Skip to Content

گمەگمی شەڕ … كەژاڵ عەلی

گمەگمی شەڕ … كەژاڵ عەلی

Closed
by تشرینی دووه‌م 11, 2018 General, Poems

لە دیوەخان
لە مزگەوت
لە سەنگەر
لەسەر كورسی،
لەھەر كوێ؛
‎ھەمیشە شەڕ.

،‎میلی تفەنگێك دێنمەوە
؛‎فیشەكێك دەنێمه بەر ئاشتی،
فيشەك فرميسكى تفه نگه بۆ كۆتری برين.

‎،تفه نگێك دەڕێسم
‎لوولەكەی دەنێمە سەر نەرمەی ڕانی با؛
‎با بایدا،
‎تفه نگ ته شى به رخودانه بؤ یاخی بوون.

‎،قه وانێك بەتاڵ دەكەمەوە لە مانا،
‎پڕی دەكەم لە كلتووری خۆشەویستی؛
بۆ ھەمیشە ،
بۆ داھاتوو.

‎ده سرێژێك دەهؤنمه وه
ھەر دنكەی لە یاقووتی زامێك،
‎ده يكه م به ملوانكه يەكى درێژ درێژ؛
‎بۆ ئازادی..

كەژاڵ عەلی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish