
ژن …. سه‌ردار جاف
0
Be First!
له‌و دیو وه‌رزی زستانه‌وه
باڵا ڕنووی به‌فر پۆشه
هه‌ناسه‌یه‌ك چرپه‌ی گه‌رم
به گوڵزاری ئه‌رخه‌وانیم
كه ده‌سپێرێ
ده‌بێته قردێله‌ی لۆكه
له‌و دیوی كلوه به‌فره‌وه
په‌نجه ڕچیوه‌كانی شه‌ڕه تۆپه‌ڵی
به نێو له‌پم
ڕاده‌بوورێ
له‌و دیو كزه بای ته‌زیوا
ڕچه‌شكێنێكی كۆنه و شڵه‌قیوه
شله‌ژان سه‌راپا جه‌سته‌ی
وا پۆشیوه و روحی منی لێ ته‌نیوه
ئا ئه‌وه‌یه
شمشاڵ مهمهری نێو په‌نجه‌م
ناسكێ پڕ له ئه‌وین و
هێشتا ژنه
خۆی بۆ ئه‌وین
نه‌گۆڕیوه
سه‌ردار جاف
ئه‌ڵمانیا
7 / 10 / 2018