Skip to Content

52 Views

جانتاكه‌ی من چیی تێدایه‌؟ …  چنوور نامیق

جانتاكه‌ی من چیی تێدایه‌؟ … چنوور نامیق

Be First!
by December 3, 2018 General, Poems
image_print

جانتای ژنێكی خه‌تابار
چی تێدایه‌
جگه‌ له‌ سه‌فته‌خه‌می په‌مه‌یی
جگه‌ له‌ سه‌رقاپه‌ بیره‌ و
قه‌ڵه‌مێكی چاوڕشتنی به‌ ئه‌زموون
و سوراوێكی تا بڵیی تۆخ له‌ ره‌نگی خوێن
جانتای له‌بیرچونه‌وه‌ی ژنێك چی تێدایه‌
پارچه‌ حه‌بی خاڵی نوستن نه‌بێ‌
سیمای ژنێكی خه‌تابار چی تێدایه‌
درۆزه‌رده‌خه‌نه‌ نه‌بێ‌
ئه‌ی دڵی ئه‌و چی تێدایه‌
جگه‌ له‌ بۆن و به‌رامه‌ی ترسی عه‌شق
جانتای ژنێكی ماندوو چاو
هه‌موو پوچێكانی تیایه‌
عه‌شق نه‌بێ‌
ئه‌بێ‌ چی تری تێدابێ‌؟
ره‌شنوسه‌ دڕاوه‌كانی شیعر نه‌بێ‌
چه‌ند جگه‌ره‌یه‌كی شكاو و
قه‌ڵه‌مێكی دڵته‌ڕی لێو
له‌ ره‌نگی خوێن
حه‌به‌ بێداره‌كانی نوستن و
مۆبایلێكی
چه‌ند جار شكاوی شه‌ڕه‌كان نه‌بێ‌ چی تێدایه‌؟
چی تێدایه‌ جگه‌ له‌ شیعره‌كانی دوای شه‌ڕی
یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می جیهانی عه‌شق
چی تێدایه‌ جانتای ژنێكی دڵشكاو ؟
جگه‌ له‌ حه‌بی بێداری و قه‌باغه‌ بیره‌ی له‌بیرچوو و
چه‌ندین جگه‌ره‌ی وردكراو
و ته‌سبیحێك؟
ئاخر ئه‌بێ‌ چی تێدابی
جانتای دوای شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م؟

23/November/2018

Previous
Next

Leave a Reply