Skip to Content

ژنانی په‌نابه‌ر ، دوو جار قوربانی !

ژنانی په‌نابه‌ر ، دوو جار قوربانی !

Closed
by ئاب 3, 2018 General

ئامادەکردنی: هەژار تەها

كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌هێشتنی جیاكاری دژی ژنان ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی خراپی ڕه‌وشی ژنانی په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپه‌كانی ئوسترالیادا بڵاوكرده‌وه‌.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژنان له‌ كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ی ناورۆ دووچاری خراپ مامه‌ڵه‌كردنی جه‌سته‌یی و سێكسی بوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و قوربانیانه‌ نه‌یاتوانیه‌وه‌ بگه‌ن به‌ مافه‌ یاسایی و دادگه‌رییه‌كانی خۆیان.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ كراون و ئوسترالیا ئاماده‌ نییه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان پێببه‌خشێت چونكه‌ ڕێگای ده‌ریایی قاچاخیان به‌كارهێناوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ووڵاته‌.
ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئوسترالیان به‌ڵام پێویسته‌ ئوسترالیا پابه‌ند بێت به‌ جێبه‌جێكردن و ڕێزگرتن له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌هێشتنی جیاكاری دژی ژنان و ده‌بێت ژنانی په‌نابه‌ر له‌و كه‌مپانه‌ له‌ توندوتیژی بپارێزێت.

سه‌رچاوه‌ : ئاژانسی هه‌واڵی ئێس بی ئێس

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish