Skip to Content

تابلۆو پەیامی شێوەکاران … سەروین ده‌روێش

تابلۆو پەیامی شێوەکاران … سەروین ده‌روێش

Closed
by تشرینی دووه‌م 11, 2018 General

زیاتر لە بیست نیگارکێش ھەن،نەیانتوانی تابلۆی ژیانی خۆیان ڕەنگ بکەن لە پاش مائاوایی کردنیان لە ژیان نرخی یەک تابلۆ لە تابلۆکانیان گەیشت بە یەک ملیۆن دۆلار،کورد گوتەنی زیندو کوژی مردوو پەرست، وا دیارەئەو دەردە ھەر لەنێو ئێمەدا نیە،لەوانەیە ئەم دیاریدەیە چەند ھۆکارێکی لە پشتەوە بێت،تابلۆکان بە تێپەڕ بوونی کات وەک ئاسەوارێکی کۆن بناسرێن وەک پەرجوو دووبارە بوونەوەیان نەبێت،ئەمەش وا دەکات دەگمەن بن و نرخیان بەرز بێتەوە،لە ئەنجامی ئەمە تابلۆکان بە تەمەنتر دەبن لە تەمەنی نیگار کێشەکە.
کلۆد مۆنت ٩٥ تابلۆی ھەبوو،ئۆگەست ڕینوار خاوەنی ٧٩تابلۆ بوو،ئادگار دیگاس٣٤ تابلۆ ،پۆل جەزانی٢٧تابلۆ وکامیل بیسارۆ ٢٦ ،ھێنری مانیێۆس٢٥
وە ٢٤تابلۆی ئەمیدێۆ مۆدی گلیانی و٢٤تابلۆی ڤان کوخ لێرەدا تەنھا ئاماژە بە تابلۆکانی ڤان کوخ دەکەم و بەداخەوە تا لەژیان بوو تەنھا توانی بە بیست دۆلار یەک تابلۆ بفرۆشێت،لەکاتێکدا دوای کۆچ کردنی لەم ژیانە پڕ گاڵتە جاڕیە لە مەزادێکدا نرخی تابلۆ بەناو بانگەکەی (زنجیرە گوڵە بەڕۆژەکان)بە چل ملێۆن دۆلار فرۆشرا،ھەروەھا ملیاردێری یابانی ریۆ سایتۆ تابلۆی (دکتۆر گاشێ)ی بە ھەشتاو سێ ملیۆن دۆلار کڕی و لە ڕاسپاردەیەک دا داوای ئەوەی کرد لە دوای مردنی لەگەڵی بنێژرێت ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٩٦ سایتۆ ماڵئاوایی لە ژیان کردوو لەو ساوە تابلۆکەش دیار نەما،تابلۆی (ئینجانە) بە شەست و یەک ملێۆن دۆلار فرۆشرا،لە ڕاستیدا ھەموو ئەوانە پێشەکیەک بوو بۆ ئەوەی بتوانم وەڵامی پرسیارێک وەرگرم کە مێشکمی جەنجاڵ کردبوو،لە کۆمەڵێک نیگار کێشی دەست و پەنجە ئەفسوناوی بەناوبانگ کە جوانی و سۆزو نەستیان لە ناخیانەوە گواستۆتەوە بۆ سەر تابلۆکانیان بۆ گەیشتن بە ئیستاتیکا و کەمال…

پرسیارم لەم ھونەرمەندە ناوازانە ئەوەبوو:
بۆ بڕیارتان دا ببن بە ئارتێست و ھەست بە چی دەکەن لەکاتی وێنە کێشان؟

ئاراس کەریم دەڵێ:

هونە ر زۆر گە ورە یە، من لە و باوەڕەدام هونە ر لە ناخی مرۆڤە کانە، هه ڵقوڵاوی ناخ و دە رون و حە زێکی تایبەتە، هه رکە س بە جۆرێک کاردە کات، بە پێی تە مە ن و ڕە گە زیش کە سە کان ناخی خۆیان دە ر ئە بڕن لە پیشاندانی تابلۆکانیان جا بە هه ر جۆرێک بێت، وەزۆر جاریش هۆکار هه یە تا بتگە یەنێ بە و ئاواتە، من کاتێک وێنەیەک دەکێشم پڕ دە بم له و خە یاڵە ی لە ناخمدا دروست ئە بێت، وە زۆر شتی تر هه ن کە یارمە تیم ئەدەن لە کاتی وێنە کێشاندا بۆ نمونە زۆر جار تە نهایی وانە یە کی باشت پێ ئە بە خشێ یاخود ئەو میوزیکەی کە تۆ پێت خۆشە ئە بێت بەهاندەر.


جالە سەیفەدین:

سەروین خان وێنە کێشان دەربڕینە ھەروک چۆن جەنابت ھەستەکانت لە نوسینەکانت دەردەبڕیت،ڕەنگبێ ئێمە لەجیاتی ئەو زمانی ئاخاوتنە بە فرچە و قەڵەمەکانمان و تۆنی ڕەنگەکان بدوێین

ڕەسول ئەحمەد:

وێنەکێشان لای من گەڕانە بە دوای جوانیی و مشتوماڵ کردنی هەستی جوانییە کە وێنەیەک دەکێشم دوای وێنەکێشان زیاتر هەست بە جوانیی ڕەنگ و هێڵەکان دەکەم کەواتە هونەر تاودان و بەهێز کردنی هەستەکانە ۰

ھۆشمەند موەفەق:

بەڕێوەبەری کوردش ئارت گروپە دەڵێ:
ھونەرمەندبوون زۆر ئاسانە.. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر قورسە…
ئەتوانی بە ھەوڵدان ببیتە ھونەرمەند بەمەرجێ ڕۆحی ھونەری لە دڵتا بڕوێنی….
وە زۆر قورسە لەبەر ئەوەی ئەبێ لەھەموو لایەنێکەوە قوربانی بۆ بدەیت…..
ڕەسم کردن ھەستێکی زۆر خۆشی ھەیە لەھەمان کاتدا ھەستێکی زۆر ناخۆشی ھەیە،بۆنمونە کاتێ وێنە ئەکێشی لەھەموو کەس زیاتر ھەست بە جوانی و بەھای شتەکان ئەکەیت و بەشێوەیەکی جیاوازتر لە خەڵکی ناسکی و ڕەنگ و شێوە و فۆڕمی شتەکان ھەست پێ ئەکەی ….
بەڵام زۆریش ناخۆشە لەبەر ئەوەی لەزۆر خەڵک زیاتر ھەست بە حەقیقەتەکان ئەکەی.. چۆن جوانیەکان ئەبینی بەھەمان شێوە ناشرینی و ناخۆشی و نەھامەتیەکان ئەبینی… لەخەڵکی زیاتر ھەست بە موعانات ئەکەیت و لە خەڵکی زیاتر ئازارەکانت دوور و قوڵ ئەبنەوە، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەمانەدا وێنەکێشان نیشاندانی ھەموو جوانیەکان و ھەست و سۆزە،ئەشتوانم بڵێیم بۆمن وێنەکێشان مانای بەردەوامی ژیانە.

ئاڤان ئەبوو بەکر:

کێشانی وێنە بەھرەیە وە ئەوەش وادەکات خۆشەویستیم بۆ ھونەر دروست ببێت و ھەوڵی بۆ بدەم و ناتوانم وازی لێبھێنم وێنە کێشان وام لێ ئەکات تەنیا بم ئەو کاتانەی خەریکی کێشانی تابلۆیەک دەبم لە دونیا دوور دەکەومەوە ،ھەموو ھەستەکانم تێکەڵ بە ڕەنگ ئەکات و دڵخۆشم ئەکات.

پەسەند. ج .جەلال:

کاتێک دڵخۆش بم وێنە دەکێشم،كاتێک بێدەنگ بم وێنە دەکێشم کە دەگریم وێنە دەکێشم حەز بە ڕەنگ کردن دەکەم.

ساڤان:

ھەموو مرۆڤێک ھونەر مەندە قەڵەم و فرچەو کاغەز بخە بەردەم ھەر منداڵێک پێیەوە مەشغوڵ دەبێت ئەوانەی کە ئەبن بە ھونەر مەند ئەوانەن کە ئەو حەزە منداڵەیان نامرێت وە ئەوانەی لە تەمەنێکی گەورە دەست پێ دەکەن ئەو حەزەیان تێدا زیندو دەبێتەوە وێنە کێشان بۆ من خاڵی کردنەوەی ئەو وزەیەی کە کە ناخمدا ھەیەو دەربڕینی ئەو ھەستانەیە کە نایەتە گۆ وە گەیاندنی بیرۆکەیەکە بە شێوەی بینراو ھیوادارم ھەموو مرۆڤێک جۆرێک لە ھونەر بکات بە خولیا چونکە ھونەر پەیوەستە بە مرۆڤ بوونەوە، پێش ھەر شتێکی تر.

میوان مەولوود ھونەری وێنە کێشان ئەو حەزەیە کە ناخ و کەسایەتی وھەر پەیامێک کە ھونەر مەندەکە پێیەتی و دەتوانێت بیگەیەنێت کە زۆر جار ناتوانێت بە قسە کردن یان بە کردار دەری ببڕێت وە ھونەر مەند دەتوانێت لە ڕێگای نیگارەکانەوە بە بیگەیەنێت…

ڕێناس موراد:

ەموی چەن مانگێکە دەستم کردوە بە وێنە کێشان بەڵام تاکە شتە کە لەگەڵیا ئاسودەم کە دەست بە وێنەکێشان ئەکەم ئەڕۆمە ناو دنیایەکی تر

ڕۆژان عومەر:

من وه ك خودى خۆم له منداليه وه حه زى وينه كيشانم هه ر هه بوو . بۆيه ئەو حەزه له گەڵم گەوره بوو زياتر ئاره زوى فيربونم دەكرد و زياتر ڕۆدەچوومە ناخى كاره كان به چە ندین کاتژمێر خه ريكى وينه كردن ده بم به بى ئەوەى هه ست به ماندى بون بكه م وه هه ست به ڕۆیشتنی كات بكەم
وينه كردن بوەته به شيكى زۆر له ژيانم كه هه ميشه ئاراميم پێ دەبه خشێ وينه كردن له لام بووەتە زمانى گفتو گۆ كه بە ھۆی وينەکانمەوە ده توانم باسى خۆشی و ناخۆشیەکانم بکەم.

عەلی میم یوسف:

لەم کارەی نەخشاندنوونیگارکێشیدا مرۆڤ زۆر جار ئەوە بەدەست دێنێ کەلە قۆناغەکانی بەجێ ماو بەدەستی نەهێناوە
وە بەدیوێکی تریش مرۆڤ کەسایەتی دووەمی خۆی دەدۆزێتەوە بە کارە هونەریەکەی وە کەسایەتیە کانی تر لە بوارەکانیتر شتێکی ترە.
دەربڕینی ئەو ھونەرمەندانە بۆ ھونەرەکەیان کاریگەری زۆری لەسەرم جێھێشت تێگەیشتم کە هەر شێوەکارێک لە پەنجەرەیەکەوە دەڕوانێتە ئەم جیھانە فراوانە،ئەوان بە رامبەر بەجوانی خۆیان بەدەستەوە دەدەن و لەگەڵ ئەوەشدا براوەن،وەک ئەوەی لە شەڕێک بە دۆڕاوی بگەڕێنەوە بەڵام بە وانەو حیکمەتێکەوە…

بەرەو خەیاڵێکی جوان بەڕێ دەکەون،
کاتێک پەیامی ئەو بەھرەمەندانە لە کارەکانیاندا ڕەنگ دەداتەوە تێدەگەین کە ھونەر پەروەردەکردنی ھەست و جوانی و خەیاڵە…
وەک چۆن ھەمیشە دوای خواردنەوەی قاوە چیرۆکێک لە فینجان بە جیێدەمینێ، ھونەرمەندی شێوەکاریش لە تابلۆکانیان سەربردەو گێڕانەوەو نھێنییەکان لە نیگارەکانیان نیشانەی پرسیار بۆ ئێمەی خولیای جوانی بەجێ دەھێڵن.

سەروین ده‌روێش

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish