Skip to Content

دیدار له‌گه‌ڵ سوهه‌یلا مێهه‌می خانمه‌ شاعیری کوردی سنه‌یی

دیدار له‌گه‌ڵ سوهه‌یلا مێهه‌می خانمه‌ شاعیری کوردی سنه‌یی

Closed
by تشرینی دووه‌م 11, 2018 General, Literature

ئاماده‌كردنی: جەلال هۆرێنی
————————

سوهەیلا خانمێکه‌ خاوه‌ن وشه‌ی جوان،هه‌ستێکی ئه‌ده‌بی و خوێنه‌رێکی جدی، خامه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی پڕه‌ له‌هحنراوه‌ی جوان،ئه‌و له‌ده‌قه‌کاندا ده‌مانباته‌ نێو خه‌یاڵه‌ پڕ له‌ڕێگاکانی خۆی ئه‌گه‌ر شاره‌زا نه‌بیت> ڕه‌نگه‌ له‌یه‌کێك له‌ڕێگاکان ون بیت.
خانمێك خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ده‌ق و قه‌ڵه‌م و وشه‌ ده‌کات و شه‌وانه‌ش ئاوێزانی خه‌یاڵه‌کانی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌کی تر له‌دایک بێت.
سوهه‌یلا مێهه‌می خانمه‌ شاعیری کوردی سنه‌یی….

جەلال هۆرێنی: چۆن ووشە بەکاردەهێنیت لەهۆنراوەدا، واتە گرنگی ووشە لە رستەدا چیە؟

وه‌ڵام/ هەر بەو شێوە کە وشەکانی جیاواز لە شیعری نوێدا بەڵێنی هاتنەوە لە نێو دەقدا پیان درا لە زۆرینەی شێوازەکانی هاوچەرخی سونەتی و کلاسیکیشدا نوێگەرای کرا و هەر بەم شێوازە نوێگەرای لەوێش کرا. لەم چەشنە نووسینەدا هیچ وشەیەک لە خۆیدا شاعیرانە نییە و هەر وشە و پێکهاتەی تەرکیبات بە گۆڕانکاری لە خۆیدا دانرێ لە شیعردا و ڕەگەزی شاعیرانەیەک لە خۆی بنوێنێ.

ئەم وشەکانە لە چەشنی شێوەزار و ناوچەیی دەکرێتە بەر تاکوو دەستەواژەی ئەدەبی و چەمک و ئیدیومیشی دەتوانین ئاماژە بکەین. زۆربەی شاعیرانی سەردەم لە هەڵبژاردنی وشە و دەستەواژە لە شاعیرانی کۆن خۆیان جیاواز کردووە واتە وشەگەلێک ئێستا لە نێو کۆمەڵگا و جیهانی سەردەمدا بە کار دەچێ لە سەردەمی کۆن هەر نەبووە و ئێستا شیعری هاوچەرخ ئەوەی دەوێ بە پێ رۆژبوونەوەی لە وشەی نێو کەڵک وەربگرێ بۆ ڕاکێشانی بەردەنگ بۆ خۆی.پێکهاتی زمانی لە راستییدا لە گەڵ فاکتەرەکانی دیکەی زماندا وەکوو پەیوەندی وشەکان و ئاهەنگی نوتەکان و حەرفەکان و بە گشتی بارهێنانی من لە وشە و دەستەواژەکان و بارهێنانێک کە ئەوان لە شیعردا هەیانە و شێوازێک کە ئەوان لە قەڵەمدا تا سینگی لاپەڕە هەیانە و مەودای بەدی هاتنی وشە لە فیکری مندا و پێگەی لە ڕەستەدا زمانی شیعرن.

جەلال هۆرێنی: تاچەند گرنگی بەخاڵ بەندی دەیت لە دارشتنی دێرەکاندا، واتە گرنگی خاڵبەندی بۆ هۆنراوە چیە؟

وه‌ڵام/ پل والری ئەڵێت: شیعر بە سەما وێنا دەکات و نەسریش واتە دەقی ساکار بە پیاسەیەکی عادی، پیاسەی عادی شوێنێکی دیاری کراوی هەیە بەڵام شیعر وەکوو سەما شوێنێکی دیاری کراوی نییە و بگرە ئەگەر سەمامەبەستێکی دیاری کراو بێت کومێدیایە، واتە شیعر لە خۆیدا شوێنی مەبەستە نەک بۆ شوێنێکی دیاریکراودا بڕوا.
لایەنگرانی شیعر بڕوایان هەیە کرداری شیعر لە هەڵوەشاندنی زماندایە لە نووسینەکانمدا واتە دەقی شیعر خاڵ بەندی شتێکە کە خۆدی زمان کردوویەتی ئەوە نییە کە من بە نییەتی داڕێژراو ئەو کارە بکەم ڕەنگە دوای ئەوە شیعرەکەم نووسی هێندێک دەستکاری بکەم بەڵام شیعر لە خۆدی خۆەیدا زمان لە سەمایەکی شێتانەدا دەڕوا و ڕەنگە بوەستێ و دیسان لە تەقتیعێکی دیکەدا دەسپێبکاتەوە وبێ شک پولینبەندی لە دەقی شیعریدا ناچێتە ریزی دژە باودا و چوار چێوەکان دژی شیعری هاوچەرخدان بەڵام داڕشتنی شیعر ئەوەیە کە زمانی شاعیر دیاری دەکات و لە داڕشتنەوەدایە کە کاتی خوێندنەوەی دەقیکی شیعری دەتوانین بە ناوی سوبژە ئاماژەبکەین. لایەنگرانی ڕەخنەی نوێ هاوچەرخدا پێکهاتەی شیعر وەکوو شێوازێک نازانن کە ناوەڕۆکیان تێ کردبێت. ئەوە دیاردەیەک ئەزانن لە گەڵ ڕوودانی هاتنی شیعر ڕوودەدا. هەر بەم بوونەیەدا لێکۆڵینەوەی شیعر جیا لە ناوەڕۆک لێکۆڵینەوەیەکی نابەجێیە. زمان پێکهاتەیەکە لە وشە و هەڤدو و ڕستە و چۆنییەتی پەیوەندی نێوان ئەواندایە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە فورم و داڕشتنەوەدا.

جەلال هۆرێنی: کاریگەری هۆنراوەی نیشتیمانی لەچیدایە؟

وه‌ڵام/ لە چاخی کەونارەکاندا کە کۆموونەکان و هۆز و تیرە پێکهاتن و هەر کام لەوانە بوون بە خاوەنی زمان و شوێنی خۆیان و بەرەبەرە کلتووری خۆیانیاندا بوو و وەکوو ئەمەگناسی بو دایک کە فێری زمانی تایبەت دەبوون نیشتمانیش بۆ بە جێگا و شوێنێکی پیرۆز هەروەها زمان تاک لە بێ باوەڕی و دەردەهێنێت و دەبێتە خاوەنی هێزێکی باوەڕ پێ کراو. واتە چەمکێکی پێناسەی کەسەکان نیشتمانە و بەتایبەتی نەتەوەی کورد بە درێژایی مێژوو خەونی نیشتمانێکی سەربەخۆ و یەکگرتوو دەبینن ، شیعر زمانی هەست و سۆزە و نیشتمان بە وێنای دایک مێژووێکی روونی هەیە لە دەقە ئەدەبییەکان بە تایبەت شیعردا هەر بەم بوونەوەکاتێک هونراوەیەکی نیشتمانی خۆێننەوەی بۆ دەکرێ هەستی بەردەنگ داگیر دەکات

جەلال هۆرێنی: پێوایە تۆ کاریگەری دەقی کەلاسیکت لەسەربێت،یان دەتەوێت لەرەهەندی هۆنراوەی سەردەم کار بکەیت؟

وه‌ڵام/ شاعیری گەورە ئێرانی و بونیاتنەری شیعری نوێ لە ئێراندا دەڵێت” ئەدەبیات و وێژەیی ئێمە دەبێ لە هەموو چەمکێکەوە بگۆڕدرێت بابەتی نێو کیفایەت ناکات و پەرەپێدان بە ناوەڕوکیش بە شێوەی نوێ تەواو نییە، ئەگەریش کێش و سەروا بگۆڕین و دێڕ و ڕستە کورت و درێژ بکردرێ ئەمانە شیعر نوێ ناکاتەوە بە گشتی دەبێ چوونیەتی کارەکە بگۆڕین و ئەو شێوازی رافە و رەوایتی لە جیهانی زانستی و شعووری مرۆڤەکانە بە شیعر بدەین. تاکوو ئەم شێوە بیرکردنەوە نەبێ هیچ شتێک روو نادات بە گشتی نووسینی دەقی شیعری مێژوویەکی هەیە دوور و درێژ بە شێوازگەلی جۆرواجۆر لە سەر شیعر کار کراوە و شێوازکەلی شیعری تاقی کراوەتەوە لەبەرا شیعری کلاسیک وەکوو مێژینەیەکی رووناک و بەرز خوی نواندەوە و شاعیرانی ئێستایش هتر لە سەر ئەو بنچینە ڕوواون کە دەبێ خزمەتی خۆیان بە زمان و ئەدەبیات بە شێوەی ئەمرۆژی پەرە پێ بدەن و بۆ نوێ کردنەوەی زمان دەستی زانستیانە و شاعیرانەێ خۆیان وەگەڕ بخەن. هەر بەم بوونەوە منیش هەوڵی خۆم ئەدەم هاوکات کە هەموو شێوازێکی شیعری تاقی دەکەمەوە زۆر چێژ لە شیعری شاعیرانی نوێخۆاز دەبەم و هەوڵ ئەدەم منیش کەسێک لەوان بم.

جەلال هۆرێنی: چی سوهێلی کرد بە شاعیر؟

وه‌ڵام/ گەورەیەک دەڵێت بۆ شاعیر بوون تەنیا وشە شیاو نییە ئەزموونی وشە و دۆزەخ پێکەوە دەتکاتە شاعیر ئەمە وتەیەکی ڕاستە دەبێ بڵێم هەر لە مێژە واتە منداڵی زور چێژم لە وشەی نێو کتێبەکان وەردەگرت حەزم بۆ لە بەینی وشەکان خۆم ون بکەم لە مێشکی خۆمدا هەموو کایەکانم لە کەڵ وشەکاندا دەکرد زور چێژم لە رۆمان و ئەو دێڕە سیحراویەانەم دەگرت کە دوایی بە شیعر لە گەڵیاندا اشنا بووم.

جەلال هۆرێنی: لە هۆنراوەکاندا، هەست بەتەنهای مرۆڤ دەکرێت ، تۆ پێت وایە تەنهایی کاریگەری چیە ؟

وه‌ڵام/ تەنیایی بۆ من هەموو شتێکە، تەنیایی بەو واتا نالێم کە خۆم دوور بکەمەوە لە کۆمەڵگا بەڵکوو تەنیایی من پڕ و قەرەباڵغە لە وشە و کتێب و شیعر واتە جیهانێکی جوان و ڕازاوە بەڵام لە شیعردا کە دەنووسم قەڵەمێکی ژنانە دەردەکەوێت مێژووی ژن بوون لە ناو کلتوور و نەریتی دواکەوتوودا و جیهانێکی ژن ئازاردا، قەڵەمێک زمانی ئەو یاسا و کلتوورە داسەپاوانەی کە بە سەر ئازادی ژندا هەیە هاوار دەکات و بە گشتی لە جیهانی بێ دەسەڵاتی و ئەو ئازارانەی مرۆڤ دەدوێ و ئەگەر جگە لەویش بێت شیعر نییە.

جەلال هۆرێنی: زمانی نوسینی دەق لای تۆ زۆر جار لەزمانی ئافرەتێک دەردەچیت بۆ زمانی پیاو ،ئایا هەستت پێکردوە؟

وه‌ڵام/ پولینبەندی شیعر خۆی دەچێتە چوارچێوەکانەوە و سنور کە شیعر هەڵگری ئەوە نییە دیارە لە مێژە هێندێک کەس زمانی شیعریان بۆ ژن و پیاو جیا کردووتەوە و شیعریشیان بە کار هێناوە بۆ شرۆڤەی چاو و بروی خۆشەویستی و فیراق و تاد بە پێ رووداوەکانی جیهان و بە تایبەت ناوچەی جوغرافیایی و هزر و بیر نووسەری هاوچەرخ دەقەکانیش گۆڕانکاریان بە خویاندا بینیوە هەرچەند من وەک ژنێک هەوڵ ئەدەم لە بەرا وەکوو مرۆڤێک باس لە ژیان و ئازارەکانی ژیان بکەم بەڵام هەوڵی ئەوەیشەم بەرچاوە لە دەقەکانمدا ئاماژە بە ئەو جیهانەی کە ئازار دەهێنێتە پێشی ژن بە زمانی شیعرم بنووسم.

جەلال هۆرێنی: خۆشەویستی لای تۆ پێناسەیەکی دیاریکراوی هەیە؟

وه‌ڵام/ ” خۆشەویستی” ئەگەر واتای گرێدراو بێت شتێکی بێهوودەیە چۆن ئێمە لە هەمووی ژیان لاواز دەکات و بەرەو فەنابوون دەمانبات زۆربەی خەڵک ئەو گرێدراو بوونە لە گەڵ خۆشەویستی بە هەڵە دەگرن بەڵام خۆشەویستی شتێکە کە دەبێتە هۆی بە هێز کردن و شاد بوونی مرۆڤ.خۆشەویستی دەبێ ببێتە گەشەی هزر و جیسم و رۆح ئەگەر ئەو واتایەی نەبوو ئەوە شتێکی جگە لە خۆشەویستییە و بە هەڵە تێگەیشتووە خۆشەویستی لە لای منەوە شیعرە نووسینە و خۆێندنە و گەشە کردنە لە ئەمانەدا ئەوەی لە فەنا بوون دەمپارێزی شیعرە و خۆشەویستی منە

جەلال هۆرێنی : ئەگەر بکرێت پرۆفایلی بەریزت بنوسیت

من سوهەیلا مێهەمی له‌شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبنەماڵەیەکی ئەدەب دۆست لەدایکبووم, واتە باوکم شاعیرە و هەر لەکاتی منداڵییمدا بەوشەی جوان و دەقی جوان ئاشنابووم، ده‌؛رێ بڵێم هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ گوێچکه‌م به‌تێکستی ئه‌ده‌بی ئاودراوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ساتانه‌ی باوکم شیعری مامۆستایانی گەورەی کوردی دەخۆێندەوە دەبووە هۆی خەیاڵاتی جوان لەمێشکمدا.

بەرەبەرە قۆناغەکانی خوێندنم تەواو کرد کەبەهۆی ئەوەی زمانی زاڵ زمانی فارسی بوو لەناوه‌نده‌کانی خوێندندامنیش شیعرەکانم بەزمانی فارسی بوو, بەڵام هەر لەخەڵوەتی خۆمدا بوو کەهێندێجار بەمامۆستایانی ئەدەبیات پێشانم دەدا وهیچکات هەوڵی بڵاو کردنەوەیانم نەدەدا لەسەر کێش و سەروا و ئەوان باسمان دەکرد, بەڵام ماوەیەکی زۆر لە ئەدەب بەهۆی هێندی کێشەی ژیان دواکەوتم .. ئەوەی بەهونەر و ئەدەبیات ئاشنا بێت دەزانێ ئەوانەی دەست بۆ قەڵەم دەبەن ئەستەمە دەستبەرداری ئەو ڕێگا بن بەهەوڵ و تێکۆشانی خۆم دەستم کرد بە فێربوونی زمانی کوردی و دەستم کرد بە نووسینی شیعر بەکوردی واتە به‌زمانی دایک لەکۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبییەکاندا بەشدارییم کردووە و زۆربەی شیعرەکانم لەگۆڤارەکانی رۆژهەڵات و هێندێ رۆژنامەی باشوریش بڵاو بووتەوە وەکوو ئەزموونی ئەوانم هەیە ئێستایش لە بواری کۆمەڵناسی لەزانکۆدا دەخۆێنم و کۆمەڵە شیعرێکم بەم زووانە لەچاپ دەدرێت.

Previous
Next
Kurdish