Skip to Content

هاودەم … شیعر : ایرج رزمجو … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

هاودەم … شیعر : ایرج رزمجو … وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

Closed
by تشرینی دووه‌م 30, 2018 General, Poems


شیعر : ایرج رزمجو
ئاواز : منوچهر چشم آذر
گۆرانی : داریوش اقبالی
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

“”””””””
ئەی هاودەمی ڕۆژ و شەوم
….دۆستی دێرینی من
ئەی نیشانەی عەشق و وەفا
….مایەی دڵنەوایی من
لە عەشق عاشقتر تۆیت
…. سەرچاوەی ئاسوودەیی من
شایستەی خۆشەویستی تۆیت
…. مایەی ئارامی من
بە تەنگەوە هاتووی عەشق تۆیت

نزیکترین کەسی
….لە ڕازەکانی من
ئەی ئاشنا بە ئازارەکانم
شیعری ئاوازی من
سۆزی منی
سازی منی

لە عەشق عاشقتر تۆیت
سەرچاوەی ئاسوودەیی من
لە باڵەخانەی ئەندێشەما
پەپولەی گەڕۆکی من
هەردەم مەبەستی منی
كەعبەی هیواکانی من
لەبیرما هەر تۆیت
گەورەتر لە خەیاڵی من
تەکیەگای هەستم تۆیت
دیارتر لە ووشەکانی من
ئەی بەهانەی هەر جوڵەیەکم

لە عەشق عاشقتر تۆیت
سەرچاوەی ئاسوودەیی من
شایستەی خۆشەویستی تۆیت
مایەی ئارامی من
هاودەم…
دۆستی دێرینی من

Previous
Next
Kurdish