Skip to Content

چیرۆک بۆ منداڵان.. دوو چۆلەکە.. نووسینی: رەزا شوان

چیرۆک بۆ منداڵان.. دوو چۆلەکە.. نووسینی: رەزا شوان

Closed
by ئه‌یلول 20, 2018 General, Kids Literature

لـە دێـیەکی قەشـەنگی کـوردسـتانـدا، لـە و٥رزی بەهـاردا، لـە نـزیک کـانی و چـەمێک، لەسەر لقێکی دارگـوێزێکی بـەرز، دوو چۆلەکەی جـوانی نێر و مێ یەکتریـان نـاسی.. بـوون بـە دوو هــاوڕێ و بـە دوو خـۆشـەویستی دڵسـۆز.. دوایـیش هــاوسەرگـیرییان کـرد. بە ئامـادەبـوونی هــاوڕێکانی هـەردووکـیان، زەمـاوەنـدێکی خـۆشی هـاوسەرگـیرییان گـێڕا.
دوو چۆلەکەکە، لەسەر لقێکی بەرزی هەمان دارگوێـزدا، کە بۆ یەکەمین جـار یەکتریان لەسەری ناسی، بە پووش و بە چیلکە و بە پەڕی نەرم، هێلانەیەکی جـوانیان دروستکرد. بە رۆژ پشوویـان تیادەدا، بەشەوانیش تێیدا دەنووستن.
چۆلەکە مێیەکە سێ هێلکەی کرد، لەسەر هێلکەکـانی هـەڵنیشت، دوای چەنـد رۆژێـک، هـێلکەکـانی هەڵهێـنان، سێ زەڕنەقـووتەی سوور و جـوان، هـاتنە دونیاوە. هەردوو چۆلەکەکە زۆر دڵخۆشبوون کە بوون بە دایک و بە باوک، بە خـاوەنی سێ بەچـکەی جـوان.
هەردوو چۆلەکەکە، کەوتنە بەخێوکردنی بەچکەکانیان، بە نۆرە خواردنیان بۆ دەهێـنان و چـاودێری و ئاگـادارییان دەکـردن.. بێچووەکـان رۆژ لە دوای رۆژ گەورە دەبوون، پەڕ و باڵیان دەرکرد، راهێنانی فڕینیان دەکرد.. چەند جارێک دایک و باوکیان، لەگەڵ خۆیان بردیانیان و ترسیان دەرکردن، بە گەلێ شوێن و شت ئاشنایان کردن.. زانیاری و رێنمایی و ئەزموونی خۆیانیان پێبەخشین.

دایکە و باوکە چۆلەکە، دڵنیابوون کە بێچوەکانیان گەورەبوون و بوون بە لاو، دەتوانن پشت بە خۆیان ببەستن و بڕوایان بە تواکانی خۆیان هەبێت و خۆیان بـژێنن.. بەیانییەکـیان روویـان لە بەچکەکـانیان کـرد و پێـیان وتـن:
بەچکە جوان و نازدارەکانمان، ئێوە بوون بە چۆلەکە و دەتوانن خۆتان بژێنن. ئـەم هـێلانەیش هـەر جێی ئێـمەی لێـدەبێتەوە.. لـە ئەمـڕۆوە ئـێوە ئـازادن کـە لەگەڵ کێدا هاوڕێتی بکەن. بەڵام پێویستە هـاوڕی و هاوسەری باش و دڵسۆز هەڵبژێرن.. پێشمان خۆشە کە لە نزیکی خۆماندا هێلانە دروستبکەن و بژین.
هەرسێ بەچکە چۆلەکەکە، زۆر سوپاسی دایک و باوکیان کردن و ماچیانیان کـردن و پێیان وتـن: دایـک و بـاوکی خۆشـەویست و دڵسـۆزمان، دڵنـیابن کە پەیـڕەویی رێنماییە جوانەکانتان دەکەین، هەرگیزیش چاکەتـان لەبـیر ناکـەین، زوو زووش سەردانیـتان دەکـەین، ئەم هـێلانەیەش بە هـێلانەبـاوانی خۆمانی دەزانـین.. ماڵـئاوا ئـەی دایـک و بـاوکی بەسـۆز و دڵسـۆز و میهرەبـانمان.

رەزا شـوان
سویـد: ٢٠١٨

Previous
Next
Kurdish