Skip to Content

ئایەتی ونبوون … جیهان بن ڕابحی … وەرگێڕانی: ئاری بابان

ئایەتی ونبوون … جیهان بن ڕابحی … وەرگێڕانی: ئاری بابان

Closed
by تشرینی دووه‌م 6, 2018 General, Poems

کە هات شەپۆلی فرمێسک
لە چاوەکانی دەتکا
نەیدەزانی ڕەنگدانەوەی
سەرسوڕمانەکەی چییە!
نەیدەزانی هەڵچونی شەپۆلەکانی دەریا
بەئازارن
نه یده زانی شەپۆلە سوێرەکانی
بشواتەوەو
هەڵبێت
لەدەست ونبوون
بۆ ونبوونێکی تر
نەیدەزانی ئاسۆ چۆن تینوێتی دەشکێ و
لەسەر باوبۆران ئەخەوێت
چۆن یەکبوونی پێکدێنێت
بەچڵێ هەورو و بەزەردەی پایز
چۆن مێردمنالێک
غەمەکانی خۆش ئەوێت
وەکو مردن و لەدایکبوون …
ئەو بەلایەنگری خۆی
ئایەتێکی لە ڕەنگی پەلکەزێرینە
دانابوو
بەخۆشەویستی و سۆزەوە
فەرشێکی ڕاخستبوو…
لەم بێ بەرگییەی خۆی دا
کڵۆڵی بۆماوەتەوە
ئەی کێ بە پەرۆشەوە
جانتاکانی کۆچ
هەڵبگرێت؟
کێ پێکی خەونە قڵیشاوەکانی
هەڵدات و
بڕوات؟
ئاسەواری پەشیمانی ئاورنگ
کەوتە سەر ڕووی و
مردنی ئەخواست تا بڕوات و
بەخەونەکانی نەگات
بەخاکەکەی ژێر پێی ڕازی بێت و
باوەش بەتارمایی خۆیدا بکات و
بڕوات
لەگەڵ پەرۆشیدا دواسەمای خۆی بکات و
شێتیەکی هەڵگرێت و بڕوات
لەناو مندا
دەنگێکی کز هەیەو پیتەکانی ناخوێندرێنەوە
سوتان …سوتان و …بۆنێکی زۆر خۆش
ژانێکه و لە هەیوانی ئەزەلیدا
دڕکێکە لە ڕابردوودا
دێت و دەڕوات
شەونخونی کوشندەیەو
دەمەو بەیان خۆڵەمێشیش هەڵەکانمان
ڕادەژەنێت
ئەی ئەو کەسەی بەرامبەرم ڕاوەستاوی
وەک پەیامبەرێکی لە خاچدراو
ئەی یەزدان
بە فویەک ڕۆحت لە بونەدا خوڵقاند
ئاوهاش دەبێت هاوسۆزم بیت
لەم لەرزەمدا
تا بزانم چۆن دەریا شەپۆل دەدات و
چۆن ئەو شەپۆلە دەبێتە خوێ
ئەی رۆح
دەتوانیت بەشداری یەکەم لەرزینم بکەیت و
هاوڕێم بیت لە دڵەوە
تا بزانم
چۆن سوتان دەبێتە
بۆنێکی خۆش و
پێکەوە ڕابکەین
لە ونبوونێکەوە
بۆ ونبوونێی تر

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish