Skip to Content

چەند تێکست و دەقێک و وەسیەتنامەی سادق هیدایەت … وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: چاوان سەیوان

چەند تێکست و دەقێک و وەسیەتنامەی سادق هیدایەت … وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: چاوان سەیوان

Closed
by ئاب 6, 2018 General

من بیر لەخودی خۆم دەکەمەوە، ئەوەڕاستە کە هەرمرۆڤێک ئەستێرەیەکی لە ئاسماندا هەیە..کە دەبێ دووربێت، تاریک و لێڵ بێت وە هیچ و پڕوپووچ بێت…لەوانەیە من هیچ ئەستێرەیەکم نەبێت

ـ من لەکۆتایدا فێربووم، کە پێویستە بەبێدەنگی بمێنمەوە..من پێویستە هەمیشە بیرۆکەکانی خۆم لەخودی خۆمدا بپارێزم.

وەسیەتنامە..
دووای ئەوەی هیدایەت لە شوقەکەیدا لەپاریس لەتەمەنی 48ساڵیدا بە گاز کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت و هەموو دەستنووسە چاپنەکراوەکانی لەناوئەبات..ئەم وەسیەتنامەیە دەنوسێ…
پێش ئەوەی بڕۆم ..دەمەوێت هەموو شتێک کۆبکەمەوە،مەنزورم ئەمە دوا نامەی ژیانم نیە هەرگیز،چوون نەماڵم هەیە بخورێت،نەدینم هەیە شەیتان بیبات، بەباوەڕت چی هەیە لەم دوونیایە لام گرنگ بێت؟
هەرچی لەژیان هەبوو لەدەستم دا..دامنا خۆم ویستم لەدەستم بڕوات
دووای ئەوەی کەمن ڕۆشتم..بەجەهەننەم کە کێ دەیەوێ نامەکەم بخوێنێتەوە

9-4-1951 پاریس
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: چاوان سەیوان

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish