Skip to Content

677 Views

کاریگەری هەست و سۆز لەسەر تاك (نێر و مێ) ….. نوسینی: ابراهیم موحەمەد

کاریگەری هەست و سۆز لەسەر تاك (نێر و مێ) ….. نوسینی: ابراهیم موحەمەد

Be First!
by September 6, 2018 General, Opinion
image_print

-عادەتەن ئافرەت بەپێی پێوەرە دەرونییەکان (سایکۆلۆجی) و بایلۆجییەکان (زانستی زیندەییەکان)،لە دەربڕینی “هەست و سۆزەکان”دا جیاوازە لە “پیاوان”.
ئافرەت بەپێـی ئەو سیفەت و پێکهاتە ناوەکی و دەرەکییانەی کە هەیەتی، لە کاتی بێتاقەتی یاخود دڵتەنگی و بێزاری و غەمباریدا، هەوڵ دەدا “کەسێك” یاخود “هۆکار”ێك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەم بێتاقەتی و غەمبارییەی خۆی لا باس بکات و بەتاڵی بکاتەوە تا کەمێك دەروونی ئاسودە بێت.
بەڵام پیاوان پێچەوانەن ، پیاوان عادەتەن بەپێی پێوەرەکانی سەرەوە حەز دەکەن لە کاتی دڵ تەنگی و بێزاری و سەختیەکانی ژیاندا ، “بێدەنگ”ی هەڵبژێرن و حەز ناکەن کەس پێیان بزانێت کە دڵ تەنگەن یاخود نائومێدن و هتد.

هۆکار زۆر هەن، یەکێك لەو هۆکارانەی کە پیاوان ناچار دەکا پەنا بباتە بەر “بێدەنگ”ی ئەوەیە ، کە ئەم تاکە وا دەزانێت کە دەربڕینی هەست و سۆزەکانی دەبێتە هۆی کەم بوون لە “نێرینە”بوون و پیاو بوون و هەست بکات کە لاوازە و خۆی کەم لا بێتە بینین.
چونکە عادەتەن پیاو بە بەهێزتر لە رووی جەستە و بەرگەگرتن بۆ سەختییەکان و دەرنەبڕینیان لە قەڵەم دراوە بە درێژایی مێژوداو ، و پێوەرە زانستیەکانیش پاڵپشتی ئەم بۆچوونە دەکەن.

یەکێك لەم هۆکارانەی کە ئافرەت زۆرجار گلەیی لێدەکرێت ئەوەیە کە “ئافرەت” زۆر بڵێن ، کە ئەمەش لە بنچینەدا وان کە ئافرەتان زۆرتر دەڵێن لە پیاوان.
هۆکارەکەی ئەوەیە کە زۆر بڵێن چونکە ئافرەت بە هەست و سۆزترە لە پیاو و کاریگەربوونیشی بە هەست وسۆز زیاتر لا کارتێکراوە ، خودی هەست و سۆزیش ئەتوانێ یاری بە “دەروون”ی مرۆڤ بکات ، بۆیە ئافرەت زۆر بڵێیە چونکە گەر وانەبێت ، ئەوا دەبێتە هۆی توش بوون بە نەخۆشییە “دەروونییەکان” و دروست بونی گرێیە دەروونییەکان.

تاك زۆینەی لێرەدا ، بەتایبەت لەم بارودۆخە سەختەی کە زەمەنێکە تێی کەوتین لە باردۆخێکی شلۆقی دەروونی و کۆمەڵایەتییەکاندا گوزەردەکا.
تاك هەمیشە لێرەدا “ترسێک”ی هەیە لە دەربڕینی هەستەکانی و هەستەکانی دەرنابڕێت ، ئەمەش چەندەها هۆکاری هەن ، هەر بۆ نمونە : یەکێك لەو هۆکارە سەرەکییانەی کە هەمیشە بناغەی بنیاتنانی تاك و چۆنییەتی هەڵسوکەت و ڕەفتاری پێوەبەندە لایەنی “پەروەردەی خێزانی”یە.

چونکە کە تاك سەیردەکات لە مناڵیدا هەر کاتێك شتێکی دەربڕیوە یاخود هەستەکانی دەربڕیوە ،ئەوا رێز لە وشەکانی وهەست وسۆزەکانی دا نەگیراوە ، بەڵکو هەردەم سەرزەنشت کراوە و شکانەوەی دەرونی و مرۆڤی پێبەخشراوە , بۆیە هەست و سۆزەکانی و وشە نەوتراوەکانی نێو دڵی دەرنابرێت و نایڵێت .
هۆکاری تر هەن ،کە تاك بەتایبەت لە قۆناغی هەرزەکاریدا ، کە کەسێکی خۆش دەوێت ، بەڵام ئەو کەسە ڕەتی دەکاتەوە کە لەگەڵیدا بێت و وەك خۆشەویستێك سەیری بکات ، کەئەمە بۆتە دیارەیەکی زەق کە لەم سەردەمەی نوێگەرییەدا رووی لە وڵاتەکەمان “کوردستان”کردوە لەم چەند ساڵەی دوایدا بە ڕوونی دەردەکەوێت.

کە تاك ڕەتکراوە لە لایەن ئەو کەسەی کە پڕ بە “رووح”یەوە خۆش دەوێت(عاشق بوون) ، ئەوا گومانی تیا نییە کە ترسێکی بۆ دروست دەبێت لە دەربڕینی ئەو شتانەی کە لە نێو ناخییەتی و توشی چەندەها گرێیی دەروونی دەبێت.
“کوڕ” کە ڕەت کراوە لە لایەن ئەو کەسەی کە خۆشی دەوێت ، بەرەو قالبی نێگەتیف بوون و بەتاڵ کردنەوەی هەست سۆزەکانی هەنگاو دەنێت کە “زیاتر” بەتاڵ کردنەوە خۆیی و دەرەکییەکانی “سێکسە” ، چونکە ئەم تاکە وا دەزانێت کە شکسشتی هێنا لە پڕکردنەوەی هەست و سۆزەکانی “خۆشەویستی” ، بۆیە ئیتر لەمەولا تا ماوەیەك چ جا کورت بێت یاخود درێژ بەرەو بایەخدان بە هەستەکانی “سێکسدا”هەنگاو دەنێت.

بۆ “کچانیش” بەهەمان شێوە کاریگەری لەسەر دەرون و لایەنە فیزیکی و کیمیایەکانی جەستەدا هەیە ، بەڵام کچان کە شکان لەم جۆرە پەیوەندییانەدا ، ئەوا هەستێکی “ترس”ی بۆ دروست دەبێت (ترس لە کوڕ)، بۆیە هەر هەوڵدەدات دووربکەوێتەوە لە ڕەگەزی “نێرینە”و وە بەهەمان باردۆخ نەڕواتەوە کە پیادا رۆیشتووە (شکستهێنان لە پەیوەندییە رووحییەکان و سۆزدارییەکان).

بۆیە لە کۆتاییدا دەمەوێت بیڵێم ، بۆئەوەی بابەتەکە لێڵ و درێژ نەبێ ، لەسەر هەر خێزانێك پێویستە بە ئاگابێتەوە لەم بوارە پەروەردە ناتەندروستەی “خێزانی” ، بەتایبەت دایك و باوکەکان ئەبێ منداڵەکانیان بەم شێوەیەی “ئێستا” پەروەردە بکەن ‘نەك’ بەم شێوەیەی کە خۆیان پەرەوردەکراون (لەسەر هەمان بیروبۆچون و عادات و تەقالید و هتد ) ، چونکە عادەتەن بە تێپەڕبوونی زەمەن هەموو شتەکان گۆرانکاریان بەسەردا دێت، هەر بۆنمونە ڕەنگە ئەوانەی دوێنێ هەڵەبوون بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆ دروست بن ، وە بە پێچەوانەش دروستە کە نمونە لەسەر ئەم بارانە زۆر هەن.
وە پێویستە ئێمە لە بابەتەکان بگەین و ئینجا نرخیان پێ بدەین و پاشان بیانکەین بەکرداری ، ئەتوانم بڵێم لەگەڵ وشەکانی (خۆشەویستی و سێکس و حەز و ئارەزوو و پێویستی و هتد )یمە.

چون کە تاك لەمانە گەیشت ئینجا ئەتوانێت لە مانا جەوهەرییەکانی ئەم وشانەدا قوڵ ببێتەوە و لێیان تێبگات و بەرەو ئاراستەیەکی روونی ژیان گوزەرکات لەگەڵ ئەم بابەتانەدا.
وە بە پێویستی دەزانم کە پێتان بڵێم وا باشترە کە هەستەکانتان دەرببڕن ، ئەمە تەنها پیشنیارێکە ، چونکە “وشەی نەوتراوی دڵ ، گریانی باجی دڵە” “ابراهیم”.
لەرووی زانستی دەرونناسییەوە “یەکێك لە رێگاکانی دڵخۆشی دەربڕینی ئەو هەستانەیە کە هەستی پێدەکەیەت”
بەڵام ئەوە گرینگە بزانین بۆ کێ و لەچ کاتێکدا هەستەکانمان دەرببڕین ، خۆشترین باردۆخ ئەویە تۆ بتوانیت شتەکان بەدەست بهێنیت لە کاتی “گونجاو”ی خۆیدا .
وە گەر تۆش کەسێکت نەبوو گوێت بۆ ڕابگرێ “خودا”ت بیر نەچێ کە هەردەم بیسەر و بینەرە ، یاخود دەتوانیت بچیت “پەرێك”بهێنیت بۆ ئەوەی ئەوەی هەستەکانت و وشەنەوتراوەکانی نێو دڵتی لەسەر بنوسیتەوە پاشان ئەتوانیت کاغەزەکە بدڕێنیت یان بە هەر شێوەیەك کە تۆ پێی ئاسودە دەبی ، چونکە من هەموو هیوام ئاسودەیی وبەختەوەری تۆیە ، بەهیوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ گشت لایەك.

نوسینی: ابراهیم موحەمەد.

Previous
Next

Leave a Reply