Skip to Content

کورد لەساڵێکدا چەند “کتێب” دەخوێنێتەوە؟ … ڕیاز حاجی

کورد لەساڵێکدا چەند “کتێب” دەخوێنێتەوە؟ … ڕیاز حاجی

Closed
by ته‌مموز 31, 2018 General

راپۆرتی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵی 2003 دەرچوو لە یونسكۆ دەربارەی ڕێژەی خوێندنەوە دەڵێت:

80 هاوڵاتی عەرەب یەك كتێب دەخوێنێتەوە لە ساڵێكدا
یەك هاوڵاتی ئەوڕوپی 35 كتێب دەخوێنێتەوە لە ساڵێكدا
یەك هاوڵاتی ئیسڕائیلی 40 كتێب دەخوێنێنێتەوە لە ساڵێكدا

*ئینجا راپۆرتی گەشەپێدانی ڕۆشنبیری ساڵی 2011 دەرچوو دامەزراوەی هزری عەرەبی دەربارەی ڕێژەی خوێندنەوە دەڵێ‌:

عەرەب 6 خولەك دەخوێنێتەوە لە ساڵێكدا
ئەوروپی 200 كاتژمێر دەخوێنێتەوە لە ساڵێكدا

بەكورتی: خوێندنەوەى یەك ئەوڕوپی پێویستی بە 2800 عەرەب هەیە بۆ ئەوەی یەكسان بن،
یەك ئیسڕائیلی دەكاتە 3200 عەرەب لە خوێندنەوە.

یونسكۆ دەڵێ‌: ئەو كتێبانەی لە وڵاتانی عەرەب وەردەگێڕدرێت دەكاتە پێنج یەكی ئەو كتێبانەی لە وڵاتی یۆنان وەردەگێڕدرێت، ئەوەی عەرەب تەرجەمەی كردووە لەوەتەی هەیە لە سەردەمی خەلافەتی عەباسی ناكاتە تەرجەمەی ساڵێكی وڵاتی ئیسپانیا.

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەهاو نرخی زانست و زانیاری ،بۆ هەموو کەسێک وەک پێویستی خۆراک ئاسایە ، کلتوری خوێندنەوە لەهەر شوێنێک “ناوچەیەک” باڵا دەست بوو دەرگا داخراوەکانیش بە ئاسانترین شێوە دەکرێنەوە، خوێندنەوە لەزۆر بەی کاتدا تاکی بیرکەرەوە و بەرهەمهێنەر پێ دەگەینێت ، بۆیە باشترین ڕێگا بۆ کرانەوە و بەرەوپێش چوونی کۆمەڵگا ،دەبێ کلتوری خوێندنەوە بچەسپێنن.

لە ئێستادا لە کۆمەلگای کوردی ، لە لایەن دەزگاو گروپ و سەنتەری ڕۆشەنبیری هەنگاوی باش نراون تا خوێندنەوە بکرێتە کڵتور ، بەرەوپێشچونی کۆمەڵگای کوردی و ئازادی بیرورا و تێڕوانینی گشتی بۆ پێشهات و ڕوداوەکان و شارەزا بوون لە مێژوو و شارستانیەتی گەڵان . وەک ئەوەی هەنگاو نراوە جێگای دڵخۆشیە وەلێ بەراوردکردنی بە وڵاتێکی وەک ئەوڕوپی کڵتوری خوێندنەوە لاوازە لەم کۆمەڵگایەدا ، وە هەژاری مەعریفەش لای بەشێکی کەم نەبێت ، لای ئەوانیتر وەک پێویست نەبووە ، وە ئاستی ڕۆشنبیری زۆربەی تاکەکانی نەک کامڵ نیە بەڵکو لە ئاستێکی زۆر لاوازیش دایە .بۆیە پێموابێت قوتابخانەکان کارگەیەکن بۆ بەرهەمهێنانی مرۆڤی تەمبەڵ و دروستبونی چینێکی نەخوێندەوار و بێ بەرهەم . ئەم چینەش ناتوانێت سەرەتایترین مافی هەبێت و تەنانەت کۆمەلگا بەرەو داڕوخانی هزری وکۆمەڵایەتی دەبات کارەسات دوای کارەسات بەسەر کۆمەلگادا دێت وەک ئەوەی ئێستا ڕوو دەدا، تەنانەت ئینتیمای نیشتیمانی لاواز دەبێت و کارەسات دەخولقێنێت.

ئێستا ئێمە لە سەدەیک دەژین بە سەدەی پێشکەوتن ناونراوە بۆیە ئەپرسم ئەبێ کورد لەسالێکدا چەند کتێب بخوێنێتەوە؟ ئەم پرسیارە بۆتۆی خوێنەر جێ دێلم .
بەداخەوە دەبێ ئەوە بڵێم ئێستاش کارە ناشیرینەکان لە زیاد بووندایە ،کۆمەڵگای وشیار و تاکی ڕۆشەنبیر لە بیر و کردارەوە بەدیار دەکەوێت ، گەر سەرەنج بدەین ئەبینین پێلاو و کاژێر و جلەکان بە جوانترین شێواز ڕازێندراینەوە لەناو جامخانەی شوشەدا لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین کریار وداواکاری هەیە..! بەڵام کتێبەکان هۆکاری سەرەکی چاوکرانەوەو ڕۆشنبیر بوونە “ڕۆشنبیر” بەو مانایەی ببێتە سیفاتێکی کەسایەتی لەناخدا بڕونرێت لە هەلسوکەوتەکان بەدیار بکەوێت ،کەچی دەبینین کتێب لە سەر شەقامەکان دەفرۆشرێن و نرخێکی تا ڕادەیەک هەرزانی لەسەر دانراوە داواکاری زۆر کەمیشی لەسەرە بۆیە لێرە ئەگەین بە ئەنجامێک لەناو کۆمەڵگای کوردی هیچ کات نەمانویستوە بەوشێوەیەی پێویستە بیر بکەینەوەو ژیان بگوزەرێنین، لێکدانەوەو چارەسەر بۆ کێشەکانمان
بکەین و دەرگا داخراوەکانیش بە ئاسانتری شێوە بکەینەوە .

Previous
Next
Kurdish