Skip to Content

185 Views

نه‌بیر له‌تۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌… نه‌بیر له‌تۆ ناكه‌مه‌وه‌ …   چنوور نامق

نه‌بیر له‌تۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌… نه‌بیر له‌تۆ ناكه‌مه‌وه‌ … چنوور نامق

Be First!
by July 31, 2018 General, Poems
image_print

هه‌ر رۆژێ‌ بیر له‌ عه‌شقی تۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌
چه‌پكێ‌ له‌ قژم ئه‌وه‌رێ‌
هه‌ر شه‌وێك بیر له‌ هاتنت ئه‌كه‌مه‌وه‌
ئه‌ستێره‌یه‌كم ون ئه‌بێ‌
ئه‌مشه‌و ویستم بیر له‌ مێژووی پێكه‌وبوونمان بكه‌مه‌وه‌
مانگیش گیرا
له‌وه‌ته‌ی مانگ رووی شێواوه‌
‌روحی منیش وێڵ كه‌وتووه‌
هه‌ر بمه‌وێ بیر له‌ عه‌شقت بكه‌مه‌وه‌ شـێكی جوان له‌ده‌ست ئه‌ده‌م….
جارێ ملوانكه‌م ئه‌بچڕێ
جارێ كاڵترین قه‌ڵه‌می لێوه‌كانم لێ ون ئه‌بێ….
تاوێكیش چاوم ئه‌بارێ

ئه‌م وه‌رزی زستانه‌ دڵه‌م‌ مۆڵه‌ت نادا
كوانووی دیدارمان گه‌رم بێ
ئه‌م ئه‌وینه‌ نه‌فره‌تییه‌ش
رێگه‌ نادات ماڵی دڵم ئاسوده‌ بێ
هه‌ر جارێ بیر له‌ ئه‌وینت ئه‌كه‌مه‌وه‌
نایابترین پێكم ئه‌شكێ و
سه‌فه‌رێكم لێ تێك ئه‌چێ….
هه‌ر جارێ بیر له‌ منداڵیم ئه‌كه‌مه‌وه‌
گه‌وره‌یی دێ و یارێكانی ده‌ستم ئه‌شكێ
هه‌ر ده‌مێ بیر له‌ پێكه‌وبوون ئه‌كه‌مه‌وه‌
وڵاته‌كه‌م داگیر ئه‌كرێ…..
چی گه‌ڵای سه‌وزی وه‌ته‌نه‌ زه‌رد ئه‌بێت و
مانگیش وكو رووم ئه‌گیرێ…
بۆیه‌ ئیتر به‌ نیازم
نه‌بیر له‌تۆ بكه‌مه‌وه‌ و
نه‌بیر له‌تۆ نه‌كه‌مه‌وه‌….

30-7-2018

Previous
Next

Leave a Reply