Skip to Content

یادی هاوڕێیانی تیرۆرکراوی 14-7-2000 بەرزراگیرا!

یادی هاوڕێیانی تیرۆرکراوی 14-7-2000 بەرزراگیرا!

Closed
by ته‌مموز 17, 2018 General

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤-٧-٢٠١٨ لە سەرقەبرانی شەهیدان لە سلێمانی بەئامادەبوونی کەسوکاری هاورێیان و ژمارەیەك لە هاورێ و دۆستان و ئەندامانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و کەسایەتی چەپ و کۆمۆنیستی سلێمانی، کۆمیتەی سلێمانی حزب هەستا بە سازدانی مەراسیمی ١٨ هەمین ساڵیادی هاورێیان ( ئیبراهیم محمد ، محمد مصطفی، عبدالباسط محسن ، ئومید نیکبین و هاورێ لطیف) کە ئێوارەی رۆژی ١٤-٧-٢٠٠٠ لەکاتی هێرشی چەکدارانەی یەکێتی بۆسەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تیرۆرکران.
سەرەتا بەسرودێکی کرێکاری بۆنەمە دەستی پێکرد و دواتر شیعرێکی عبدللە سلێمان(مەشخەڵ) کە بۆ ئەو هاورێیانەی نوسیبوو، خوێنرایەوە. دواتر مامۆستا نەجم محمد هونەرمەندی سۆشیالیست وچەپ سرودی (بەرێزە گیانبازیتان)ی پێشکەش کرد. دواتر هەریەکە لە موحسین کەریم و عوسمانی حاجی مارف سەبارەت بەسکاڵانامەی حزب لەسەر ئەو روداوە و هەروەها گێڕانەوەیەکی روداوەکەو ئامانجەکانی یەکێتی لەو تاوانە قسەوباسیان کرد. باسیان لەوە کرد کە سکاڵانامەی حزب چەند ساڵە لەدادگای بەرایی سلێمانیە و ئەوە ماوەتەوە کە تۆمەتبارەکان بانگی دادگا بکرێن بەڵام دادگا ئەو کارەی ئەنجام نەداوە و ئامادەش نیە ئەنجامی بدات.
دواتر هاورێ بەڵێن ئیسماعیل کاردی حزب کەخۆی شایەتحاڵی روداوەکە بوو ئاماژەی بە مامەڵەی نامرۆڤانەی چەکدارانی یەکێتی کرد.
دوای تەواوبوونی بڕگەکانی مەراسیمەکە کۆتایی پێهات.

راگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ١٤-٧-٢٠١٨

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish