Skip to Content

274 Views

لەژێر هێڵی هەژاری هەڵبژاردن دا … نیگار نادر

لەژێر هێڵی هەژاری هەڵبژاردن دا … نیگار نادر

Be First!
by October 19, 2018 General, Poems
image_print

هەڵبژێرن بەشەرتی سور نا
بەشەرتی حیزبان
کۆنە بەعسی ، ژنی دەربار، سیاسی پەنچەر
شارەزا لەسەنگەر ئاڵوگۆڕکردن کەر

لەو هەرێمەی بژاردەی تێدا نەماوە
دیسانەوە هەڵبژێرن
بەگۆترە
حیزبی لەبابەوە بۆ بەجێماو ، حیزبی پینەکراو
حیزبی سوکان بەدەستی داگیرکار
حیزبی مەکدۆنالد ڕەفتار
حیزبی کۆمپانیا کردار

بۆ ئەو خولەی پەرلەمان
دەنگ بدەن بە لەبارترین
شایەر ، بێژەر، ئەکادیمی جۆکەر
ژنی فول بۆتۆکس و فیلەر

بۆ تیمی عێراق لەوەڕان
دڵنیابن
لە ناوچەی سەوزی ئەو بەغدایە
وشکتان کرد
شکۆی کورد بۆ هەتا هەتایە

دڵنیا بن
خول بە خول
گەندەڵ ڕکابەری لەگەڵ گەندەڵتر دەکا
ئەو لەوەڕگایەش کەناوی عێراقە
تا دێ
کورد پەککەوتەتر دەکا

ئەوڕۆ ئەوە کوردستانە
خەوشدار ڕکابەری خەوشدارترین دەکا
سوک کێبركێی سوکترین و
تەنها پارە سەنگت دیاری دەکا

کوردی هەمیشە کارکەنار
هەڵپەو هەڵایانە لەسەر پۆستی سەرەک کۆمار
کۆماریک لەجەردەیی بەولاوە
تێدا نەماوە یەک پۆست و کار

باکووری عێراق
نەخشەیەکە پڕ لە پیرە مار
ناوبانگە بۆ ڕیسوا کردنی کورد
ناوە بۆ مرۆڤی بەعس رەفتار .

Negar nadir\ London
2018

Previous
Next

Leave a Reply