Skip to Content

268 Views

له‌گه‌ڵ وراوه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئیخوانچییه‌كان …  ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

له‌گه‌ڵ وراوه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئیخوانچییه‌كان … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

Be First!
by August 31, 2018 General
image_print

له‌ كۆتایی ساڵی 2010 وه‌و له‌ پێناو ئازادی و كارو نان و بژێوی هه‌ژاران و بۆ له‌ ناوچوونی رژێمه‌ دیكتاتۆرییه‌ خوێنرێژه‌كان و بنبركردنی گه‌نده‌ڵی له چه‌ند‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی زه‌نجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو، كار گه‌یشته‌ خۆ سوتاندن و ئه‌وه‌ بوو لاوێكی هه‌ژاری زه‌حمه‌تكیش خه‌ڵكی وڵاتی تونس كه‌ له‌ سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ سه‌وزه‌و میوه‌ی ئه‌فرۆشت به‌ ناوی { محه‌مه‌د ئه‌لبو عه‌زیزی} خۆی سوتاندن و، شۆڕشی گه‌لی تونس ده‌ستیپێكردو بووه‌ هۆی روخانی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی دیكتاتۆر زین ئه‌لعابدین بن عه‌لی و دواتر ژماره‌یه‌ك له‌ ولاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه‌و، گەلانی رۆژهەڵات هیوایان لەسەر ئه‌و خۆپشاندانانه‌ هەڵچنیبوو بەڵام دەركەوت نمونەی كاولكاری و كۆمەڵكوژیه‌.

شۆرشه‌كان له‌و وڵاتانه‌ به‌ به‌هاری عه‌ره‌بی ناونران و، بۆنه‌ هۆی روخانی ده‌سه‌ڵات له‌ چه‌ند وڵاتێك له‌وانه: تونس و میسرو لیبیاو یه‌مه‌ن‌ و، حزبه‌ ئیسلامییه‌كان توانیان جه‌ڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست و، ئه‌وه‌ بوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاتی تونس رێگایان خۆشكرد بۆ حزبه‌ ئیسلامییه‌كانی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی و، له‌وانه‌ سه‌ركه‌وتنی حزبی ئیخوان ئه‌لموسلمین له‌ میسرو، هاتنی محه‌مه‌د مورسی و، شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌ پێی هه‌ندی پسپۆری شاره‌زا له‌ ساڵی 2013 وه‌ بوو به‌ شۆرشه‌كانی زستانێكی ساردوسر، چونكه‌ ئیسلامییه‌كان پتر له‌ كه‌سانی تر‌ دژی ئازادی و مافی مرۆڤن و، به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ سه‌ركوتكه‌رن وئاره‌زووی خوێنرشتنن و، بۆ نموونه‌ كرده‌وه‌كانی محه‌مه‌د مورسی له‌ میسرو ئیسلامییه‌كان له‌ لیبیاو یه‌مه‌ن وحزبه‌ دێزه‌كه‌ی خه‌لیفه‌ی ئیسلام “” ئاكپارتی “” له‌ توركیادا ئه‌و بۆچوونه‌ پشتراست ئه‌كه‌نه‌وه‌‌.

گه‌لی كورد له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌‌ دووچاری راونان و كوشتن وبرین بووه‌ته‌وه‌و، به‌رده‌وام رووبه‌رووی كۆمه‌ڵكوژیی كراوه‌ته‌وه‌و، توركیای فاشست له‌و رووه‌وه‌ پێشه‌نگه‌و، هه‌ر چۆن له‌ رابردوودا هه‌ستان به‌ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ هه‌مان شێوه‌و به‌بێ به‌زه‌یی به‌ به‌رچاوی عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئیخوانچییه‌كانی مسوڵمان كه‌وته‌ كۆمه‌ڵكوژی كوردان.

مێژووی ئیسلام و رۆژانی دەسەڵاتی خەلیفەکان، مێژوویەکی رەش وخوێناویەو ، کوشتن و خوێنرشتن بوو بە باوو، بەربەرەکانی و شەر لە نێوان خەلیفەکان زۆرجار رویداوەو، ھەر یەک ھەوڵیداوە ئەوی تر لە دەسەڵات دوور بخاتەوەو، خۆی شوێنەکەی بگرێتەوەو، ئامانجی کۆنەپەرستان و ئیخوان ئەلموسلمین لە کوشتن و تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و ئازادیخوازان یەکئەگرێتەوەو، هیچ كاتێك رێزگرتن له‌ ئازادی و مافی مرۆڤ له‌لای ئیخوانی الموسلمین بوونی نه‌بووه‌.

عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد، زۆرجار باسی كوردو كوردایه‌تی ئه‌كات به‌ڵام ئه‌م موسڵمانه‌ له‌ كاتی هێرشی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست بۆ سه‌ر عفرین به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌زه‌یتون له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی هه‌ڵوێستی خۆی‌ ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاندو وتی : توركیا مافی خۆیەتی سنوورەکان و خەڵکی خۆی بپارێزێت و، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ چه‌په‌ڵه‌ سه‌دان هاوڵاتی سڤیلی بێ تاوان شه‌هید بوون، له‌گه‌ڵ ئاواره‌بوونی هه‌زاران هاوڵاتی عه‌فرین به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان.

عه‌لی قه‌ره‌داغی، له‌میانەی بەشداری کردنی لە کۆبونەوەیەکی گەورەی سەدان كه‌س له‌ چه‌شن و ره‌نگی خۆی به‌ ناو”” زانایانی ئایینی ئیسلامی”” لەئیستەنبول، بۆ پشتیوانی کردن لەتورکیاو تیرۆریست رەجەب تەیب ئەردگان، رایگەیاندو وتی : پیلانێكی گه‌وره‌ دژ به‌ ئومه‌تی ئیسلام لەئارادایە و، پیلانه‌كه‌ گه‌وره‌یه‌ و دژ به‌توركیایه‌و ، له‌ ڕووی ئابووریی و سیاسییه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ و به‌ ناحه‌قییش ئه‌‌كرێت.

له‌ به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیای فاشست له‌ شارو شارۆچكه‌و و گوندو دێهاتی باكووری كوردستان، به‌ به‌‌شداری ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، جه‌نده‌رمه‌، پۆلیس و جاش و، به‌ به‌كارهێنانی هه‌موو جوره‌ چه‌كێك: قورس، تۆپ، تانگ، هه‌لیكۆپته‌رو فرۆكه‌ی جه‌نگی و، به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای جه‌نگی مۆدێرن ، عه‌لی قه‌ره‌داغی چڵكاوخۆرو، گوێرایه‌ڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی تیرۆریست وه‌ك مه‌لایه‌كی توركی دڵره‌ش ‌ لاڵ و بێده‌نگ بوو.

عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌ڵێت سێ شت حەرامه‌ : خوێن و ماڵ و ناموس و، سه‌باره‌ت به‌ خوێن توركیای ره‌گه‌زپه‌رست وه‌ك رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ێنی دیكتاتۆر ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌ له‌ خوێنرشتن و، ماڵ كاولكردن و، دزینی سامانی خه‌ڵكی سڤێلی ده‌ركراو له‌ زێدی باوباپیرانیان و، ئاغاكانی سه‌روكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئه‌وه‌نده‌ چروك و بێ ئه‌خلاق بوون له‌ دێهاتی عه‌فرین مریشك و قه‌لیان دزی و، ده‌رباره‌ی ناموس له‌ هه‌فته‌ی رابردوو، لە نزیک شاری عفرین فەرماندەیەکی گرووپە ئیسلامییەکانی دۆستی تورکیا له‌ لیوای سوڵتان سلێمان دەستدرێژی سێکسی كرده‌ سەر ئافرەتێکی كوردو، قه‌ره‌داغی ورته‌ی لێوه‌ نه‌هات.

عه‌ڵی قه‌ره‌داغی و ئیخوانه‌كانی كورد بیرو هۆشیان لای تیرۆریسته‌كانی حه‌ماس و لیبیاو به‌نگلادیشه‌و، قه‌ت رۆژێك له‌ رۆژان باسی ئه‌و سته‌مه‌ی سپێنراوه‌ به‌ سه‌ر كورد ناكه‌ن و، له‌و كاته‌ی به‌نگلادیش توندره‌ تیرۆریسته‌كانی له‌ سێداره‌دا،
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان وتی: پێویستە گەمارۆ بخرێتە سەر بەنگلادیش و لەگەڵیدا پەیوەندیەكان بپچڕێندرێت و، وەك یەكێتی جیهانی زانایان داوا لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بەتایبەتی وڵاتانی كەنداو ئه‌كەین كە گەمارۆ بخەنە سەر بەنگلادیش و پەیوەندییەكان لەگەڵیدا بپچڕێنن.
به‌زمی عه‌لی قه‌ره‌داغی زۆره‌و، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك داكۆكی له‌ توركیای ره‌گه‌زپه‌رست و، تیرۆریست ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌كات و، خوێ و سه‌رۆكه‌كه‌ی یوسف قه‌رزاوی ئه‌وه‌نده‌ بێ رێزن ناویان له‌ لێستی تیرۆریستانه‌ له‌ سعودیه‌ و میسرو ئیماراتی عه‌ره‌بی.

به‌ كورتی عەلی قەرەداغی وەك مەلایەكی تورك مامەڵە ئه‌كات و، پۆستەكەی لەخزمەتی دەوڵەتی توركیادا بەكارئه‌هێنێت و، لەئاست تاوانەكانی دژ بەكوردانی باكوری كوردستان بێدەنگە.

ماویه‌تی
31/8/2018

Previous
Next

Leave a Reply