Skip to Content

ئێوارەیەک بەسەر سەرتانا دەفڕم … حەسەن کایا

ئێوارەیەک بەسەر سەرتانا دەفڕم … حەسەن کایا

Closed
by ئاب 31, 2018 General, Poems

ئێوارەیەک وەک کیژۆڵەیەکی گۆشەگیر خۆم لە ژیانە حەوت نهۆمیەکە فڕێ ئەەەمە خوارێ، وەک کاغەزی ئەو نامەیەی زیندانیەک بۆ ئازادی و خۆشەویستانی ئەی نوسێت و لە پەنجەرەی زیندانەکە هەڵی ئەداتە ئازادییەوە و ئەکەوێتە ژێر پێی ئەهلی ئەم مەملەکەتە و یەک بەیەک پێی بەسەردا ئەنێن ..

هەر لە سەرەتای تەمەنەوە مەعلومە لام،،ئەبێ لە درزێکی ئەم ژیانە شکاوەوە بڕوانینە خۆشبەختی، شتێک وەک ئەوەی لە خەیاڵدا بێت و لە واقیع حاشای لێ بکرێ ..موحیبەتە

هەر ئەو ڕۆژەی باز ئەدەم، خۆم هەڵ ئەدەم، چەن چرکەیەک لە ئاسمان کەسێک لە دیوی ناوەوەم ئەڵێت تکا ئەکەم:بفڕە ،بەسەر ئەم مەملەکەتەدا ،بەسەر سەری ئەم مرۆڤانەدا بفڕە کە تا تەوقی سەریان خوێنە، منیش ئەفڕم و ئەفڕم تا ماندو ئەبم و لە مەعبەدێکدا بۆ ساتێک ڕائەکشێم و بیر لەو ڕۆژانە ئەکەمەوە کە نەئەفڕیم ..

واقم وڕئەمێنێت لەم ژیانە بەرزە، گەر سەد کەڕەتیش خۆت هەڵدەیە خوارێ ناگەیتە زەوی ،ئەکەویە سەر سەری مرۆڤێکی بەدکار، مرۆڤێک هەمو وێنەکانی ماڵەکەی ،وێنەی کەهفێکە ،کەهفێک زەمەنێکە موحیبەتی تێدا نوستوە ..

گەر بازت دا، بەسەر سەری مندا بازدە، بەسەر ئەم ژیانە تاریکەمدا بازدە ..

“حسن کایا”ئێوارەیەک

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish