Skip to Content

پێگەی ڕێکخەری گشتی  بزوتنەوەی گۆڕان !؟  …. فەرەیدون کونجرینی

پێگەی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان !؟ …. فەرەیدون کونجرینی

Closed
by ته‌مموز 11, 2018 General

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان واتا پڕکردنەوەی درزوکەلێنی ناوخۆیی و بنبڕکردنی هەرناکۆکیەك و ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان ژورەکان بە جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەراندن ەوە ” پاش تێپەراندنی کەمتر لە ساڵیک و جیاوازی لەگەڵ قۆناغی دوای ڕەوانشاد بەدیدەکرێ ” هەروەك لە ئێستادا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هاوشێوە دەسەڵاتی کاریزماتیك نەوشروان مستەفای نیەو شتەکان گۆڕاون” بەمەیش جۆری پەیوەندیەکانی نێوان خانەی ڕاپەراندن و رێكخەرو جڤاتی نیشتیمانی چڕتربۆتەوەو بڕیاردان قورسە، بەم تێکەڵاوکردنە پێگەی ڕێکخەری گشتی خاوەندارنیە تەنانەت بۆ چاکردن و ڕێکخستنەوەی ژورەکان بەبێ جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەراندن بڕیارنادات ڕێگیری هەیە لە چاکردن و گۆڕانکاری ژورەکان، ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە دروستبونی دەسەلاتی تاکڕەویی و دیکتاتۆری نیە بەڵکو ئایە ڕێکخەری گشتی واتای کام ئەرکی لەسەرەو بۆ ناونراوە ڕێکخەری گشتی !؟ ئایە ئەم جۆری کارکردنە نابێتە پەکخستنی گۆڕانکاری ژورەکان و چەقــ بەستوبون، هەروەك دەبیندرێ کەسایەتی تێدایە لە دروستبونی ژورەکانەوە پێگەی نەگۆڕاوە یان ژورمان هەیە موچەی خۆی وەردەگرێت و پاڵی لێداوەتەوەو لە ئیمەو مانان دەڕوانێ شتێك بۆ بەرژەوەندی بنوسین و بڵاوبکرێتەوە سستی و ناچالاکی ژورەکان بەجۆرێکە بۆتە ناڕازایی هەڵسوڕاوەکان، یان کۆمەڵێک گۆرانخوازو هەڵسوڕاو بەگروپ یەك دەگرن بۆ بەرژەوەندی بزوتنەوەکە داواکاریان هەیە گوێداریان نابن و ناچن بەدەنگ داواکاریەکانیانەوە، دەرەنجام لە سۆشیالمێدیاوە داواکاریەکانیان وەك ڕەخنە بڵاو دەکەنەوەو کێشەکان زەقتردەبنەوە، هەروەك لە چەندڕۆژی رابوردودا نەیارانی گۆڕان بچوکترین داواکاری گۆڕانخوازان و پەیوەندیەکانی نێوان هەڵسوڕاوانــیان گەورەکرد.

پاش 18 ساڵ لە حکومڕانی کوردی هەرێمی باشوری کوردستان ، بەئاستێکی خراپ و دوور لە هیوای خەڵك بەڕێکرا ” گەشمردە نەوشیروان مستەفا توانی بەپشتیوانی هاورێکانی گۆڕانکاری لەناکاو بخزێنێتە نێو ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیامێکی جیاواز لە مێژوی گەلی کوردستان بەئاستێکی ڕێکخراوی و مێدیایی بەخەڵك ئاشنابکات ، بەهێزی گەل لەماوەیەکی کەمدا بزوتنەوەی گۆڕانی بەجەند قۆناغێک گەیاندە دامەزراوەیەکی ئەوتۆ کە دەسەڵاتی دوەمی لەحکومەتدا بەردەستەکرد ” هەروەك لەهەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستاندا لەگوتارێکیدا بۆ ڕایگشتی دەڵێت ، بزوتنەوەی گۆڕان بەجۆرێك دامەزراوە بەوازهێنانی پانزدە کەس و مردنی جەند کەسێك توشی شکستو هیچ ئەزمەیەک نابێت و بەردەوام دەبێت ، بێگومان بزوتنەوەی گۆڕان لەباڵاترین پلەی دەسەلاتدا دەمێنێتەوە و لەبەرەو پێشچوندا دەبێت و ئاسودەیی بۆ خەڵك بەرجەستەدەکات.

نەوشیروان مستەفا” لە نوسراوێکیدا بۆ هاوڕێکانی دەڵێت ” ئاڵوگۆڕ لە هەیکەلی سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دا ، لەچاو حیزب و ڕێکخراوەکانی تری کوردستان دا ئاسانترە. ئەوەشمان لەئەنجامی شیکردنەوەی تەجروبەی هەمو حیزبەکانی تر دەرهێناوە. بۆ ئەوەی سەرکردایەتی نەبێتە مۆتەکەی سەر لەشی حیزب. بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی پێویستمان بە بەستنی کۆنگرە نیە، وەکو حیزبەکانی تر جڤاتی نیشتمانی بەشێوەیەکی ئاسۆیی لەهەمو باژێڕەکانی کوردستان و ، لەناو ڕێکخراوەکانی تاراوگە هەڵئەبژێردرێ. ئەوانیش بێ ئەوەی پێویستیان بە بەستنی کۆنگرە بێ ڕێکخەری گشتی و، ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرن.

پێگەی ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان تەنها بە نەوشیروان مستەفا کرا، گەر هاوڕێکانی بیانەوێت پێگەی ڕێکخەری وەك خۆی دەهێڵنەوە” مەرجنیە تەنها لە دیدی نەوشیروان مستەفا بڕوانن و گوتەکانی بڵێنەوە ” بزوتنەوەکە دەتوانێ سود لە ئەرشیفی ڕێکخەر ڕەوانشاد وەرگرێت و گۆڕانی ڕیشەیی ئەنجام بدەن و دەسەڵاتی حیزبی بخاتە ژێر فشاری گەل و دەسەڵاتی حکومەت بەهەموچەمکەکانیەوە سەروەربێت و یاسا پێشنگ بێت.

لە سەرەتای ساڵی 2010دا لە دیدارێکی کورتم لەگەڵ رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرنجم لە پڕۆژەکاری بزوتنەوەکە لەوەڵامی پرسیارێکی مندا هاتوەو دەڵێت بۆ باشکردن و چـاکردنی ژورەکان ئەرکی ڕێکستنی منە نەك گروپ و دەستە” ئەندامانی جڤات و خانەی ڕاپەراندن لەمەبەستم تێدەگەن لەوەی ژورەکان نوێ ناکرێنەوە ” ئەوەی پێویستە” کورت و پوخت قسەی لەسەربکەم و درێژە بەم باسە نەدەم ” ئامانجم پێگەی ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕانە! چەند هەفتەیەك دوای کۆچی نەوشیروان مستەفا پێشنیارمکرد بەڵام نەگەیشتە شوێنی مەبەست!؟ لە سەرەتای پێشنیارەکەمدا نوسیبوم” لە پاشــ کۆچی دوای نەوشیروان مستەفاو فەراغ بونی پۆستی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت لەداهاتویەکی نزیکدا بــەکۆنگرە یان هەلبژاردن ئەنجامدرێ ، ئیدی هەڵبژاردنەکە بە کۆی گشتی لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندابێت یان جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێکیخا ، گرنگ ئەوەیە کاری بۆ بکرێت” لەپێناو بزوتنەوەی گۆڕان و هێشتنەوەی >

ناوەڕۆکی پێشنیارەکەم چارەسەری بنەڕەتی و هێشتنەوەی پێگەی ڕێکخەری یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان بــوو! بەڵام نەتواندرا کاری جدی بۆبکرێت” فراوانبونی ئــازادی ڕەها لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا بەجۆرێکە هەر کەس خۆی بەخاوەن بڕیار دەزانێت و لێدوان ئەدا بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان و دوور لە ڕێکخەری گشتی” بۆ ئەم مەبەستە دەبوو ژوری یاسایی بانگێشتی کەسەکانـــ بکات و لێپرسینەوەیان لەسەربکات ” پەرلەمانتار و وەزیرێك یان هەر کارمەندێکی حکومی لەسەر لیستی گۆڕان دامەزرابێت ” چگە لە ئەرکە ئیداریەکەی بۆی نەبێت بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوان بدات بۆ ڕۆژنامەو سۆشیال مێدیا” لێدوانی لەوجۆرە ئەرکی مێدیای بزوتنەوەی گۆڕانە کە ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی لە پشتەوەیە ، ڕێكخەری گشتی لەم وەرزەدا بەجۆرێ پێگەی نمایش دەکا جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەراندن پەرشتیاری ئەرکەکانیەتی!؟

هاوسەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێرن ! ؟

بۆچی نابێت ڕێکخەرێك بۆ بزوتنەوی گۆڕان هەڵبژێردرێت و هاوشیوە دەسەلاتەکانی نەوشیروان مستەفای نەبێت . لە کۆمەڵگەی کوردیدا هێشتا شتێك نەکراوە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوانەی بۆ ئەنجامدرابێت و لەکۆتایهیدا دژایەتیان نەکردبێت ! ؟
لە پاش هەر هەڵبژاردنێك تەگەرە ڕودەدات و دەبێتە گرفتی هەمیشەیی تا هەڵبژاردنێکی تر

ئەرکی ڕێکخەری گشتی تەنها خودی کاك نەشیروان توانی و گەیاندیە لوتکە با لە چاوەڕوانی ئەوەدانەبین و هەوڵنەدرێ جارێکی دی ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان تاك بێت ” نابێت تاکە کەسێك هەڵبژێردرێت بۆ ئەو پۆستە چونکە پێگەی ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان بەتاکە کەسێك سەرکەوتونابێت و کەس ناتوانێ هەمان پێگە وەك خۆی و باشتر کاری لەسەربکات ، لێرەدا ئاماژە دەکەم کە هاورێیانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان بەتایبەت جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەم باسەبکاتەوە بە ئاستێکی جیاواز لە ناوجەکە هاوڕێکخەر هەڵبژێردێت.

لێرەدا ئاماژەم بە سێ کەسایەتی هاوڕێو نزیک لە کاک نەوشیروان کردوە (عومەر سەید عەلی قادری حاجی عەلی مەحمەد تۆفیق ڕەحیم ) بەر لە تەواوی خوێندنەوەی ئەم باسە پرسیار دەکەیت ئایە بۆدەبێت ئەم سێ کەسایەتیە ؟ بەڵی ” دەمەوێ ئەوەبڵێم مەبەستی سەرەکیم خۆدەربازکردنە لودەردەپیری کە تەواوی سەرکردەکانی کورد لە تەمەنێکدان کاتی ئەوەهاتوە توشی لەبیرچونەوەبن ” بۆ ئەو ئەرکە تێیانـــ پەراندوە گەربمێنەوە کێشە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان دروستبێت، یەکێك لەو گرفتانە داوای ڕێخەری دەکەن یان هەوادارانیان پێشنیار دەکەن هەریەك لەو سێ کەسایەتیە چوارساڵ ڕێخەربێت واتا 12 ساڵ بزوتنەوەی گۆڕان چەقبەستودەبێت! خۆ ئەگەر هەر سێ کەسایەتیەکە پێکەوە بۆ چوارساڵ ببنە هاوڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان ئەوا دەسەڵاتی رەهای ویستەکانیان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان بەجێـــ گەیاندوەو قۆناغی سێهەم خێراتردێت لەوەی لاوەکان بەشداربن و بزوتنەوەی گۆڕان بەقۆناغی سێهەم لەفیلتەری ڕەوانشادو سێ کەسایەتی ناوبراو بەردەوامبێ” لەگۆڕانکاری پۆستی ڕێکخەری برزوتنەوەی گۆڕان ، بەڵکو ئەم پۆستە دەبێت بەدو قۆناغدابڕوات هەروەك چۆن لە ناوەڕۆکی پڕۆژەکەدا ئاماژەمان پێداوە.

فەرەیدون کونجرینی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish