی پیشه سازی و به رهه م هێنانی هه یه له وانه یه هیچ ووڵاتێک له ووووڵاته گه وره ئیمپریالیسته کان به چاره کی عێراق کانزا و مادده ی خاوی تیادا نه بێت. له گه ڵ ئه وه شدا به به رده وامی عێراق بازاڕێک بووه بۆ ساغ بوونه وه ی که لو په له به رهه م هێنراوه کانی ده ره وه ی خۆی.
وه هه روه ها کاتێک که شه ڕێکیش بۆی دروست ئه بێت خۆشی عه مه لی ده یکات. پێش هه موو شتێک له هه موو سه رچاوه ئابووریه کانی ئه درێت.

له که رتی به رهه مهێناندا. که توانای به رهه م هێنانێکی که می هه یه بۆ ناوخۆ. ئه مه شیان جۆرێکی تره بۆ زیاتر خۆشکردنی جێگه و ڕێگه بۆ ساغ بوونه وه ی کاڵاکانیان، هه روه ها هند که ووڵاتێکی به ناوبانگی جیهانی یه بۆ به رهه م هێنانی چا له گه ڵ ئه وه شدا ده شتاییه کی زۆریشی هه یه بۆ به رهه مهێنانی زۆرێک له مادده خۆراکیه کان. که چی هێشتا له هندا له ڕێگای برسی بوونێکی زۆری زۆرینه ی خه ڵک تووشی نه خۆشی کوشنده و بێ سه رپه رشتیه کی ته واوی منداڵان و بێ جێگا و ڕێگای خێزانه کان و له سه ر جاده و کۆڵانان شه و ڕۆژ به سه ربردن و زۆران کاری تری ناڕه وا بۆ ئینسانه کان به ده ست ده هێنن. که واتا له ووڵاته دواکه وتووه کان که گۆڕینی چه ندایه تی به رهه م هێنان بۆ چۆنایه تی به رهه م هێنان هێواشه یان هه رنیشه ئه وا په یوه ندی ئیمپریالیستیانه ی به رامبه ری ووڵاتانی دواکه وتوو، که گه شه ی ئابووریش له دواکه وتووترین ئاستدا ڕاگرتووه. لێره وه ئه بێت بگه ڕێینه وه سه ر ئه وه ی ئه بێت شه ڕ چۆن ڕووبدات؟ یان چ جۆره شه ڕێک ڕووده دات؟

که به ڕێز کاک ئاراس نه یتوانیوه بچێته وه سه ر باسکردنی شه ڕ. ئه م جۆرانه له شه ڕ که باسه که ی ئێمه زیاتر شه ڕی نێوان دوو سنووری جیاوازی له یه ک به رژه وه ندی چینایه تیه که یه ک به وی تری ته واو ده کات. واتا کاتێک حیزبه بۆرژوازیه کان ئه بنه ئۆپۆزسیۆن له ووڵاتانی دواکه وتوودا هه ر یه که یان به جۆرێک پابه ندی سیاسه ت و به رژه وه ندیه کانی ده وڵه ته گه وره کان ده به نه پێشه وه و وه زۆر جار له ڕێگه ی ئه و حیزبانه وه یه که ئه و ده وڵه ته ئیمپریالیستانه ده توانن به رژه وه ندی سیاسی و ئابووری خۆیان ببه نه پێشه وه، یان ئه و کاته ی که ڕژێمێک زیاتر پابه ند نابێت به به شێک له سیاسه ت و ئابووری ووڵاته گه وره ئیمپریالیسته کانه وه.

ئه مان ئه و شه ڕه ده خوڵقێنن بۆ حیزبه کان و ڕژێمه که یان که بتوانێت باشتر به رژه وه ندیه کانیان بچێته پێشه وه، یان زیاتر سوود و قازانج بۆ خاوه نه کانیان به رنه پێشه وه. ئه مه ده بێته سروشتی زۆرێک له و شه ڕه ناوخۆیانه ی که ئێستا له دنیادا ڕاگوزه ر ده کات.
واتا شه ڕی ناوخۆ له نێوان دوو حیزبی بۆرژوازی له یه ک ووڵاتدا نابێته ئه وه ی یه کێکیان شۆڕشگێڕه و ئه ویتریان کۆنه په رست، یه کێکیان ڕاسته و ئه ویتریان ناڕاست یه کێکیان میله ت دۆست و ئه ویتریان به کرێ گیراو. ئه وانه هه رهه موویان له لایه نه سلبیه که یدا خۆیان ئه گرنه وه وه سه ر به گروپی سلبی کاره کانن بۆ کرێکار و زه حمه ت کێش.

بۆ نموونه له ئه فغانستاندا شه ڕ له نێوان دوو ته یاری مه زهه بی و غه یره مه زهه بی دا هیچ شتێک نی یه بێجگه له ناکۆکی له سه ربردنه پێشه وه ی سیاسه ت و ئابووری ئه و ووڵاتانه ی که حیزبه که یان سه ری پێ یه تی. ئه مه ش شه ڕی ناوخۆی ئێستایه. به ڵام ئه وه شمان له بیر نه چێت له جۆری کۆنه په رستیه که یه تی. له جۆری سووتاندنی بێ به هایانه ی کرێکار و زه حمه ت کێشی ئه و ناوچه یه یه، بێ ئه وه ی شه ڕی ئه وان بێت.
له لایه کی تره وه کاک ئاراس باس له احتیکار به م شێوه یه ده کات: { له باڵا ترین ئاستی گه شه ی سه رمایه داریدا مۆڵ خواردنی سه رمایه و به رهه م هێنان زیاد ده کات و احتیکار سه ر هه ڵ ده دات که پێشبڕکێی سه ربه ست له مه یدانی ئابووری و ئاڵ و گۆڕی بازرگانی له ناو ده بات و جۆرێکی نوێی سه رمایه ده رده که وێت که به سه رمایه ی مالی ده ناسرێت. ل3 (شه ڕ له نیزامی سه رمایه داری دا)}.

به ڵێ ڕاسته احتیکارکردن له سه ر به رهه م هێنان له ووڵاتێکدا پێشبڕکێی سه ربه ست بۆ بازرگانانی ئه و ووڵاته ناهێڵێت، به ڵام ناکاته ئه وه ی که ئه م نه هێشتنی پێشبڕکێ یه ببێته ئه وه ی که بۆ خودی احتیکارچیه کانیش وا بێت، واتا پێشبڕکێ ده مێنێت بۆ احتیکارچیه کانی ئه و ووڵاتانه ی که احتیکاری بازاڕی و به رهه م هێنانی ووڵاتێکی تر ده که ن. هه روه ها احتیکارکردن پێشبڕکێی سه رمایه داره کان وخاوه ن کاره کانی ئه و ووڵاتانه ناهێڵن به و جۆره ی که له پێش احتیکارکردنیاندا هه بووه.
ئه گه ر ئێمه ئه م پێشبڕکێ نه هێشتنه بۆ احتیکارچیه کانیش وا باس لێ بکه ین به ڕاستی له تیگه یشتنێکی زۆر هه ڵه به و لاوه له ئیمپریالیزم و احتیکاراتی ئیمپریالیزم، له سه ر ووڵاتانی دنیا. له نێوان خۆیاندا نه بێت هیچی تر نیه.. چوونکه شه ڕه جیهانی یه گه وره کان سه به بی هه ره سه ره کی ئه و شه ڕانه، پێشبڕکێی ئه و ووڵاتانه یه له سه ر ئه وه ی کامیان زۆرترین به ش له احتیکارکردن به ده ست بهێنن له جیهاندا.

واتا جه نگ له زۆرترین به ش له احتیکاردا له سه ر ووڵاتانی دواکه وتووی جیهان باشترین نموونه ی ئه و شه ڕانه شه ڕی جیهانی یه که م و دووه م و شه ڕی که نداو له نێوان هاوپه یمانه کان و عێراقدا، که بۆ خۆی ئه و شه ڕه زۆر له وه گه وره تر بوو که به شه ڕی عێراق و هاوپه یمانه کان ناو بنرێت. شه ڕی جارێکی تری دابه شکردنی جیهان بوو له نێوان ده وڵه ته ئیمپریالیسته کاندا ئه گینا ئه و هاوپه یمانێتی یه له به رچاوی خه ڵکی کوێت نه بوو. له سه ر ئه وه بوو که به شه کان بۆ یه ک ووڵات له ووڵاته ئیمپریالیسته کان نه بێت.

احتیکاری ده وڵه ته ئیمپریالیسته کان له سه ر بازاڕ و به رهه م هێنانی ووڵاته که م پیشه سازیه کان. کاتێک ئیمپریالیزم ده ستنیشان ده کرێت که احتیکاری بازاڕ و سه رچاوه ی سامان له جیهاندا له نێوان خۆیاندا دابه ش بکه ن، که جۆرێک له کرداره کانیه تی. واتا احتیکاری بازاڕ و سه رچاوه ی سامان و به شه کانی تری ئیمپریالیزم پیشاندان، ده ستنیشانی ئیمپریالیست بوونی ووڵاته کان ده کات نه ک احتیکار و به شه کانی تری نه بێت وئیمپریالیزم بوونی هه بێت. واتا پێش ته واو ئیمپریالیست بوون احتیکار وه گه ڕ خستنی سه رمایه ی مالی هه یه و ده ستنیشانی بوونی ئیمپریالیستیانه ی ده وڵه ت بکات. له گه ڵ ئه وه شدا بازرگانی و پێشبڕکێی سه ربه ست له مه یدانی ئابووری له ناونابات. بێجگه له وه ی که په ره پێده ریه تی بۆ خۆی.

کاتێک بازاڕێک احتیکار ده کات له ووڵاتێک له ووڵاته کانی جیهاندا له ڕێگه ی بازرگانی کردنه وه به که لوپه له به رهه م هێنراوه کانیه وه یه. واتا بۆ ئه و ووڵاتانه بازرگانی به شێکه له به ده ست هێنانی سه رمایه یه کی زۆر و زه به ند و هه موو کرداری ئیمپریالیستیانه ش نی یه. ئه وان بۆ خۆیان زۆر سه ربه ستانه له مه یدانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ڕێگای احتیکارکردنی بازاڕی ووڵاتانی تره وه، پێشبڕکێی خۆیان ده که ن. هه روه ها سه رمایه ی مالیش به شێکه له و به کارهێنانه بۆ گه شه ی سه رمایه ی ئیمپریالیستی و گه یاندنی سوود و قازانج.

که سه رمایه ی مالی وه ک مامه ڵه پێکردنی سه رمایه له ناوخۆی ووڵاتێکی تردا به کارهێنانی پیشه سازی بۆی. واتا بۆ تێ چوون و به رهه م هێنان بۆ ده وڵه تانی ئیمپریالیزم سوود و قزانجێکی زۆری لێ ده که ن. به ڵێ ئیمپریالیست بوونیان ده ستی ئاوه ڵا کردوون له وه ی که زۆر سه ربه ستانه و دڵگیرانه ی خۆیان له مه یدانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کاربکه ن. نه وه کو له ناوی ببات و به س سه رمایه ی مالی جێگه ی بگرێته وه..که هه ریه که یان به شێک له هه ره می ئیمپریالیزم پێک ده هێنن. چوونکه به ته نها ئیمپریالیزم په نا ناباته به ر سه رمایه ی مالی و به س، به ڵکو له ڕێگه ی هه موو به شه کانی خاسیه تی به ئیمپریالیزم بوونیانه وه سوود وه رده گرن. هه روه ها ده وڵه ته ئیمپریالیسته کان له بازاڕی جیهاندا له نێوان خۆیاندا پێشبڕکێیه کی زۆر سه ربه ستانه بۆ خۆیان ئه نجام ئه ده ن. که هه ریه که یان به پێی سوود و به رژه وه ندیه کانی خۆیان مامه ڵه له گه ڵ ئه ویتریاندا ده کات.
کاک ئاراس ئه ڵێت: { توانیویه تی سه رمایه داری ده وڵه تی احتیکاری هاوپه یمان بکات له نێوان هێزی احتیکارات و ده وڵه تی بۆرژوازی گه شه کردووی به رهه م هێنان و هێزی گه شه کردووی به رهه م هێنه ره که به پێویستی ده بێته هۆی شۆڕشی کۆمه ڵایه تی که په یوه ندیه کانی به رهه م هێنانی سه رمایه داری ده گۆڕێ بۆ…ل3 (شه ڕ له نیزامی سه رمایه داری دا)}.

کاتێک ئیمپریالیزم له گه ڵ ده وڵه تانی تری دنیادا هاوپه یمان ده بێت له سه ر بناغه ی چوونه پێشه وه ی زیاتری هه مووبه رژه وه ندیه کانیه تی. واتا ئه وان بۆ خۆیان هاوپه یمانن، به ڵام له سه ر ئه ساسی سوود و قازانج گه یاندن به یه کتری خۆیان هاوپه یمانن ئه گه ر وانیه، کاتێک که سوود و قازانجیان ئه خرێته به ر مه ترسیه وه له لایه ن هاوپه یمانه که ی خۆیه وه ئه وا به ره نگاریه ک له نێوانیاندا ڕوو ده دات وجمووجۆڵێکی دوژمنکاریانه ی ده رکه وتوو به ئه نجام ده گات ئه ویش زۆر جار له ڕێگه ی هه ره س هێنان به ده رکردنی بڕیارێکی سیاسی له ده زگای أمم المتحدة(UN) که بتوانێت به ر به سوود و قازانجی به رامبه ری بگرێت. به ڵێ ئه وان ئه وه نده به رگری له یه کتری ده که ن که کاتێک به شێک له جیهان ده گۆڕێت بۆ سیسته مێکی جیاوازی ئابووری و کۆمه ڵایه تی خۆیان، هێشتا به و مانایه نیه، که ئه مان هاوپه یمانی تووندوتۆڵی یه کترین، له ناوه ڕۆکی ئه و هاوپه یمانێتی یه گه وره ترین ڕق و کینه ی به رژه وه ندیان له گه ڵ یه کتریدا هه یه.
به ڵێ کاک ئاراس ئه ڵێت: { به ڵام ته وحید و حه ره که تی ئه نته رناسیۆنالیستی وه عی شۆڕشگێڕی پڕۆلیتاریا پێش ده خات و ظروفی شۆڕشگێڕی له بار ده کات بۆ شۆڕش….ل7 (شه ڕ له نیزامی سه رمایه داری دا)}.

لێره دا هه ڵه یه کی بچووک ده بینرێت ئه ویش ئه وه یه که هووشیاری شۆڕشگێڕی هاوکاری بزووتنه وه ی ئینته رناسیۆنالیستی پێش ده خات نه ک به پێچه وانه وه چوونکه کاتێک کرێکارێکی هووشیار مامه ڵه له گه ڵ سروشتی ئه و ژیانه دا ده کات که جێگای مماره سه کردنی ژیان بۆ ئه و تیایدا سفره، ضروریه تی هاوئاهه نگی و هاوکاری بزووتنه وه ی ئینته رناسیۆنالیستی پڕۆلیتاریای جیهان زۆر به ڕۆشنی ده بینێت و چالاکانه کاری جدی خۆی بۆ ده کات. واتا لێره دا هاوکێشه که پێچه وانه یه، واتا ئێمه به لای خۆیه وه ده رمانی چاکه که ره وه دروست بکه ین که چی ژه هر به رهه م ده هێنین، ده رمانی چاکه که ره وه مه به ست له اصڵاحات نیه. واتا بزووتنه وه ی ئینته رناسیۆنالیستی یه پرۆسیسی و پراکسیسی هاوئاهه نگ کردنی خه باتی چینایه تی پڕۆلیتاریایه له دنیادا. دیفاع کردنه له یه ک چینی جیهانی که به یه ک به رژه وه ندی و یه ک ئاسۆی ڕوونی شۆڕشگێڕیه وه مامه ڵه له گه ڵ هه موو دیارده و مه لموساتی سیسته می سه رمایه داری بکات.
واتا کاتێک ئه م بزووتنه وه ئینته رناسیۆنالیستی یه پراکسیس ده کرێت که له ناو پڕۆلیتاریادا هووشیاری کۆمۆنیستی بوونی خۆی هه بێت. هه ر ئه م هووشیاریه که ئه توانێت پرۆسیسی ئینته رناسیۆنالیستی پڕۆلیتاریای جیهانی بهێنێته پێشه وه وه له هه موو مه یدانه کانی خه باتی چینایه تیدا کاریگه ری خۆی دابنێت. واتا هووشیاری بزووتنه وه ئینته رناسیۆنالیستی یه که دروست ده کات نه وه کو به پێچه وانه وه.

ئه مه وێت ئه وه ش ڕابگه یه نم که به که موکڕی یه کی زۆره وه باس له شه ڕ کراوه بۆ نموونه ده ست بۆ جۆره جیاوازه کانی شه ڕی ناوخۆ له نیزامی سه رمایه داری دا نه براوه و هیچ سووچێکی باسه که ی نه گرتۆته خۆی. که واته نابێت ئێمه به وه نده اکتیفا بکه ین که بڵێین باسمان له شه ڕ له نیزامی سه رمایه داریدا کردووه، که له هه ندێک شوێندا بابه ته کان دوورن له سه رباسه که وه. له م نوسینه خنجیلانه یه دا.
هیوادارم که توانیبێتم شتێکی زیاترم خستبێته سه رباسه که و که موکوڕی یه کانم بژارکردبێت…

١٩٩٥−٥−١٦

Previous
Next

Leave a Reply