Skip to Content

كۆچبه‌ران، قوربانی ده‌ستی قاچاخچییه‌كان

كۆچبه‌ران، قوربانی ده‌ستی قاچاخچییه‌كان

Closed
by July 17, 2018 General

ماڵپه‌ری هه‌واڵیی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكرده‌وه‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئوسترالیا به‌له‌مێكی قاچاخی كۆچبه‌ران ده‌ستگیر كردووه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ، به‌له‌مه‌كه‌ حه‌وت كۆچبه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز چینی هه‌ڵگرتووه‌ و سێ‌ كه‌سی تریشی تێدا بووه‌ كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئیندۆنیسی بوون و پێده‌چێت قاچاخچی به‌له‌مه‌كه‌ بووبن.
له‌پاش ده‌ستگیركردنیان ، سه‌رجه‌میان دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌ چونكه‌ به‌پێی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ به‌له‌م و به‌ قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی چووه‌.
وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا، پیته‌ر داتن، له‌و باره‌یه‌وه‌ ووتی گرنگه‌ یاسا و ڕێوشوێنه‌ تونده‌كانی ئوسترالیا هه‌ر وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ‌ ده‌كرێن.

ئامادەکردنی: هەژار تەها

Previous
Next