Skip to Content

خەڵکی کوردستان دەبێت هەنگاوی چی کردن بنێن..! … سەروەرکەریم

خەڵکی کوردستان دەبێت هەنگاوی چی کردن بنێن..! … سەروەرکەریم

Closed
by تشرینی دووه‌م 7, 2018 General

دوای ئەزموون کردنی زیاترلە٢٧ساڵ دەست و پەنجەنەرم کردن ،لەگەڵ بزووتنەوەی کوردایەتی و سیناریۆگاڵتەجاڕیەکانی هەڵبژاردن حاڵ و گوزەرانی خەڵک خراپترو خراپ تربووە.بەدرێژایی زیاتر لەچارەکەسەدەیەک خەڵکی کوردستان هەنگاویان نەناوە بەرەو کۆتایی هێنان بەنەهامەتیەکانیان .
خۆشخەیاڵی و فریوو خواردن بە بەڵێنی درۆی ڕەنگاو ڕەنگ هەمووجارێک ناڕەزایەتیەکانی بەرەوشکست گۆڕیوەوهانایان بۆ جۆرێک لەبەدیل بردووەو ئاوات و ئامانجەکانیان پێوەهەڵواستی وە،بەبێ ئەوەی بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی و عەقڵانی لەپشت هانابردن بۆ ئەو بەدیلەوەبێت .
لەدوای ڕووداوەکانی ئازاری ١٩٩١وە(مەبەست ئەوەی خەڵکی کوردستان پێ دەڵێن ڕاپەڕین) ئەوەی بەرەی ناڕازی و ڕاستەقینەی دژی دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی بەدەستەوە گرتبوو بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان بوو ،بەوپەڕی جدیەوە لەپشت داخوازیکانی خەڵکی کوردستانەوە ڕاوەستابوو پشتیوانی سەرسەختی داخوازی و داواکاریەکانیان بووڕابەری هەموو خۆپیشاندانەکان بوون بۆنان و کارو ئازادیو وەستانەوە دژی تیرۆری سیاسی و کوشتنی ڕۆژنامەنووس و تیرۆری ژنان و ڕاونانی چالاکانی سیاسی و هتد…

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان شاهیدی دەورو نەخشی بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان بوو،لەئاڕاستەکردنی خەلکی کوردستان بۆ بەدەست هێنانی داخوازیەکانیان و کۆتایی هێنان بەنەهامەتیەکانی خەلکی کوردستان ،بەلام بۆچی ئەم بزووتنەوەیە سەمەرێکی نەبوو نەیتوانی کۆتایی بە نەهامەتیەکانی خەلکی کوردستان بهێنێت و دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردایەتی کۆتابکات ،لەسەر ژیانی خەلکی کوردستان و بەرەو پاشەکشە ببات ،لەچاو گەشەی سەرانی مافیای کوردو پانوپۆڕبوونی زیاتری دەسەڵاتیان و قوڵبوونەوەی زیاتری کێشەئابووری و سیای و کۆمەڵایەتیەکان.
بەچاوخشاندنێکی خێرابە سێ دەیەی ڕابووردووی خەبات و تێکۆشانی چەپ و مارکسیستەکان بەشێک لەو پاشەکشیەمان بۆ دەردەکەوێت ،کەبزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان هەڵگری پەیامی ڕێفۆرم خوازی بوون ،نەک خۆئامادەکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بۆشۆڕش و وەرگرتنی دەسەڵات ،لەلایەن هیزی چینی کرێکارەوە ،کەکاری یەکەم و کۆتایی چەپ و مارکسیەکانە.

ئامادەنەکردنی کۆمەڵگا بۆشۆڕش و خواستارکردنی بەڕیفۆرم سەرەتای پاشەکشەی بزووتنەوەی چەپ و ناڕەزایەتیەکان بوو،ئەوەش بەشیکی لەکورت بینی دیدوبۆچوونمان و هەژاری فیکریمان لەبارەی تیۆرەکانی مارکسیزم بۆ شۆڕش دەگەڕێتەوە .
ئەوکاتەی شۆڕشی ١٨٤٨فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت و هەوڵی چاکسازی دەدرێت مارکس و ئەنگلس بەساڵێک بەلەو شۆڕشە بەرنامەی سیاسی کرێکاریان بڵاوکردەوەو بەناوی مانیفێست و بانگەوازی کۆتایهێنانیان بەدەسەڵاتی سەرمایەداری فەڕەنساو جیهانیان ڕاگەیاند و خۆیان ئامادەکرد بۆ شۆڕشی کۆتایی هێنان ،نەک خۆشخەیاڵ بوون بەشۆڕشی ڕیفۆرمیستانە ،بۆیە کۆی بیروبۆچوون و تیئۆرەکانیان چڕدەکەنەوە بۆئەنجام دانی شۆڕش و کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ئەوکاتی فەڕەنسا ،بەرئەنجامی ئەوتێکۆشانە شۆڕسی کۆمۆنەی بەرهەم هێناو ئەگەر بۆماوەیەکی کەمیش بێت توانی هێزی چینی کرێکار شۆڕشەکەی نیشانی دنیای سەرمایەداری بدات و بڵێت ئێمە خواستاری کۆتایی دەسەڵاتین ،نەک ریفۆرم .

ئێمەی چەپ و مارکسیتەکان لەگەڵ ئەوەی هیزی یەکەمی شەقام بووین ،بەلام زۆرشەرمن بووین لەهەڵگیرسانی شۆڕشی کۆمۆنیستی و وەرگرتنی دەسەڵات ،ئەوشەرمنیە هەمیشە بووە هۆکاری پاشەکشەی ئەوبزووتنەوە حەقخوازانەیەو جێگرتنەوەی بزووتنەوەی ناسیونالستی نیمچە ڕەخنەگر لەدەسەڵاتی کوردایەتی بەخاتری بەدەست هێنانی کورسی و پارە ،ئەوەش بەڕوونی لەخۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی دەرکەوت و ڕابەرایەتی ناڕەزایەتیەکانی شەقام بەلای ئەو هیزە ئیسلامی ناسیونالستانە دا کەوت و خۆیان کردە خاوەنی دەنگەناڕازیەکان و وادارکردنی دەنگەناڕازیەکان بە ڕیفۆرم ،جگەلەوەی کاری هەمەڕۆژەیان بۆ لەبیر بردنەوەی بیرۆکەی شۆڕش کەوتنە هەڵڕشتنی دژایەتی ئایدۆلۆژیا و بانگەشەی نائایدۆلۆژی بوونیان دەکرد.ئەم کارەشیان تەنهاو تەنها بۆ دژایەتی مارکسیزو شۆڕشی کۆمۆنیستی بوو .

کاری ئەو ڕەوتەناسیونالست و ئیسلامیانە تەنهاو تەنها خزمەتی بەمانەوەی دەسەڵاتی ناسیوناستی کوردوبەردەوام بوونی مافیاگەری سەرانی مافیاکورد کردوو ،خەڵکی کوردستانیشی لەخەباتی ڕاستەقینەو شۆڕش دوورخستەوەو هانی دان ،لەڕێگەی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەوە بگەن بەمافەکانیان و هەرچوارساڵ جارێک دەیانبەنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و دەسەڵاتی سەرانی مافیای کوردیان پێ قایمتردەکەن و ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستانیش بەرەوپاشەکشەی زیاتر دەبەن .

تائێستا پاشکۆکانی سەرانی مافیای کوردایەتی توانیویانە بەهۆی دژایەتی سەرسەختی بزووتنەوەی چەپ و مارکسیستەکان کۆمەڵگا دووربخەنەوە لەشارێگای ڕستەقینەی ڕزگاری خەڵکی کوردستان و دەستپێکردنی شۆڕشی کۆمۆنیستی .
ئێستا دوای سێ دەیە لەدەسەڵاتی هۆڤیانەی کوردایەتی و پاشکۆکانی و بەسەر بردنی چەندین ئەزموون ،لەگەڵ سیناریۆگاڵتەجاریەکانی هەڵبردن و ئومێدی گۆڕانکاری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان ،خراپتربووە لەدوای ڕووداوەکانی ئازاری١٩٩١ ڕۆژدوای ڕۆژیش ئومێد بەگۆڕانکاری لەڕێگەی ڕیفۆرم و دیوەخانی کوردایەتی وە کاڵتر دەبێتەوە خەلکی کوردستان دەبێت بەشوێن بەدیلی شۆڕش گێرانەدا هەنگاوبنێن .

ڕەنگە ئێستا ئیتر کاتی هەنگاونانی چی کردنی جدی و شۆڕشگێرانەی چەپ و مارکسیتەکان بێت بۆئامادەکردنی خەلکی کوردستان بۆشۆڕشی چینایەتی و کۆتایی هێنان بەدەسەلاتی مافیای کوردایەتی .هەردواکەوتنێک لەخۆئامادەکردن بۆشۆڕشی کۆمۆنیستی کۆمەڵگا بەرەو وێران بوون داڕووخانی زیاتر دەبات .دەبێت چەپ و مارکسیستەکان دەست بەرداری باوەڕبوون بەڕیفۆرم بهێنن و هەنگاو بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش بەرن و کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکەن و شوراکانی کرێکاران سەربازان جوتیاران و شوراکانی چەکداری پێک بهێنن و خۆیان ئامادەبکەن بۆ شۆڕشی هۆتایی هێنانی دەسەڵاتی مافیاگەری کوردی .هەروەک مارکس و نەنگلس لەمانیفێستی کۆمۆنیست دا دەڵێن (باچینە چەوسێنەرەکان بەرامبەر بەشۆڕسی کۆمۆنیستی سەرتاپایان بێتە لەرزین ،لەم شۆڕشەدا کرێکاران هیچ لەدەست نادەن تەنها زینجیرەکانی دەستیان نەبێت بەلام جیهانیک بەدەست دەهێنن).

هۆڵەندا
٦/١١/٢٠١٨
سەروەرکەریم

Previous
Next
Kurdish