Skip to Content

سەلام عومەر جوانى بۆ خۆى دەبات … زیرەک کەمال

سەلام عومەر جوانى بۆ خۆى دەبات … زیرەک کەمال

Closed
by تشرینی دووه‌م 30, 2018 General

سەلام عومەر بەر لەوەى زمانى بە شیعرء وشە ئەدەبییەکان بپژێء لەنێو ئەو دنیا سەرامەدىء رەنگاڵەییەدا فەراژى بێت، وەکو لاوێکى خەباتگێڕء نیشتمانپەروەرء هەستکردن بەرامبەر مەسەلەى رەواى گەلەکەى پەیوەندى بە دێرینترین حزبى ئەم وڵاتەوە کردووە، لە نێو دنیاى تاریکء مەترسیدارى بەعسدا بەنهێنى بۆ ئازادى وڵاتء نیشتمانێکى ئازادىء گەلێکى بەختیار لە خۆبردووانە گیانى خۆى خستۆتە سەر لەپى دێوزمەى مردن.

بەڵام دواتر تێگەیشتووە مرۆڤ بە تەنها بە رێگاو کەرەستەکانى سیاسەت ناتوانێت خزمەتى وڵاتەکەى بکات، بڕواى وابوو سیاسەت بە تەنها دەرەقەتى خوێندنەوەى واقیعء ئاڵۆزییەکانى ژیان نایەت، بۆیە بە قادرمەى خەیاڵەوەى دەستى بە قژى رەنگاو رەنگى پەلکە زێڕینەى شیعرەوە گرتء دواتریش رووەء دنیاى هەزار رەنگى خەیالڕء سەرامەدى ئەدەبء زمان هەنگاوى نا. لەوێش چەندین بەرچنەى میوەى چل تامى دایە خوێنەرەکانى، سەلام عومەر تاکو ئێستا چەندین کتێبى شیعرىء بابەتى ئەدەبىء رۆژنامەوانى بڵاوکردۆتەوە، دواکارى جوانیشى (رۆمانى جن بۆ خۆیم دەبا) بوو.
منداڵى بەخوێن ئاودراوە، خوێن نەک تانء پۆى ژیانى منداڵى داپۆشییوە، بەڵکو لاوێتى شاعیرەکەشمانى بۆ خۆى بردووە، منداڵىء لاوێتى دوو قۆناغى یەکجار گرنگن لە ژیانى هەر مرۆڤێکدا، ئەگەر منداڵى بە هەموو پێوەرەکان، بریتى بێت لە پاکیزەیىء یەک پارچە لە رەنگاڵەیىء جوانى، ئەوا لاوێتى بەهارى تەمەنى مرۆڤەء حەزء تاسەو وزەء چێژە رۆحیىء دەروونییەکان هەڵپەى خۆنمایش کردنیانە بۆ ناو کایەکانى ژیان، بەڵام لێرەداو بە گوزەرێکى شاعیرانە بەنێو رۆمانى (جن بۆ حۆیم دەبا) تێدەگەین سیاسەتى دیکتاتۆرء سەختى ژیان، لێنەگەڕاون سەلام عومەر لەنێو دونیاى رەنگاڵەیىء ساراى بەگوڵ چنراوى ئەو دوو وێستگەیەدا ئاوا بژى کە خۆى ویستوویەتى، بەڵکو ئەوە سیاسەتە ماهییەتى ژیانء شوێنگەء شێوازى ژیانى سەلام عومەرى لە فۆڕمء ناوەڕۆکێکى خوێناوى ترسناک داڕشتووەء ئێستاش شاعیر بە حەسرەتەوە بە زمانى ئەدەب قسەى لەسەر دەکات، لاشەى خوێناوى ئامانجى دراوسێى تووشى شۆکى کردووە، هەڵبەت خوێنء منداڵ!!!

لە بارەوەى یادەوەرى قسەیەک هەیە دەڵێت رووداو چەندە کاریگەرى لەسەر ژیانى مرۆڤ دانابێت، ئەوەندەش لە یادەوەرى ئەو مرۆڤەدا دەمێنێتەوە، بۆیەش شاعیر دیمەنى دڵتەزێنى لاشەى خوێناوى ئامانجى خستۆتە دوو توێى رۆمانەکەى.

دواتر نووسەر بە خەیاڵەوە دەچێتە سەر هەسارەو، بەڵام ئامانجى برادەریشى لەگەڵدایە!! که‌ دەڵێت مەبەستى نووسەر لەو سەفەرە خەیاڵییەء چوون بۆ سەر هەسارە تۆڵەکردنەوە نەبێت لە زەوى؟! زەوییەک لاشەى برادەرەکەى لە خوێن وەردابێت، که‌ دەڵێت مەبەستى ئەوە نەبێت لەو بەرازاییەوە بە زەوى بڵێت ئەها من چەندە لە تۆ باڵاترم؟ یان که‌ دەڵێت مەبەستى نووسەر لەو سەفەرە خەیاڵییە رێزو خۆشەویستى نەبێت بۆ میرزا مەنگوڕى رۆشنبیر کە زیاتر لە پەنجا سالڕ پێش ئێستا بە خەیالڕ گەشتى مەریخى کرووو لە بەرامبەر ئەمەشدا جەهلى کۆمەڵگاو سەلەفیەتى فیکرى لە ماڵەکەى خۆى بەردبارانیان کردن، هەڵبەت یەکێک لە خەسڵەتء مۆرکە هەرە جوانەکانى رۆمانى (جن بۆ خۆییم دەبا) ئەوەیە کە نووسەر خوێنەر لە پانتایىء قۆناغێکى دیاریکراوى مێژوویى راناگرێت، بەڵکو دەستى دەگرێتء دەوانء دەوەن گوند بە گوندء شار بە شار دەیگێڕێتء لێناگەڕێت لە شوێنێکى دیاریکراودا چەق ببەستێتء گرمۆڵەبێت، لە وێستگەى منداڵى خۆیەوە بەرەو دنیاى خەیاڵى سەر هەسارە لەوێوە بەرەو دنیاى سیاسەتء پێشمەرگایەتىء دواتر جەنجاڵى شارء بڕانى کارەباء ئاڵۆزىء تەنگژە قووڵەکانى ژیان، ئەو ژیانەى سیاسەت خەریکە لە گرێژنەى دەباتء لەبنء پۆتکەوە دەرى دەهێنێت، نەفەسى شیعرىء چێژى زمانء گەمەى فەنتازیا بەتانء پۆى رۆمانەکەوە دیارە، هەڵبەت نووسەر بەر لەوەى رۆمان نووس بێت ئەو وەکو شاعیر هاتۆتە ناوو دنیاى ئەدەبء رۆشنگەرى، بۆیەش هەر کەسێک تێبگات، دەزانێت نووسەرى (جن بۆ خۆیم دەبا) شاعیرە، لەگەڵ ئەمەشدا دڵشکانء خەمێکى قووڵه‌ بە نووسەرى ئەو رۆمانەء بگرە کۆى بەرهەمە ئەدەبییەکانى (سەلام عومەر)ەوە دیارە، جا چۆن وانابێت!! کەسێک خۆى شاعیربێتء زەمەنى منداڵى لێ درزابێتء لاوێتى وێران کرابێتء سیاسەت ئاوارەى کردبێتء هاوفیکرەکانى بەپێى پێویست نەیان ناسیبێت چۆن غەریبء دڵشکاو نابێت.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish